به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

خوشکی هاوڕێ یەکم فێری ئاو هێنانەوەی شەهوەت و ئارەزووی بوە بەدەستی، ئایا حوکمی تاوانەکەی چی یە؟، وە چارەسەری چی یە؟


خوشکی هاوڕێ یەکم فێری ئاو هێنانەوەی شەهوەت و ئارەزووی بوە بەدەستی، ئایا حوکمی تاوانەکەی چی یە؟، وە چارەسەری چی یە؟

وەڵام " داواکارم لەخوای گەورە خوشکان و برایانم بپارێزێت لە فیتنەی شەهوەت و ئارەزووەکانیان و، وە کار ئاسانیان بۆ بات کە لەڕێگەی شوێنی حەلاڵەوە شەهوەت و ئارەزوەکانیان بەتاڵ بکەنەوە.
سەبارەت بەو خوشکە بەڕێزە پێش هەموو شتێك دەبێت زۆر وریا بێت چونکە ئافرەت پەردەی هەیە خوا نە کردە گەر لەوکاتانە دا ئارەزوی زاڵ بێت بەسەریدا لەوەیە ئاگای لەخۆی نەمێنیت و پەردەی کچێنی خۆی لەناو بدات و ئەوکاتە یان دەبێت لەترس دا زەواج نەکات یان گەر پێی بزانرێت تۆمەتی خراپی بدەنە پاڵ و دواتر کەس باوەڕی پێ نەکات و توشی دەیان کێشەی کۆمەڵایەتی و لایەنی دەرونیشی بکەن!.
وە سەبارەت بە حوکمی ئاو هێنانەوە بەدەست یان هەرشتێکی تر بێ لە وەی هەردوو ڕەگەز تێکەڵی یەك بن کە ئەوکات دەبێتە زینا خوا پەنامان بدات ،زانایان لە کۆن و نوێ دا جیاوازیان هەبووە لەسەر حوکمی تاوان باری یان جائیزبونی ئەوکارە هەبوە، ئێمە بەڵگەکان ناهێنینەوە چونکە تەنها قیاسەو، بابەتەکەش زۆر هەڵدەگرێت و لەکۆن و نوێشدا زانایان بە وردی باسیان لێوە کردووە بۆ ئەوکەسەی کە بیەوێت بەدوایان دا بگەڕێت!.
کۆڕای زانایان بە پێی قیاسی بەڵگەکانی قورئان و سونەت بەحەرامیان زانیوە بەڵام ئەو حەرامیەتیە نیە کە بگاتە ئاستی تاوانی گەورەی زینا، وە بەشێکیان بە جائیزیان زانیوەو دەفەرموون ئەو بەڵگانەی لەوبارەیەوە هاتوە یان لاوازە یان دروست کراوە یان ئەسڵی نیەو دەقێکی ڕون نەهاتوە لەسەر حەرامێتی ئاو هێنانەوە بەدەست کە بەکوردی پەتی پێی دەوترێت دەست پەڕ!.
ئەوەی کە بۆ ئەو خوشکەو باقی برایان و خوشکانی تریش ئاماژەی پێ بدرێت ئەوەیە کەوا دەبێت مرۆڤی مسوڵمان خۆی بەدوور بگرێت لە ئاو هێنانەوە بەدەستی چونکە ئەم کارە سەردەکێشێت بۆ تاوانی گەورەتریش و گەر کەسێك لەسەری ڕابێت دوای پرۆسەی هاوسەرگیریش بەئاسانی ناتوانێت تەرکی بکات بەپێی ئەو پەیوەندیانەی کە بۆم هاتوە لەلایەن کەسانێکەوە کە پێش هاوسەرگیریان ئەوکارەیان ئەنجام داوەو ڕاهاتون لەسەری و لەدوای ئەو پرۆسەیەش ناتوانن واز لەو خووە خراپە بێنن، دواتر بۆیان تەرك نەکراوەو زیاتر تام و لەزەتیان لە ئاو هێنانەوە بەدەستیان کردوە نەك خێزانەکانیان یان هاوسەرەکانیان و بەو هۆیەشەوە نەیان توانیوە مافی خێزان یان هاوسەرەکانیان بە جوانی بدەن و بیان گەیەننە خۆشی و لەزەتی کاری سەرجێی و جوت بون!.
وە سەبارەت بە ئاو هێنانەوە بەدەست تەنها لەکاتێکدا ڕێگەی پێ دراوە کەوا خەریك بێت کەسەکە بکەوێتە ناو زیناوەو خۆی پێ ڕانەگیرێت لەوکاتەدا دەتوانێت بەدەست خۆی بەتاڵ بکاتەوە بۆ ئەوەی لەتاوانی زیناکە ڕزگاری ببێت.
چارسەریش بۆ برایان و خوشکانم بریتی یە لەم چەند خاڵەی خوارەوە"
١. گرتنی ڕۆژوو دەبێتە مایەی کەم بونەوەی شەهوەت و ئارەزووەکانیان.
٢. خۆ بەدوورگرتن لە سەیرکردنی زنجیرە درامای ووروژێنەرو، تەماشا نەکردنی گۆڤارو وێنەو فلیمە بەد ڕەوشتی یە ڕوخێنەرەکان.
٣. دوورکەوتنەوە لە هاوڕێی خراپ و تێکەڵی نەکردنی ئەو کۆڕو باسانەی کەوا دەبێتە هۆکاری هاندانی بیرکردنەوەی خراپ.
٤. هەوڵ مەدەن بەتەنها بن لە ماڵەوەدا بۆ ئەوەی شەیتان فریوتان نەدات و ڕێگەی خراپتان بۆ ئاسان نەکات.
٥. تا کاتێك خەوتان نەیەت مەچنە ناو جێگەی نوستن ، گەر خەویشتان نەهات گوێ لەقورئان بگرن وردە وردە چاوتان قورس دەبێت و خەوتان لێ دەکەوێت.
٦. هەوڵ دان بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری و هەندێك بیانو مەکە ڕێگر تا لەو پرۆسەیە دواتان بخات وەک خوێندن و چاوەڕوانی شەهادەکردن!.
٧. لە سەروی هەموویەوە دروست کردنی ترسی خوا لەدڵداو بزانن کەوا گەر توانای هاوسەرگیری یان شوکردنیشت نەبێت دەبێت ئارام گر بیت لەسەر ئەو تاقی کردنەوەیەی خوای گەورە.
لەکۆتایی دا داواکارم لەخوای گەورە گەنج و لاوەکانمان لە کوڕان و کچان داوێنیان لە کاری خراپ بپارێزێت و دەرگای خێرو ڕەحمەتی خۆیان لێ بکاتەو لەم سەردەمی فیتنەیەدا بەڕێگەی شەرعی پرۆسەی هاوسەرگیری دروست بکەن و لەو ڕێگەیەدا شەهوەت و ئارەزوەکانیان بەتاڵ بکەنەوە.
خوای گەورەش زاناترە
وەڵام دانەوە" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 10 نوفمبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌