به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

په‌یامێکی کورت بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ دڵیان پیسه‌ له‌خێزانه‌ به‌شه‌ره‌فه‌کانیان!



په‌یامێکی کورت بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ دڵیان پیسه‌ له‌خێزانه‌ به‌شه‌ره‌فه‌کانیان!

من ئه‌گه‌ر خێزانم به‌ڕاستی فێری خواناسی و ترسان له‌خوای گه‌وره‌ کرد، ئیتر پێویست ناکات من چاودێر بم به‌سه‌ریه‌وه‌و ته‌نها چاودێری خوا به‌سه‌ بۆی!
ته‌نها من ئه‌وه‌م له‌سه‌ره‌ که‌وا به‌ به‌رده‌وامی به‌ نه‌رمی و له‌سه‌ر خۆیی ئامۆژگاری بکه‌م و بیری بخه‌مه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی باش و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له‌کرده‌وه‌ی خراپ.
چۆن بتوانم توند بم له‌گه‌ڵ خێزانم دا له‌کاتێکدا ، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌سیه‌تی کردووه‌ بۆمان که‌ چاك بین له‌گه‌ڵیاندا، چونکه‌ ئه‌وان به‌ ئایه‌تی خوا حه‌ڵاڵ کراون بۆمان و ئه‌مانه‌تن لامان، ئێمه‌ش ده‌بێت ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ به‌ جوانی بپارێزێن، نه‌ك وه‌ك کۆیله‌ سه‌یریان بکه‌ین و منه‌ت بکه‌ین به‌سه‌ریانداو ئازاریان بده‌ین به‌ ووته‌و کرده‌وه‌ ناپه‌سه‌نده‌کانمان و له‌ناخی پیسی خۆمانه‌وه‌ بڕوانینه‌ ئه‌وان و دڵیان لێ پیس بکه‌ین!.
لەگەڵ ڕێزی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌