به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

شەرەفنامە چی دەڵێت: دەربارەی ئیسلام!


شەرەفنامە چی دەڵێت: دەربارەی ئیسلام!

لەبەرگی یەکەمی کتێبی شەرەف نامەدا، کەناسراوە بە شەرەفنامەی بەدلیسی کتێبی بە ناوبانگی مێژوویی کوردە کە لە ئێران و بە زمانی فارسی، بە دەستی مێژوونوسی کورد، شەرەفخانی بەدلیسی (١٥٤٣ - ١٥٩٩) نووسراوە.
شەرەفنامە سەرچاوەی سەرەکی و چڕوپڕی مێژووی خەڵکی کورد و کوردستانە کە شەرەفخان کاری پێک ھێنانی لە ساڵی ١٥٩٧دا و دوو ساڵ پێش مەرگی تەواو کردووە.
زۆر پاشتر ھەژار (١٩٢٠ - ١٩٩٠) شاعیر و نووسەری ناودار، وەریگێڕاوەتە سەر کوردی.

دەڵێت:دەتوانین بڵێین: کەوا کورد تا پێش هاتنی ئیسلام نەیتوانیوە مێژووی خۆی بەڕاستی بزانێت و بنوسێت!، وە بەردەوام بونەتە قوربانی دەستی فارسە صەفەویەکان و ڕۆمی یە بیزەنتینیەکان و لەبەرژەوەندی خۆیاندا داویانن بەیەکدا!!!.
بەکوردیەکەی خۆمان وەك ئێران و تورکیای ئەمڕۆ، کەچۆن بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان گەورەکان دەجوڵێنن و یاری بەو میللەتە دەکەن!.

کەچی کاتێك دەمی زۆرێك لە دەهۆڵ ژەنەکانی عەلمانیەت دەکەیتەوە" دەڵێن: هۆکاری دواکەوتنمان ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بکات بەسەرچاوەیەکی ڕاستی مێژوویی، لەبەرامبەریشدا ڕاستیەکان دەشارنەوە لە نەوەکانی داهاتوو!.
منیش دەڵێم: ئەگەر بەم دراوەی دەوڵەتی عوسمانی بێت کە ناوی کوردستان لەسەر دراوی ئەوکاتە نوسراوە، دیارە ووتەی ئێوە ڕاستە!.
لێرەوە دەپرسین: ئایا شەرەفخانی بەدلیسی ڕاست دەکات؟ یان دراوەکەی سەردەمی عوسمانی؟
یان پارچە پارچەی یەکەی ئەمڕۆی پارچەکانی کوردستان!.
هەر بەڕاستی ئینگلیز سەربەخۆی دا بە میللەتی کوورد؟ یان ئیسلام پارچە پارچەی کردین؟!.

نوسینی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الأحد، 11 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌