به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

وەسیەتە جوانەکەی باوکی مامۆستا هاوڕێ چی بوو؟




وەسیەتە جوانەکەی باوکی مامۆستا هاوڕێ چی بوو؟
پێویستە هەموو کەسێك ووریای ئەم دوو جۆرە هاوڕێ یە بێت!.
شەوێکیان بە میوانی کۆمەڵێك برای بەڕێز لەگەڵ کۆمەڵێك پیاو ماقوڵ و ڕیش سپیدا چوین بۆ ماڵی مامۆستا هاوڕێی قیامەت ی خۆشەویست یارەبی خوا بیپاریزێت، کە بەڕاستی ئەو مامۆستا سەربەرزە منیش و دەیان و سەدان گەنجی بە قیامەت و نیشانەکانی ئاشنا کردوەو خستوینیەتیە سەر سکەی ڕۆژی دوایی .
پاش دانیشتن و گفتو گۆو هەندێك قسەی خۆش ، مامۆستا هاوڕێ فەرمووی: باوکم دوو وەسیەتی بۆ کردوم کە هەرگیز لەیادی ناکەم، لەسەر هاوڕێ یەتی کردن کە هەرگیز هاوڕێ یەتی دوو کەس نەکەم، ئەوانیش:
یەکەم. کەسێكی شەهوانی و ئارەزوو باز، کە نەتوانێت زاڵ بێت بەسەر شەهوەتی خۆیدا، چونکە ئەم کەسە چەندین ساڵ هاوڕێشت بێت و نمەکی ماڵیشتی کردبێت ئیللا ڕۆژێك دێت کەوا بەچاوی خراپ سەیری خێزان و کچ و خوشكت بکات و، بەدوای فرسەتێکدا بگەڕێت بۆ خیانەت کردن لیت!.
دووەم: کەسێکی توڕەی هەڵەشە، کە لەکاتی توڕەبوندا نەتوانێت زاڵ بێت بەسەر نەفسیداو ئەوەی خوا پێی ناخۆشە بەدەمیدا بێتە دەرەوە!، ئەمەشیان بەکەلك نایەت چونکە گەر سەد ساڵ هاوڕێەتیت بکات لەگەڵ شتێك کەوتە نێوان ، بەشێوەك دووژمنایەتیت دەکات کە بەشی ئاشتبونەوەی تێدا نەهێڵێت!.
لەکاتی تەواو بونی ئەم ووتە سەرنج ڕاکێشەدا ، برای بەڕێزو خۆشەویستم کاك طەهای خەبات، وەك زیادەیەك، بۆ سەر باسەکەی مامۆستا هاوڕێی خۆشەویست فەرمووی: بەڵێ مامۆستا گیان فەرمایشتەکەت زۆر جوانەو هەندێك هاوڕێ هەن دەبێت وەك ئاگر لەکاتی سەرما سەیر بکرێن!.
چونکە ئەگەر چی زۆر ساردیش بێت و بەئاگر گەرممان بێتەوە ، گەر زۆر نزیك کەوتینەوە لە ئاگرەکە هەردەمان سوتێنێت، بەلام گەر کەمێك دووربین لێ یەوە نەدەسوتێین نەسەرماشمان دەبێت!.
جا سوپاس بۆ خوا من لەپاش فەرمایشتە جوانەکانی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) ئێستا لە گەڵ ئەم دوو جۆرە هاوڕێ یەدا وەك ئاگری کاتی سەرما سەیر دەکەم و، تا بشتوانم خۆمیان لێ دەپارێزم!.
نوسینی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ islam : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الأحد، 4 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌