گفتوگۆی نێوان باوەڕداروبێباوەڕ!
گفتوگۆی نێوان باوەڕداروبێباوەڕ!
کاتێك خوای گه‌وره باسی بێبڕوایانمان بۆ ده‌کات زۆر به‌جوانی سیفه‌تیانی ڕون کردۆته‌وه ، بۆ نمونه کاتێك که‌گفتو گۆیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت توند ده‌ست ده‌گرن به‌گوێیانه‌وه و حه‌ق نابیستن، به‌شێوه‌یه‌کی تر بڵێین: خۆیان که‌ڕ ده‌که‌ن له ئاستی حه‌قدا،به‌ڵام بۆ خۆیان به‌س قسه‌ی به‌تاڵ و پوچ ده‌که‌ن و ده‌ڕێسن ، دواتر چونکه حه‌قیان نه‌بیستوه ده‌ڵێن ئێمه سه‌رکه‌وتوبوین له ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌که‌دا!.
جا منیش به‌و جۆره که‌سانه ده‌ڵێم: گه‌ر ئێوه راستگۆن ، ده‌ڕێ بده‌ن با ئێمه خۆمان ئه‌م ئیسلامه بۆ خه‌ڵك باس بکه‌ین نه‌ك ئێوه‌ی حاقد!، تۆش بۆ خۆت ته‌نها بۆ ساتێك گوێمان لێبگره وه‌ك ئێمه گوێتان بۆ ده‌گرین ئه‌گه‌ر ئێوه له ڕاستگۆیانن، ڕێمان بده‌ن ئێمه خۆمان پێناسه‌ی خۆمان بکه‌ین وه‌ك ئێمه ڕێده‌ده‌ین ئێوه خۆتان بناسێنن!.
جا ئه‌وکات ده‌رده‌که‌وێت کێمان سه‌رکه‌وتو بوین له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌کاندا!.
لەگەڵ ڕێزی" ڕەنج شێخانی