ئەگەر دەتانەوێت شارەزا بن لە ئیسلام ، ئیسلام لە هەڵگرانی ئەو پەیامە وەرگرن، نەك نەیارەکانی ئیسلام!.
ئەگەر دەتانەوێت شارەزا بن لە ئیسلام ، ئیسلام لە هەڵگرانی ئەو پەیامە وەرگرن، نەك نەیارەکانی ئیسلام!.
هۆشداریەك بۆ ئەو مسوڵمانانەی زۆر شارەزا نین لەزانستی شەرعی و ڕوبەڕوی مولحیدێك گفتوگۆ دەکەن!.
ڕۆژانە کۆمەڵێك نامەم بۆ دێت لەلایەن کۆمەلێك براو خوشك و گەنجی بەڕێزەوە، ئایەتێك یان فەرموودەیەك کە پێش و پاشی بڕاوە ، یان بەسەرهاتێکی مێژوویی ئیسلام و مسوڵمانان ، بە بچڕوای و چەواشەکاریەوە ، دەنێرن بۆم و دەڵێن مامۆستا ئایا شتی واهەیە لەناو قورئان؟ یان فەرموودە؟یان مێژووی ئیسلامدا؟.
بەو هۆیەوە دەبینین هەم گومانی بۆ دروست دەبێت لە بیرو باوەڕەکەی، وە هەم توانای ڕوبەڕوبونەوەشی نامێنێت و تەسلیم دەبێت و دەدۆڕێت، بەچکەی بێ دینیش بە ئەقڵی گەنیوی خۆی سەرکەوتوەو توانیویەتی کەسێکی تر وەك خۆی بێ دین بکات!.
بەڵام نازانێت کەوا سەرجەم ئەو ڕەخنەو باسانەی کەدەی وروژێنیت ، هەموویان ڕەت دراونەتەوەو،دەتوانم بڵێم: زۆربەشیان بەس وەك توتی هەندێك وتە بە بێ شارەزای تەواو لەوباس و ڕوداوانە دەڵێنەوەو بڵاوی دەکەنەوە، تەنها کەسانی نەشارەزاو کەم زانست لە دینی ئیسلام دەکەونە گومانەوە،کە ئەمانیش دەبن بە دوو بەشەوە!
بەشێکیان خێریان تێدا ماوەو باوەڕ بە درۆو بچڕاندن و چەواشەکاریەکانیان ناکەن و ، خێرا دەچنەوە لای مامۆستاو بانگخوازو نوسەرێکی شارەزا لە ئیسلام و مێژووی مسوڵمانان و بە چەند دەقەیەکی کەم سەرجەم پیلانە گڵاوەکانیان هەڵدەوەشێتەوەو ڕاستەقینەیان بۆ ڕون دەبێتەوە،ئەوانیش قازانج سەری مایەیان دەخوات و تەنها ڕو ڕەشی و ماندوێتیان بۆ دەمێنیتەوە!.
بەشێکی تریشیان کە هیچ خێرێکیان تێدا نی یە، ئەوە هەر زیادەن لەسەر مسوڵمانان و دوعای هیدایەتیان بۆ دەکەین کە خوا ڕێگەی راستیان پیشان بداتەوە، چونکە لەئەسڵدا حەزیان بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام نی یەو مەیلیان بەلای بێباوەڕان و دووژمنانی ئیسلامەوە زیاترە!.
جا دڵتان خۆش نەکەن مسوڵمانێکتان بەلاڕێدا بردووە!، نا سوێند بەخوا مسوڵمانی سەر ڕاست و شارەزا لەزانستی شەرعیدا ، بەدەیان و سەدان نوسەرو تاریك بیری وەك ئێوە فریو ناخوات و ، سەرجەم نوسین و بابەتەکانتان تورێکی قوڕاوی ناهێنێت لایان، ئەوانەش کە ئێوە دڵتان پێ یان خۆشە ئەوە هەر لەخۆتانن و ئەو سەرو چاوانەش پێش کەشی خۆتان بێت!.
لێرەدا ئامۆژگاری ئەو براو خوشکانە دەکەم کە لەگەڵ کەسێکی بێ دین گفتو گۆ دەکەن ، ئەگەر زانستی شەرعیتان پێ یە ئەوە داواتان لێدەکەم چاو نەترسانە ڕوبەڕویان ببنەوەو ، چەواشەکاریەکانیان بەبەڵگەی زانستی و شەرعی بەدرۆ بخەنەوەو شەرمەزاریان بکەن لەسەر ئیسلام و مێژووی مسوڵمانان!.
بەڵام ئەگەر شارەزا نین لە زانستی شەرعی و مێژووی ئیسلام ئەوە کۆڵێك هەڵ مەگرن کەدواتر توانای هەلگرتنیتان نەبێت و ، لەجیاتی بەرگری کردن لە ئیسلام گومان لەدڵی ئێوەدا دروست بکرێت و بابای بێ دینیش شانازی بەوەوە بکات کە توانیویەتی لە مسوڵمانێك بباتەوە!،بۆیە پێتان دەڵێم: خۆتان لەو گفتو گۆیانە مەدەن و ، سەرجەم ئەو پەیج و ئەکاونتانەش بلۆك بکەن کە گومانتان لادروست دەکەن!.
نوسینی" ڕەنج شێخانی