به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

پارەم ئامادەیە و دەمەوێت بڕۆم بۆ عەمرەو دەمەوێت خێریش بکەم!؟





پارەم ئامادەیە و دەمەوێت بڕۆم بۆ عەمرەو دەمەوێت خێریش بکەم!؟

لەگەڵ وەڵامەکەدا چیرۆکێکیش بخوێنەوە
م. كيان مسولمانيك بارةى داناوة بؤ عومرة وةحةزاكات خيربكات و نايةويت لةبارةيةش بيدات كةدايناوة ئايا كوناه بار ابيت جونكة مانك بة مانك كؤيكردؤتةوة وةاكةر بيكاتة خير ئابا عومرةكةى بؤ انوسريت ؟
وەڵام: خوشکە خۆشەویستەکەم بێگومان عومرە کردن سوننەتەو نەکردنیشی واجب نیە ئەگەر کەسەکە نەزری نەکردبێ لەسەر خۆی ،ئەگەر نەزریشی کردبێت ئەوکات دەبێتە واجب و دەبێت جێ بەجێی بکات،بەڵام ئەگەر نەزری نەکردبوو،وە لەبەرامبەریشدا مسوڵمانێکی موحتاجی بینی دەبێت بیدا بەو مسوڵمانە ئەوکاتە دڵنیابێت خوا ئاگای لەنیەتیەتی و بێ پاداشتیشی ناکات لەسەر کارەکەی.
بۆ ئەو مەبەستە چیرۆکێکم بیرکەوتەوە لە وڵاتی میسر، لە یەکێك لەبانگخوازەکانی ئەو وڵاتەوە گوێ بیستی بووم،حەزدەکەم بەڕێزیشت و خوێنەرانیش بیخوێننەوە، کە گەنجێك هەبوو کرێکاری دەکرد خەڵکی وڵاتی میسر بووە، بەپارەی کرێکاریەکەی پارەیەکی کۆکردەوە بۆ عەمرە لەماوەیەکی دوورو درێژدا. پاش ئەوەی پارەی عەمرەکەی هاتە دەست ویستی سەفەری عەمرە بکات، بەڵام قەدەری خوا لەکاتی خۆ ئامادەکردنیدا خێزانێکی بێوەژنی خاوەن منداڵ دەبینێت کەزۆر موحتاجی پارەدەبن و بێ دەرەتانن وەزعیان زۆر خراپ دەبێت ، ئەویش لە بێتاقەتیدا نازانێت چی بکات ، ئایا بچێت بۆ عەمرەکەی یان یارمەتی ئەو خێزانە بدات،بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی دەکات بەو بانگخوازەوەو، داوای لێدەکات ڕێیەکی بۆ دابنێت، ئەویش کاتێك هەواڵی خێزانەکە دەبیستێت خێرا داوا لەگەنجەکە دەکات پارەکەی بدات بەوان و دڵنیاش بێت کە لای خوای گەورە عەمرەکەشی بۆ دەنوسرێت، إن شاء الله ، ئەویش خێرا سەفەرەکەی ڕەت دەکاتەوە لەبەر خوای گەورە، لەکاتێکدا تەنها ئەوەی ماوە بڕوات!، واتە هەموو شتێك بۆ سەفەرەکەی ئامادەیە!. بەڵام لەبەر خوا ناڕوات و دڵی خێزانەکە خۆش دەکات و پارەکەی کە بۆ عەمرە دای نابوو دەیدات بەوان، بەڵی پاش ئەوی هاوڕێکانی دەڕۆن بۆ عەمرەو دەگەڕێنەوە، دێنە لا ئەم گەنجە سوێند بەخوای گەورە نەك یەکێك چەندین کەسیان دەڵێت ، فڵان کەس یاخوا عەمرەت پیرۆز بێت ، باشە بۆ لەگەڵ ئێمە نەهاتیت و خۆت بەجیا هاتیت؟ ئەویش دەڵێت: بەسەر سوڕمانەوە هاتنی چی وەڵاهی من هەنگاوم نەهاتۆتە دەرەوە لەمیسر، ئامادەبوانیش ئەوانەی کە چون بۆ عەمرەکە دەڵێن: وەڵاهی چەندین جار تۆمان بینیوە لەلای کەعبەدا بەو چاوانەی خۆمان!. گەنجەش خۆی پێناگیرێت و دەست دەکاتە گریان و دەزانێت ئەوە موژدەی خوایە بۆی و شادومانی دەکات لەسەر ئەوکارە جوانەی کەئەنجامی داوە!. لەکۆتاییدا : ئەوەی ماوە بیڵێین،بێگومان ئەو خوشکەمان تاوانباریش نابێت گەر تەنها مەبەستی خێر کردن بێت و دەتوانێت خێری لێنەکات ، چونکە چون بۆ عەمرەکەش هەر خێرە إن شاء الله. کەوابوو ئەی قەوم هەتا خێزانە هەژارو بێنەواو هەتیوەکانمان هەبن تکاتان لێدەکەم عەمرەکردنەکانتان لەبەر خوا دواخەن، چونکە وەڵاهی عەمرە کردن سوننەتە بەڵام پۆشتەو پەرداخ کردنی بێ نەوایان واجبە لەسەر شانەکانمان!.

: باوکی ئەسماء

x

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الاثنين، 28 ديسمبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌