زانایان و مامۆستاو بانگخوازەکانی ئەمڕۆ چواربەشن!.
دەبێت شوێن کامیان بکەوین؟.
یەکەم:حەق بۆ خەڵك ڕون دەکەنەوەو لەخوا نەبێت لەهیچ کەس ناترسن ، ئەوانەش یان زیندانی دەکرێن یان دووردەخرێنەوە یان دەکوژرێن یان دەربەدەرن و بەهەمیشە ئازار دەدرێن!.
دووەم:حەق بێژن بەڵام بێدەنگن و بە حیکمەتەوە بانگەواز دەکەن و هەرگیز لەسەر مسوڵمانان ناخوێنن و قسەکانیان ناخەنە خزمەتی سوڵتانی سنور بەزێن و ستەم کارەوە،ئەمانەش ئەوانەن کە لەلۆمەی کەس ناترسن و بەردەوامیشن لەبانگەوازی خوای گەورەو، ئارامگریشن لەسەر ئازاردانیان لەو ڕێگەیەدا!.
سێ یەم: نەزانن و ئەلف و بێی سیاسەت نازانن و تەنها لەبواری شەرع شارەزان، بەتایبەتی باسە فیقهیەکان، هەر جارێکیش قسە لەباسێکی سیاسیدا بکەن تێدەکەون!.
ئەمانیش دەبنە دوو بەشەوە، کۆمەڵێکیان کاتێك ڕاستەقینەی بۆ ڕون دەبێتەوە پەشیمان دەبێتەوە لە ووتەکانی، یان جارێکی تر خۆی نادات لەسیاسەتی چەواشەکارانە!.
کۆمەڵێکیشیان دەستیان بەکڵاوەکەی خۆیانەوە گرتوەو، قسە لەسەر هیچ شتێکی سیاسی ناکەن و قڕو قەپیان لێکردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ لەسیاسەت شارەزانین زوو کڵاو دەکرێتە سەریان!.
چوارەم:بونەتە زانای دەسەڵات و، دەسکەلا بە ئارەزوی دڵی ئەوان و هەواو ئارەزوی ئەوان فتوایان بۆ دەدەن و حەڵاڵیان بۆ حەرام دەکەن و حەرامیشیان بۆ حەڵاڵ دەکەن، ئەمانەش باشترین جێگەو پێگەیان پێ دەبەخشرێت لەلایەن دەسەڵاتدارانەوەو، دوونیا ویست و چاو برسین، بۆ پارویەکی حەرام دەیان فتوای لۆكیان ئامادەیە!.
بۆ ئەوەی ڕێگەتان لێ وێڵ نەبێت و بەردەوام بەدوای ڕاستیەکاندا بگەڕێیت،بەپێی ئەو تەجروبەیەی کە خوای گەوە پێی بەخشیوم ، شوێن یەکەم و دووەمیان بکەوە، دڵنیابە ڕێگەت لێ ون نابێت و سەرفرازو براوەیت بەپشتیوانی خوا!.
نوسینی" ڕەنج شێخانی