سیفەتێکی قێزەون لەناو هەندێك مسوڵمان دا!
سیفەتێکی قێزەون لەناو هەندێك مسوڵمان دا!
کە سیاسەتی درۆو چەواشە بەکار بهێنیت بەرامبەر برا مسوڵمانەکەی و پاشقولی لێ بدات و هەڵی خەڵەتێنێ!.
بەڵام لەبەرامبەر کەسی بێباوەڕو خراپەکاردا هیچ هەڵوێستێکی نەبێت و ڕاستگۆیانە هەڵس و کەوت بکات لەگەڵیدا!.
ڕاستیەکەی من ئەم خاڵە لاوازە لەهەندێ مامۆستاو بانگخوازیش و هەندێك بەرپرسانی لایەنە ئیسلامیەکانیش و غەیری ئەوانیشدا دەبینم!.
بەڕای من هۆکارەکەشی دەگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی کەوا دەزانێت ئەگەر برا مسوڵمانەکەی پێشی بزانێت کەوا فێڵی لێ کردووە، ئەوە لەبەر خوا چاوپۆشی لێدەکات!.
بەڵام لەترسنۆکی و جەبانیدا ناوێرێت سیاسەتی وا لەگەڵ کەسە بێباوەڕەکەدا بکات ، چونکە دەترسێت توشی کارەساتی بکات لە داهاتوودا!.
ئەم سیفەتە قێزەونەش پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەری خوایە (صلی الله علیە وسلم) کە هەرگیز ڕێی نەداوە هیچ مسوڵمانێك فێڵ و تەڵەکە لەیەك بکات، بەڵام لەبەرامبەر بێباوەڕاندا داوای لێکردوین کەوا چەواشەیان بکەین بەهەر شێوەیەك کە توانامان هەیە!.
نوسینی" ڕەنج شێخانی