به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

ڕەخنەی بنیات نەرو ، ڕەخنەی ڕوخێنەر!


ڕەخنەی بنیات نەرو ، ڕەخنەی ڕوخێنەر!

ئەگەر کەسێك ڕەخنەی گرت دەبێت پێشنیارێکی پێ بێت تاوەکو جێی کەم و کورتیەکەی بەرامبەر پڕ بکاتەوەو، باشتریشە بە تەنها پێی بڵێت لەڕێی پەیوەندی یان نامەی تایبەتەوە، بۆ ئەوەی نیەت پاکی بۆ خوا دەر بکەوێت و ، دڵسۆز بێت لەگەڵ براکەی یان خوشکەکەیداو، بیەوێت دەستی بگرێت و لەهەڵەی کە تێی کەوتووە دەربازی بکات، دەتوانین بەم ڕەخنەیە بڵێین ڕەخنەی بنیات نەرو، دڵنیاشبە کەسی بەرامبەر حساب بۆ ووتەکانت دەکات!.

بەڵام هەندێك کەس هەیە نە نیەت پاکە نەدڵسۆزیشە بەڵکو، بەغیل یان حەسودە، یان چاوی بەوکەسەدا هەڵنایەت کەوا خەڵك خۆشیان دەوێت و گوێی بۆ دەگرن ،یان لەدەستەو پێڕو کۆمەڵەکەی خۆی نییە،لەوانەیە هەرگیز لایکێك یان کۆمێنتێکیشی نەنوسیبێت بۆ ئەوکەسە یان نەزانە بە حاڵ و گوزەرانی ئەوکەسە بەبێ ئەوەی لەبابەتێك یان نوسرواێکی تێ بگات ، یان خوێندبێتیەوە ، خێرا خۆی دەکاتە سورەی بەر لەشکر، لەپێش چاوی خەڵکی دا دەیەوێت بەرامبەرەکەی بشکێنێتەوەو، بەشێوەیەك لەشێوەکان دەیەوێت توانای کەسی بەرامبەر لاواز بکات، بەڕاستی ئەمە پێی دەوترێت نەخۆشی دەرونی کەسەکە توشی کارەسات دەکات و ، ڕەخنەکەشی ڕوخێنەرەو هیچیشی لێ سەوز نابێت!.

لێرەدا ئەو فەرموودە جوانەی ئیمامی شافیعیم بیر کەوتەوە کەدەفەرمووێت: ئەگەر لەپێش چاوی خەڵکیدا ئامۆژگاری کەسێکتان کرد ئەوە بۆ شکاندنیەتی نەك ئامۆژگاری!.
هیوادارم خوشکان و برایان ڕەخنەکانیان بنیات نەر بێت و ،هەوڵ بدەن فێر بن لەڕێی نامەی تایبەتەوە هەندێك ڕەخنەو پێشنیاری تایبەتی بنێرن بۆ یەك نەك لەکۆمێنتدا کە دۆست و دووژمن دەیبینێت، وە دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە شکاندنی بەرامبەرەکەیان لەکاتێکدا لەوانەیە ئەوکەسە زۆر لە ئێمە بە تواناتر بێت ، ئەگەرچی کەسیش بێ هەڵەو پەڵە نیە، بەس با بەویژدانەوەو دادپەروەرانەوە سەیری کاری خۆمان و ئەوکەسەش بکەین کەدەمانەوێت بیڕوخێنین!.
وە شەرتیش نیە هەموو بابەتێك بەدڵی خۆمان بێت و ، وابیر بکەینەوە کە دەبێت هەموو کەس وەك خۆمان بە یەك جۆرە بیرکردنەوەو فیکر کاربکات!.
گرنگ ئەوەیە هەموومان بەندەی خوای گەورەین و ، پێغەمبەری خواش (محمد) صلی الله علیە وسلم پێشەوامان و لەکارەکانیشماندا نیەتمان ڕەزامەندی خوای گەورە بێت و گوێش بە لۆمەی لۆمەکاران نەدەین و باوەشی سۆزو خۆشەویستیش بۆ ئەو دۆستە عەزیزانە بگرینەوە کە دەستمان دەگرن بەتەنها !.


نوسینی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الأحد، 11 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌