به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

زۆرکەس ئەمەی بەسەر دێت ، بەڵام کەم کەس دەردەچێت!


زۆرکەس ئەمەی بەسەر دێت ، بەڵام کەم کەس دەردەچێت!

زۆر لە ئێمەی مسوڵمان لەژیانی ڕۆژانەماندا ،هەندێ جار لەبەرخاتری خوای گەورە بەدەم کێشەی کەسێکەوە دەچین و یارمەتی دەدەین و بەپێی توانا هەوڵ دەدەین ڕزگاری بکەین لەو کێشەیەدا!.
بەڵام خوای پەروەردگار بۆ تاقی کردنەوەی بەندەکەی و ساغ کردنەوەی کارەکەی مامەڵەیەکی قورس لەگەڵ ئەو بەندەیەیدا ئەنجام دەدات، ئەویش بە تاقی کردنەوەیەکی سەخت کە لەلایەن ئەوکەسەی تۆ لەبەر خوای گەورە بەدەمیەوە چویت ، توشی کارەسات و ڕوداوێکت دەکات!.
ئا لەویادا دەردەکەوێت کارەکەت لەبەر خاتری خوای گەورە بووە؟ یان بۆ ناو ناوبانگ و بەرژەوەندی تاکە کەسی خۆت بووە؟.
لەوانەشە بەرژەوەندیەکی تێدا نەبێت!، بەڵام شەیتان خێرا دێتە بن کڵێشەتەوەو ، سەرزەنشتت دەکات کەوا تۆ چۆن بویت بەرامبەر بەوکەسەو ، ئەویش چۆن پاداشتی چاکەکەتی داوەتەوەو، بەزوترین کات دەیەوێت توشی بەرپەرچ دانەوەیەکت بکات لەبەرامبەر ئەوکەسەدا، بەوەی یان چاکەکەی دەدەیتەوە بەنێو چاوانیدا!، یان ناشکوریەك ئەنجام دەدەیت و دەکەویتە باس کردنی چاکەکەت لەناو خەڵکیداو ، پاداشتی خێرەکەت بە با دەدەیت!.
هەر بۆیە ئالێرەدا دەبێت زۆر ووریای نەفس و شەیتان بین و ، دڵنیاشم کەم کەسمان هەیە ئالەم حاڵەتەدا ڕزگارمان بوببێت!.
خوای گەورە ئارامی و سەقامگیریمان پێ ببەخشێت لەکاتی ڕودانی هەر ڕوداوێك کەوا نەخوازراوەو، بەرۆکمان دەگرێت لەکاتێکدا ئێمە تەنها نیەتی خێرمان هەبوە لەو کارەدا!.

نوسینی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الأحد، 11 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌