به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

ئەی هاوار بۆ حاڵی ئەوکەسانەی خۆیان دەکەنە قوربانی گەورەکانیان!.



ئەی هاوار بۆ حاڵی ئەوکەسانەی خۆیان دەکەنە قوربانی گەورەکانیان!.

لەدونیادا خۆت دەکەیتە قوربانی بۆی و لە دواڕۆژیشدا هاواردەکەیت و داوا دەکەیت کە سزایان دوو هێندەبێت!.
بەڵام دڵنیابە هەردووکتان پێکەوە تیایدا دەمێننەوە کەستان سزای لەسەر ئاسان ناکرێت بۆ ئەوی تر!، چونکە هەردوکتان پشتیوان و هاوسۆزی یەك بون، بۆیە لەگەڵ دۆستەکانیشتاندا دەبن!.

بزانین حاڵی ئەوکەسانە چۆنەو قورئان چۆن بۆی بەیان کردوین!

إِنَّ ٱللَّهَ لَعَنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَأَعَدَّ لَهُمۡ سَعِيرًا ٦٤
به‌ڕاستی ئه‌و خوایه‌ نه‌فرینی له‌ بێ بڕواكان كردووه‌ و له‌ره‌حمه‌تی خۆی دووری خستوونه‌ته‌وه‌ و ئاگرێكی هه‌ڵگیرساوی زۆر سوتێنه‌ریشی بۆ ئاماده‌ كردوون

خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗا ۖ لَّا يَجِدُونَ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا ٦٥
به‌هه‌تاهه‌تایی ده‌بێ له‌وێدا بمێننه‌وه‌، دیاره‌ له‌وێش هیچ دۆست و یارمه‌تیده‌رێكیان ده‌ست ناكه‌وێ!.

يَوۡمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمۡ فِي ٱلنَّارِ يَقُولُونَ يَٰلَيۡتَنَآ أَطَعۡنَا ٱللَّهَ وَأَطَعۡنَا ٱلرَّسُولَا۠ ٦٦
به‌تایبه‌تی له‌رۆژێكا كه‌ ده‌م و چاویان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌م دیو ئه‌ودیوی پێده‌كرێت تا چاك ببرژێ. ده‌ڵێن: بریا به‌فه‌رمانی خوامان كردباو گوێرایه‌لی پێغه‌مبه‌ریش باین!.

وَقَالُواْ رَبَّنَآ إِنَّآ أَطَعۡنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَآءَنَا فَأَضَلُّونَا ٱلسَّبِيلَا۠ ٦٧
وه‌ ئه‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا! بێگومان ئێمه‌ فه‌رمانبه‌رداری سه‌ردارو ئاغاو گه‌وره‌كانمان بووین 'و به‌گوێی ئه‌وانمان كرد' ئه‌وانیش رێیان لێ هه‌ڵه‌ كردین و'چه‌واشه‌یان كردین' !.

رَبَّنَآ ءَاتِهِمۡ ضِعۡفَيۡنِ مِنَ ٱلۡعَذَابِ وَٱلۡعَنۡهُمۡ لَعۡنٗا كَبِيرٗا ٦٨
په‌روه‌ردگاری ئێمه‌! دوو هێنده‌ سزایان بده‌، واته‌: سزای گومڕایی خۆیان سزای گومڕا كردنی ئێمه‌یان بده‌ نه‌فرینێكی زۆریان لێبكه‌و له‌میهره‌بانی خۆت زۆر زۆر دووریان بخه‌ره‌وه‌!.
سورەتی الأحزاب(تەفسیری ڕامان)

لەگەڵ ڕێزی براتان: ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌