به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

پرسیار لەسەر خۆشەویستی؟





مامۆستا گیان ئایەدەکرێ ئەگەر یەکێکت خۆش ویست لە رەگەزی بەرامبەر بەکەسێکدا بەکسە بڵێی کە فلان تۆی خۆشدەوێت ؟
بەڵام مامۆستا گیان سوێند بەخوا تا ئێستا خۆشەویستی و شتی وایم نەکردووە . بۆیە بە ئێوەش وت چونکە لای من ئێوە جێی بروان .
سوپاس .

وەڵام: برا سەربەرزو بەڕێزەکەم یارەبی پایەداربن
لەخزمەتاندام سەبارەت بە وەڵامی پرسیارەکەتان
برا بەڕێزەکەم دیارە لە ئیسلامدا خۆشەویستی جائیزەو هیچ کوڕو کچیکیش بێ خۆشویستنی یەك ناگەنە ئەنجامی هاوسەر گیری!.
بەڵام دەبێت ڕەچاوی مەرجەکان بکەین و نەکەوینە ناو بێ شەرعیەوە!
ئەوی بەڕێزتان ئەگەر دەزانن بۆ ئەوەیە بەو خوشکە بڵێن لەڕێی کەسێکەوە کە دوای ڕازی بونی بچیتە پێشەوە بۆ ژیانی هاوسەر گیری ئەوا جائیزەو هیچی تێدا نیە!
بەڵام گەر دەزانن لە ئێستادا بۆتان ناگونجێت پرۆسەی هاوسەر گیری ئەوە باش نیە پێی بڵێن ، چونکە دواتر پەیوەندی دروست دەبێت و بەرەو ناشەرعی دەڕۆن برا سەربەرزەکەم
با جارێ لەدڵی خۆتدا بمێنیتەوە تاوەکو ئەوکاتەی بۆتان دەگونجێت کەوا گرێ بەستی هاوسەر گیری ببەستن!
چونکە دواتر توشی کارەسات دەبن گەر لە ئێستادا هیچ ئامادەکاریەکتان لەبەردەستدا نەبێت!.

مادەم تا ئێستاش سوپاس بۆ خوا خۆتان ڕاگرتوەو پاراستوە ، ووریابە شەیتان نەتان خاتە داوی خۆیەوەو لەو ڕێگەیەوە ، دوورتان بخاتەوە لە خواپەرستی ، چونکە عیشق سەرەتاکەی ئاسانە ناوەڕاستەکەی خەفەتەو کۆتاییەکەشی لەناو چونە!
خوای گەورەش زاناترە.

زیادەیەك بۆ خوشکان و برایانم"
بەداخەوە لە ئێستادا لەڕێگەی تۆڕە کۆمەلایەتیەکانەوە زۆرێك لە خوشکان و برایان پەیوەندی خۆشەویستی دەگۆڕنەوە بە ناشەرعی، کە لەسەرەتادا بە ناوی هاوڕێ یەتی یان برایەتی و خوشکایەتی پەیوەندیەکەیان دروستکردوە، دواتر شەیتان خستونیەتیە داوی خۆیی و ، پەیوەندیەکە گۆڕاوە بۆ خۆشەویستیەکی سەر کەشانەو عیشقێکی بێ ئەنجام!.
ئەم حاڵەتەش زۆر زیادی کردوە ، بەشێوەیەك خوشکان و برایانی باڵاپۆش و دینداریشی گرتۆتەوە، کەوا لە ئێستادا زۆربەیان گیرۆدەن و ووردە ووردە سارد بونەتەوە لە عیبادەتەکانیشیان، بەهۆی کردنەوەی دەرگای دڵیان بەڕوی فێڵەکانی شەیتان و هەڵخلیسکانیان لەو ڕێگەیەوە!.
ئامۆژگاریتان دەکەم کە لەخوای گەورە بترسن ، چونکە ئەو جۆرە پەیوەندیانە ناشەرعی یەو ، سوێند بەخوا ، هیچ کەسێکیش بەڕێگەی ناشەرعی ناگاتە ئەنجام و، زۆربەی زۆری ئەو پەیوەندیانەش بە خیانەت و خراپەکاری کۆتاییان پێ هاتووە!.
خوشکەکەم ئەگەر کەسێك تۆی خۆش بوێت بەڕاستی : ئەوە لەدەرگاوە دێتە داخوازیت، نەك بەقسەی باق و بریق و هەڵخەڵەتێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و پشتی کۆمپیوتەر!.
براکەم ئەگەر تۆش توانای پرۆسەی هاوسەرگیریت نی یە قۆڵی کچی خەلك مەبڕەو ، هەوڵ بدە ڕۆژوو بگرە تاوەکو لایەنی شەهوەتت دامرکێتەوەو ، یان ڕێگە چارەیەك بگرە بەر کە بەڕێی شەرعی بگەیتە ئافرەت نەك ، ئەویش و خۆشت گیرۆدەی دەردێك بکەیت کەوا چارەسەری ئاسان نیە!.



وەڵام دانەوە: باوکی ئەسماء

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الاثنين، 28 ديسمبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌