به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

٣ پرسیار لەسەر مردن و ژیانی بەرزەخ و ڕۆژی قیامەت!.




هەنێ پرسیارم لا گەڵالە بوە بە فرسەتی ئەزانم ئەگەر بکرێت ئاراستەی جەنابتانی بکەم....


لەخزمەتاندام برا گیان سەبارەت بەپرسیارەکان هەر کورتەیەك دەخەمە پێش چاوی برا گەورەکەم لەبەر ئەوەی پەیوەندی نوسینم زۆر لەگەڵە بە بەردەوامی شەرمەزاری دەردەبڕم گەر وەلامەکانم لەجێی خۆیدا نەبێت.
١/ئەگەر کەسێکی خواناس و موسوڵمان لە کاتی گیان کێشاندا خوای گەورە لە زاری مەلائیکەکانەوە مژدەی سەلامەتی و بەهەشتی بداتێ وەکو خۆی دەفەرموێ:﴿إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ.......) ئیتر چی پێویست ئەکات ئێمە دوعای دامەزراویی و زمان پاراویی بۆ بکەین لە پاش دفنکردنی بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی نکیر و منکر؟؟ مەگەر ئەو مژدەی پێ نەدراوە لەسەرەمەرگدا کە بەهەشتیە؟

وەڵام١. سەبارەت بە پرسیاری یەکەم بێگومان زۆر لەجێی خۆیدایە پرسیارەکەتان ، بەڵام برا گیان ئێمە کەسمان نازانین کەوا کاتێك خوای گەورەمان بەخوای خۆمان زانیوە تا کۆتایی بەردەوام بوبێتین لەسەر ئەو ڕێگەیە،وە کۆتایی مرۆڤ لای خوا حسابی لەسەر دەکرێت کە لەسەر چی مردووە؟، چونکە مەسەلەکە شتێکی شاراوەیەو نازانرێت ئایا خوای گەورە خۆش بوە لەوکەسە یان نا ! ، یان ئایا حەقی خەڵکی لەسەر ماوە یان نا؟ چونکە شەهید لە یەکەم دڵۆپە خوێنی خوا لێی خۆش دەبێت، بەڵام بەهۆی قەرزاریەوە دیلە لەگۆڕەکەیدا!،یان کێ دەزانێت نیەتی ئەوکەسە بۆ چی بوە؟ لەپاشاندا فەرمودەی پێغەمبەری خوا هەیە صلی الله علیە وسلم دەفەرمووێت: خوایە لەسەر ئەساسی ئیسلام بمان ژیەنە وە لەسەر ئەساسی ئیمان زیندومان بکەوە!، دەزانن واتای چی دەگەیەنێت؟ ئەم فەرمایشتە جوانە؟ ئیسلام کاری زاهیرەو خەڵکی دەیبینێت وەك فەڕزەکانی نوێژو ڕۆژو زەکات و حەج!، بەڵام ئیمان کاری باطنەو نادیارە!، هەموو کەس دەتوانێت خۆی نیشان بدات مسوڵمانە؟ بەڵام تەنها خوا دەزانێت کەوا ئەوکەسە ئیماندارە یان نا؟، ئیتر لەبەر ئەوەیە پێویستە ئێمە دوعا بکەین بە هەمیشە بۆ باوەڕداران ئەگەرچی لە پێش چاوی ئێمەشدا وا دەرکەوتبێت مسوڵمان و لەخواترسە.

٢/ئەگەر کەسێک لە بەرزەخدا قەبرەکەی باخێک بێت لە باخەکانی بەهەشت واتە کەسێکی ئیماندارو بەهەشتیە کەواتە چی پێویست ئەکات لە مەیدانی حەشرداو لە رۆژی فزع الاکبردا شپرزە بێ و بترسێ وەک باس کراوە لە قورئاندا کەس لە کەس ناپرسێ و دایک لە ئەولادی خۆی رادەکات لەو رۆژەدا!! بۆ ئەبێ لەوە دڵنیا نەبێ کە ئایا نامەی اعمالی بە کام دەست وەرەگرێت؟ مەگەر ئەو لەسەرەمەرگدا مژدەی پێنەدرا؟ مەگەر قەبرەکەی باخێک نەبو لە باخەکانی بەهەشت؟ کە ئەمانە ئاماژەی رزگار بوونی ئەو عەبدەن ئیتر بۆ نیگەرانە لە چارەنوسیی خۆی لەو رۆژەدا؟؟.

وەڵام٢. وە سەبارەت بە پرسیاری دووەمتان ، برا بەڕێزەکەم بێگومان خوای گەورە لەڕۆژی قیامەتدا بەندەکان بە سێ شێوە بەرەو مەحشەر بەڕێ دەخات، کۆمەڵێکیان لەسەر پێ دەڕۆن کە عامی خەڵکن، وە کۆمەڵێکیان لەسەر دەم و چاو بەڕێ دەخرێن کە کەسانی خراپ و بێباوەڕن ، وە کۆمەڵێکیان بە سواریەوە پێشوازیان لێدەکرێت کە باوەڕدارە لەخواترسەکانن ، ئەوکەسەی کە گۆڕەکەی بۆ بوبێتە باخێك لەباخەکانی بەهەشت لەکۆمەڵی سێ یەمیانەو هیچ ترسێکی نییە بەدەلیلی کیتاب و سوننە، وە ڕۆژی قیامەت یەك ڕۆژە بەڵام درێژیەکەی ئەندازەی پەنجا هەزار ساڵە بۆ بێباوەڕان، بەلام بۆ ئیماندارن فەرمودە هەیە دەفەرمووێت: ئەندازەکەی لە عەسر یان نیوەڕۆ والله اعلم بۆ ئێوارەیە، لێیان تێپەڕ دەبێت، دواتر مسوڵمان هەیە کەوا لە پێش مردنیدا بەنەخۆشی یان موسیبەت خوای گەورە پاکی دەکاتەوە، هەیە مردنەکەیی و سەرەمەرگی ناڕەحەتە، هەیە گۆڕەو شار دەدرێت، هەیە تا ڕۆژی قیامەت حاڵی خراپ دەبێت لەژیانی بەرزەخدا، هەیە ناڕەحەتی ڕۆژی قیامەتی لەسەرەو دواتر پاك دەبێتەوە هەیە دەچێتە دۆزەخ و دواتر پاك دەبێتەوە، کەواتە ئەوەی کەباس لەوە دەکرێت نەفسی نەفسی و ناڕەحەتی ڕاستە پێغەمبەرانیش لەترسی خوا بێدەنگن ، بەلام ناڕەحەتیەکە بۆ بێباوەڕان و دووڕوان و ئەوانەیە کە لەئەهلی کیتابن و پاش هاتنی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم باوەڕیان پێی نەهێناوە، لەگەڵ ئەو باوەڕدارانەی تاوانبارن و مافی خوا یان بەندەکانی خوایان بەسەرەوەیەو پاش پاك بونەویان ئەوجا ڕزگاریان دەبێت.
سەبارەت بە نامەی ئەعمالیش برا بەڕێزەکەم ، و لله مثل الأعلی ، وەك چۆن قوتابیەك دەخوێنێت و پاشتر تاقی دەکرێتەوەو لەپاشاندا شەهادە وەردەگرێت ،ژیانی دوونیاش تاقی کردنەوەیە بۆ جن و ئینس و، پاش ئەوەی دەمرن سێ پرسیاری گرنگمان لێدەکرێت گەر لەوێ ڕزگارمان بو ئەوجا کەمێك دڵخۆش دەبین بەوەی کە نەجاحەتمان هێناوە، بەڵام هێشتا کارتمان وەرنەگرتوە تا بەتەواوی دڵ تەئمین بین، وە سوننەتی خوای گەورەش وایە کە پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: صلی الله علیە وسلم ، لە سێ کاتدا کەس ئاگای لەکەس نییە لە ڕۆژی قیامەتدا، کاتێك نامەی ئەعمال دابەش دەکرێت، وە کاتێك تەرازو دادەنرێت، وە کاتێك لەسەر پردی سیرات دەپەڕێنرێینەوە.
ئیتر کاتێك نامەی ئەعمال بەدەستی ڕاست وەرگیرا ئەوە بێ غەم دەبین بەویستی خوای گەورە.

٣/ئایا موسوڵمانی عەوام وەکو ئەو خەلکەی خۆمان کە کەموکوری و تاوانیشمان هەیەو چاکەیشمان هەیە قەبرەکەمان چۆنە؟ یەکسەر بۆمان ئەبێ بە باخ یان چاڵ؟ مەگەر قەبر هەر ئەو دوانە نیە؟ یان بە پێی تاوان لە سەرەتاوە چاڵیکە لە چالەکان و پاش پاک بونەوە ئەبێ بە باخ ئەمە چۆنە؟
خوا پاداشتی چاکەت بکات لەگەل ڕێزم....

وەڵام٣. پرسیاری سێ یەمیش گەر جوان ووردبینەوە لەوەڵامەکانی یەکەم و دووەم ئەویشمان بۆ دەردەکەوێت، وەك ئیشارەم پێدا بێگومان بەپێی کاروکردەوەی کەسەکان گۆڕانکاری بەسەر دێت ، هەیە باوەڕدارەو بەقەرزاری مردوە ئەوە گەر بەهەشتیش بێت بەندە لەگۆڕەکەی وە شەرت نییە خێرا باخەکەی پێ ببەخشرێت یان سەرجەم ئەوتاوانانەی کە هەن ڕۆژانە توشمان دەبێت ، بێگومان مەرحەلە لەپاش مەرحەلە خوای گەورە پاکمان دەکاتەوە ئەوکات دەبینە خاوەنی ئەو باغەی کەبا سکراوە، شەرتیش نییە ئەوی باغەکەی پێ نەدرا لەبەر هۆیەك ئیتر بۆی بکرێت بەچاڵی ئاگر والله اعلم هەر وەك چون باسمان لە شەهیدەکە کرد کە بەقەرزاری مردوە، خوای گەورەش زاناترە
ئەمە بەکورتی برا گیان هەڵەکان هی خۆمن و داوای لێبوردنی لەسەر دەکەم لای خوای گەورە ، وە باشەکانیش لەخوای گەورەوەیەو، خوا زمانمان پاراو بکات بۆ دینەکەی.


وەڵامدانەوەی: باوکی ئەسماء


ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الاثنين، 28 ديسمبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌