به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

وەڵامێك لەنێوان زاناو نەزانەکاندا!



وەڵامێك لەنێوان زاناو نەزانەکاندا!
ئەوەی کەپێی وایە پرسیار لەزانایەك یان مامۆستایەکی ئاینی بکات و گەر بە نازانم وەڵامی دایەوە ئیتر ئەو زانایە نەزانە! ئەوا دڵنیابە خۆی نەزانەو پێویستە زانیاری شەرعی زیاتر فێر ببێت!.
چونکە کەسی نەزان وەڵامی هەموو پرسیارێك دەداتەوە گەر نەشزانێت!.
بەڵام کەسی زانا گەر بشزانێت لەوەڵامدانەوەدا زۆر بە حەزەرەو بیر لەداهاتوی وەڵامەکە دەکاتەوە کە ئایا ئەو وەڵامە فیتنەی لەسەر دروست دەبێت یان ئایا دەچێتە سەر میزانی چاکەکانی و بەرەو بەهەشت بەڕێی دەکات یان دەچێتە سەر میزانی شەڕی و بەرەو دۆزەخی بەڕێ دەکات!.
ئەمەش وارد بووە لە نێو هاوەڵان و پیاوچاکانی پێشین و چوار مەزهەبە گەورەکەی ئیسلامدا!.
لە نێو هاوەڵاندا ، ئیبن مەسعود خوای لێ ڕازی بێت لەوە ڵامی هەندێك پرسیار بێدەنگ دەبوو، کاتێك لێیان دەپرسی بۆ وەڵاممان نادەیتەوە؟
ئەویش دەیفەرموو: دەتانەوێت پشتی من بکەن بەپرد لەسەر دۆزەخ و خۆتانی پێ بپەڕێننەوەو منیش بخەنە ناو دۆزەخ!.
یان ئیمامی مالیك یەك لە زانا پایئەبەرزەکانی چوار مەزهەبەکە هەندێك جار چەندین پرسیاری ئاڕاستە کراوەو وەڵامی نەداوەتەوەو وتویەتی نازانم!.
ئیتر بۆچی عەیب بێت ئێمە نەزانین کە بەڕاستیش تا بزانین هەر نەزانین!.
لەگەڵ ڕێزی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌