به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

خۆزگە هەندێك لە پێشەواو زاناکانمان ئەم ووتەیەیان تەرك دەکرد!



خۆزگە هەندێك لە پێشەواو زاناکانمان ئەم ووتەیەیان تەرك دەکرد!

تا ئەوکاتەی قوتابی بیت یان لەگەڵی بیت ، ئەشهەدو بیلای بۆ بکەیت، ئەوە ئیتر وێنەت نیە لە دوونیاداو، هێندەت بەشان و باڵدا هەڵدەدات تا سەرت دەدات لە چیای قەندیل!
خوا نەکات ڕەخنەیەكی لێ بگریت یان لێی دوورکەویتەوە، ئیتر ئەوە دەت کات بەنەخوێندەوارو نەزان و نەشارەزاو دەت کات بەناخی زەویدا!

وەڵاهی وەك خۆم کاتێك گەنجێك یان قوتابیەك کە وانەی خوێندووە لام و دواتر ناوبانگی دەبیستمەوە ، هەزارجار سوپاسی خوا دەکەم لەسەری و شانازی پێوە دەکەم ئەگەر ئێستا منیشی قبوڵ نەبێت، هەر خاوەن ڕێزێکی گەورەیەلام!.

چونکە دڵنیام لەپاش خوای گەورە بە ئازایەتی و لێهاتویی خۆی گەشتۆتە ئەو ئاستە بەرزە، نەك بەهۆی منەوە گەورەبوبێت، ئیتر لاف و گەزافی چی بەسەرەوە لێبدەم کە هەموو گیانم تاوانی لێ دەچۆڕێت!
کەوابوو سەرجەم پێشەواو مامۆستایان و بانگخوازان و باقی ئەو خەڵکە مسوڵمانە، بەم ئیسلامەوە سەریان بەرزەو ناوبانگیان دەرکردووە،نەك ئازایەتی مرۆڤەکان ئیتر باکەس خۆی نەکاتە سۆپەرمان بەسەر ئەوی ترەوە!
چونکە ئەوەی ئەو سیفەتەی هەبێت هەم حەسودە، وەهەم ڕیابازیشە، خوا پەنامان بدات!


نوسینی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الأحد، 11 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌