به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

خەوبینین و گێڕانەوەی ، وە حوکمی گێڕانەوەی خەو بەدرۆ چی یە؟، کەسانێك بۆ ئەوەی خەڵکی بخەنە پێکەنین ، دێن خەوی درۆ باس دەکەن، لەکاتێکدا مسوڵمانیشن!.


خەوبینین و گێڕانەوەی ، وە حوکمی گێڕانەوەی خەو بەدرۆ چی یە؟، کەسانێك بۆ ئەوەی خەڵکی بخەنە پێکەنین ، دێن خەوی درۆ باس دەکەن، لەکاتێکدا مسوڵمانیشن!.

بێگومان خەو بەشێکە لە چل و شەش بەشی وەحی بۆ خەڵکی بەگشتی و ، بۆ پێغەمبەرانیش وەحی و نیگای خوای گەورە بوە بۆیان و ، هەندێك جار لەڕێگەی خەوەوە خوای گەورە نیگای بۆ کردون ،سەبارەت بەو باسەش لە ژیانی پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و پێغەمبەری خۆشمان(صلی الله علیە وسلم) زۆر ڕووداومان هەیە کە لەشێوەی خەودا ، خوای گەورە نیگای کردووە بۆیان.
لەگەڵ ئەوەشدا یەکێك لە نیشانەکانی قیامەت بەپێی دەقی فەرموودە ئەوەیە کەوا خەوی باوەڕداران ڕاست دەردەچێت و پێویست بە لێکدانەوە ناکات و وەك خۆی ئەو خەوە ڕودەدات!، کە ئەمەش زانایان دەفەرموون ئەمەش فەزڵێکی خوای گەورەیە چونکە لە ئێستادا نیگاو وەحی خوای گەورە کۆتایی پێ هاتووە، بۆیە لەڕێگەی خەوەوە خوای گەورە بەندە باوەڕدارەکانی ئاگادار دەکاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت مرۆڤی باوەڕدار پشت بەخەو بینین ببەستێت و کاروباری ژیانی لەسەر خەو بنیات بنێت!.
کە بەداخەوە لە ئێستادا زۆربەی مسوڵمانان، بەتایبەتی چینی ئافرەتان و خوشکان گیرۆدەی خەون بون و هەر خەوێك دەبینن خێرا دەبیت بۆ کەسێکی باس بکەن و بەدوای لێکدانەوەیدا دەگەڕێن، وەك داب و نەریتێکیش خویان پێوە گرتوەو، گەر باسی نەکەن ئەوە ناڕەحەتیان دەکات و کاتێکیش کەسێك لێکدانەوەیان بۆ بکات و بەدڵیان نەبێت پێی بێتاقەت و غەمگین دەبن!.
لەم بابەتەوە ئامۆژگاریان دەکەم کەوا خەو چەند بەشێکەو شەرتیش نی یە ئەو کەسەی شارەزاشە لە لێکدانەوەی خەودا، بتوانێت وەك خۆی لێکدانەوە بۆ خەونەکە بکات، چونکە بەپێی کات و شوێن و حاڵی کەسەکان خەو لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لێکدانەوەی جیاوازە، وە خەوی خۆش بۆ خۆشەویسترین کەس باس دەکرێت و لەخوای گەورەوەیەو نابێت بۆ هەموو کەسێك باسی بکرێت!، خەوی ناخۆشیش نابێت باس بکرێت بۆ هیچ کەسێك و لەشەیتانەوەیەوە، پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) ئامۆژگاریمان دەکات هەرکات خەوی ناخۆشمان بینی و بەئاگا هاتین بڵێین(أعوذ بالله من الشیطان الرجیم) وە سێ جار تف بکات بەلای چەپداو ئیتر نابێت باسی بکات، چونکە بە گێرانەوەی پێ دەچێت ڕوبدات!.

بەڕاستی بەداخەوەم لەم باسەدا چەندین جار ئامۆژگاری برایان و خوشکانم کردووە ، کەداوای لێکدانەوەی خەویان لێکردوم ،لەگەڵ ئەوەشی وتومە شارەزایم تیایدا نی یەو داوای گەردن ئازادی دەکەم، بەڵام هەر ناردویانەو وتویانە بەڵکو شتێکمان بۆ لێك بدەیتەوە!، جا هیودارام برایان و خوشکانم هەر خەوێك دەبینن گەر خۆش بوو ئەوە بۆ خۆشەویسترین کەس باسی بکەن ، گەر ناخۆشیش بوو بەو شێوەیە بکەن کە شەرع ڕێگەی بۆ داناون و ، خەو گێڕانەوەش نەکەن بە داب و نەریت و کاروباری ژیانیانی پێ بەڕێ بکەن!.
وە مادەم خەو بەشێکە لە چل و شەش بەشی وەحی و نیگا ، ئەوە ناش بێت بەدرۆ خەون بگێردرێتەوە چونکە هەڕەشەی سەختی لەسەرە لەڕۆژی قیامەتدا ، پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) دەفەرمووێت: هەرکەسێك خەوێکی درۆ بگێڕێتەوە دەبێت دوو دەنکە جۆ پێکەوە گرێ بدات ، سزا دەدرێت لەسەر ئەوکارەی، کە مەبەستی ئەوەیە ناتوانێت ئەو دوو دەنکە جۆیە گرێ بدات بەردەوام سزا دەدرێت لەسەری لەڕۆژی قیامەتدا!.
کەوابوو دەبێت سەرەتا مسوڵمانان خۆیان بەدوور بگرن لە درۆ کردن چونکە درۆ یەکێکە لە گەورەترین سیفاتی دووڕوان ومونافیقان ، وە گێڕانەوەی خەوەکەش بەدرۆ دووجار دەبێتە تاوان و تاوانی گەورەیە و سزای لەسەر دەخۆن لەڕۆژی قیامەتدا.
لە کۆتایی دا: بەم فەرموودە پیرۆزە خوشکان و برایانم ئاگادار دەکەمەوە کە پێغەمەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی: هاوار (یان دۆڵی (وەیل)ی دۆزەخ بۆ ئەو كەسەی كە قسە دەكات و درۆ دەكات بۆ ئەوەی خەڵك بهێنێتە پێكەنین!.

نوسین و وەڵام دانەوە" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الأحد، 11 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌