موسیبەتی مسوڵمانانی ئەم میلەتەی ئێمە لێرەدایە!
موسیبەتی مسوڵمانانی ئەم میلەتەی ئێمە لێرەدایە!
تائێستا زۆرێك لە مسوڵمانان دین بەپیاودا دەناسن،نەك پیاو بەدیندا بناسن و بی پاڵێون!.
هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نەزانین و و نەشارەزای لە زانستی شەرعی و دیندا!.
چونکە کەسی خاوەن زانست و عیلمی شەرعی هەرگیز چەواشە ناکرێت و ، ڕێی لێ ون ناکرێت!.
ئەوی ڕێی لێ هەڵەدەبێت ، نەزانەکانن و نەشارەزایانن لە زانستی شەرعی، هەر بۆیە زۆربەی خەڵکی بەنەزانی دەکەوێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە!.
ئەگەر هاتو ئێمە خۆمان شارەزا کرد لە زانستی شەرعی و ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئەوە هیچ زاناو بانگخوازێکی لادەر، یان ئەوانەی کەوا دەقەکان باس دەکەن و پێش و پاشی دەبڕن ،یان ماناگۆڕکێی تیادا دەکەن، یان بە هەواو هەوەسی خۆی تەفسیری بکات،یان بۆ بەرژەوەندی لایەنێك بەکاری هێنا، ئەوە ناتوانن ڕێتان لێ وێڵ بکەن!.
خەڵکینە ئامۆژگاریتان دەکەم لەبەرخوا ، ئەم سەردەمەی ئێستا سەردەمی فینتەی پێ هەڵخلیسکانەو لاڕێ بونە!، وریای قیامەتی خۆتان بن، لەمەو پاش بەتەنها بەوتەی زاناو باگخوازێك یان فتوایەك باوەڕ مەکە!.
ئەگەر باوکی ئەسماء وەك بانگخوازێکی بچکۆلە ، قسەیەکم کرد یان بابەتێکم نوسی، بە مێزەرەکەی سەرم مەخەڵەتێن!، چونکە زۆر مێزەر ڕەنگی بۆرو چڵکن بووە! ، بۆیە سوپاس بۆ خوا من لەئێستادا لام بردوە!.
بڕۆن وتەکانم بەپێی قورئان و سوننەت بە تێگەشتنی زانا سەربەرزەکانی پێشوی ئوممەتی ئیسلام بپێون کە دووربون لەهەواو هەوەس و ئارەزووەکانیان و زۆر جیاوازن لەوانەی ئەمڕۆ!.
گەر وتەکانم ڕاست بون ئەوە دوعای خێرم بۆ بکەن ، چونکە فەزڵی خوایەو ئازایەتی من نەبوەو، دوعای خۆڕاگریم بۆ بکەن لەسەر بنچینەی بیروباوەڕی ڕاستەقینەی ئیسلام!.
ئەگەر وتەکانیشم هەڵە بوون و پێچەوانەی پەیامی پیرۆزی ئیسلام بوو، وەك فلسێکی قەڵب بیکێشنەوە بە سەروچاوم دا!.
مەڵێن: نازانین شوین کێ بکەوین و بەقسەی کێ بکەین؟
هەریەکێك لە ئێمە فێری کۆمەڵێك زانستی دوونیایی بوین و دەبین!، کە زۆر ئەستەم پێی گەشتوتین!.
ئیتر بۆ ناتوانین بەدوای ڕێگای ڕاست و زانستی ڕاست و دروستدا بگەڕێین؟.
سوێند بەخوا هیچ عوزرێکمان لای خوا نیە، گەر دینمان بەپیاودا ناسی و هەر کەسێکمان خۆش ویست، هەرچیەك لەزمانی هاتە دەرەوە ، خێرا باوەڕی پێ بکەین و بەدین وەری گرین!.
تەنها ئەوانە ڕزگار بون کە پیاو بەدیندا دەناسن و، پیاو بەدیندا دەپێون!.
ئەمڕۆ دوونیایەو سبەی قیامەت
خوایە تۆ شاهێد بە من گەیاندم
نوسینی" ڕەنج شێخانی