به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

پەیامێك بۆ موعتەزیلەکان و ئەقڵانیەکانی سەردەم!


پەیامێك بۆ موعتەزیلەکان و ئەقڵانیەکانی سەردەم!

پاش بڵاو کردنەوەی باسەکانی دەجال کە هەڵقوڵاوە لە فەرموودە ڕاستەکانی پێغەمبەری خۆشەویستمان(صلی الله علیە وسلم) خوشکێكی بەڕێز ئەم نامەی ناردوەو، منیش ئەم وەڵامەم داوەتەوە بە کورتی!.
خوای گەورە پاداشتت بداتەوە ، برا زۆر بەلامەوە گرینگە شارەزایم لەم بابەتەدا پەیدا بکەم ، دوێنی براێکی دینم باسێکی لا باس کردم خەریك بوو منیش بخاتە گومان !! لە سەر ئەم چەند باسە کەئێستا ئاماژەی پێدەدەم
١/ هاتنی دەجال ٢/ هاتنی محمدی مهدی ٣/ دابەزینی عیسا سەلامی خوای لێبێت ئەی وت ئەم باسانە هەمو خورافیاتە بە ڕونیتر ئەوت نە دەجال نە محمد مهدی نە عیسا سەلامی خوای لێبێت هیچیان نایەن !
دوو بارە خوای گەورە پاداشتت بداتەوە

وەڵام: یارەبی خوای گەورە بتان پارێزێت لە فیتنەی ئەو جۆرە کەسانە خوشکە باشەکەم، ئەوکەسە بەخۆی بزانێت یان نا ، لەسەر عەقیدەی موعتەزیلەو عەقلانیەکانەو، ئەمانە کەسانێك بون کە لایان دا لەڕێڕەوی راستەقینەی ئەهلی سوننەو جەماعەو هەرشتێك بە ئەقڵی خۆیان نەبێت باوەڕی پێ ناکەن و بەدرۆی دەخەنەوە ، بۆیە سوێند بەخوا گەر تەوبە نەکەن بە گومڕایی دەچنەوە لای خوا ، چونکە سەرجەم ئەوباسانە بەبەڵگەی فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) لەڕێی نیگای خوای گەورەوە دابەزیوەتە خوارەوە بۆ سەر دڵی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم)!.
رەت کردنەوەی فەرمودەی سەحیحیش واتە بەدرۆخستنەوەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) العیاذ بالله!، بەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەری خواش صلی الله علیە وسلم ، واتە بەدرۆخستنەوەی ئەو پەیامە ئاسمانیەی خوای گەورە کەلەڕێی وەحی و نیگاوە هاتۆتە خوارەوە بۆ سەرزەوی، هەرکەسیش ئەوپەیامە بەدرۆ بخاتەوە، پاش ئەوەی ئیقامە حوججە دەکرێت و ئاگادار دەکرێتەوە گەر تەوبەی نەکردو نەگەڕایەوە، بەتەنها فەرموودەیەکیش بە ناڕاست بزانێت پێی کافر دەبێت و بەکافریش دەچێتەوە لای خوای گەورە خوا پەنامان بدات.
سەرجەم ئەوباسانە باسی غەیبی و شاراوەن و ، بەشێکە لەپایەی پێنجەمی باوەڕ کە باوەڕبونە بەڕۆژیی دوایی، من وەك خۆم چۆن تیشکی خۆر دەبینم هەموو سەرلەبەیانیەك هەڵدێت ئاوا باوەڕم وایە کە ئەوەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) هەواڵی پێدابین ، بەبێ شك و گومان دێتە دی ، ئەوانەش لە گومان و دوودڵیدا دەژین لەوباسانەو بەپێوەری ئەقڵی کورتیان ڕەتی دەکەنەوە!.
بۆیە ئامۆژگاریم بۆ ئەوکەسانە ئەوەیە کەوا باوەڕ بێننەوە جارێکی تر، چونکە خەلەلێکی زۆر گەورە لە ئیمانەکەیاندا هەیەو، گەر بەو شێوەیەش بگەڕێنەوە لای خوای گەورە خەسارەت مەندی دوونیاو ئاخیرەت دەبن، ئەوەتەی من پەیڕەو کارانی ئەم کۆمەڵە گومڕایەم بینیوە، تەنازول لەپاش تەنازولیان کردوە لە بیرو باوەڕەکەیانداو، بەردەوام خەریکی گومڕاکردنی خەڵکین و بەپێی زەمان و مەکانیش گۆڕانکاری دەکەن لەپەیامی خوای گەورەدا!.

نوسینی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الأحد، 11 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌