به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟


دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟
ئەگەر ئەم دونیایە نرخی تەنها باڵە مێشولەیەکی هەبوایە لای خوای گەورە ئەوە بێ باوەڕان ئاویان لەسەر نەدەخواردەوە!

دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟
چونکە خاڵی یە لە مرۆڤی دووڕوو کە هەر ڕۆژو لەسەر پەتێك یاری دەکات و لەکوێ با بێت لەوێ شەن دەکات!.
جا ئەگەر لە ئیسلام دا خێرێکی دەست بکەوێت ئەوە دەڵیت باشترین خێر هەر لای ئیسلام بوە!
گەر خوا توشی تاقی کردنەوەیەکی بکات لەسەر ئیسلام ئەوە هاواری لێ هەڵدەستێت و دەڵێت ئەم ئیسلامە لەشەڕو ماڵ وێرانی زیاتر هیچی تری تێدانەبینراوە!.

دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟
چونکە خاڵی یە لەمرۆڤی موشریك و هاوەڵ پەیدا کەر، کە لەگەڵ پەرستنی خوادا دەیان خوای دروستکراوی تریش دەپەرستێت لە مرۆڤ و بەردو دارو گیانداران دا!
جا کاتێك پێیان دەڵێیت ئێوە هاوبەشتان بۆ خوا پەیدا کردووە لەپەرستن و ناو سیفاتە بەرزەکانی دا!.
لەوەڵام دا دەڵێن" نا ئێمەش باوەڕمان وایە کەوا خوای گەورە خولقێنەری هەموو شتێکە، بەڵام ئەم خوایانەی تر یارمەتی دەرو هاوشانی خوان و ئێمە تاوانبارین و لەڕێگەی ئەوانەوە خۆمان لەخوا نزیك دەکەینەوە!
پەنا بەخوا دەگرین لە هاوبەش دانەرە کۆشک پەرست و قەبر پەرستەکان!.

دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟
چونکە خاڵی یە لە مرۆڤە بێباوەرە شەڕەنگێزەکانی دژ بە پەیامی خواو ، پاشان مرۆڤایەتی!
کاتێك کەباسی جێ بەجێ کردنی شەرعی خواو شوێن کەوتەی پێغەمبەرەکانی و، هەبونی خواو زیندوبونەوەو حەشرو حسابیان لەگەڵ دەکرێت ، خێرا دەکەونە دژایەتی کردنت و بەتوندی ڕو بەڕوت دەوەستنەوە!، هەر بە وتەی ناشرین تا دەربەدەرکردن و زیندانی کردن و کوشتنت ، بۆ خۆ دزینەوەیان لە ڕاستی یەکان!
بەڵام کاتێك زیندوو دەکرێنەوە ئەوکات هاوارو وا وەیلا دەکەن و ، ئەوکات دەبنە باوەڕداری پلە یەك، بەڵام چی تر باوەڕیان لێ قبوڵ ناکرێت، چونکە ئەوێ ڕۆژی جیابونەوەیە!.

دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟
چونکە خاڵی یە لە مرڤی هەڵگەڕاوە لەدین!
مرۆڤێك کەوا سەرەتا ئیسلامی وەرگرتوەو شوێن پەیامی ئاسمانی کەوتوە و خوای پەرستوەو، خۆی بەشوێن کەوتەی پێغەمبەری خوا ناساندووە!.
بەڵام بەهۆی دانەمەزراوی لەسەر دینەکەی یان تەمەڵی و لاوازی و شوێن کەوتەی نەفس و ئارەزوی و ڕێبازێکی دەستکرد، یان کاریگەری کۆمەڵە گومڕاکان لەسەری و گومان دروستکردن لەسەر باسە شاراوەو غەیبی یەکان ،یان بەهۆی هەڵەی پێشەوایەك یان زانایەك یان مسوڵمانێك هەڵدەگەڕێتەوە لەدینەکەی و دەبێتە دووژمنی سەرسەختی ئیسلام و مسوڵمانان!.

دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟
چونکە خاڵی یە لە خاوەن کتێبە ئاسمانیەکانی وەك(گاورەکان)و(جولەکەکان)ی پاش هاتنی پێغەمبەری ئیسلام محمد (صلی الله علیە وسلم)!
چونکە ڕاستە ئەوانیش بەخۆیان دەڵێن خاوەن کتێبی ئاسمانین و لەسەر ڕێ و شوێنی پێغەمبەرێکی پایەبەرزین!، بەڵام لەڕاستی دا ئەوان لایان داوە لەڕێگای ڕاستەقینەو پەیامە ئاسمانی یە ڕاستیەکەی خۆیان!.
لەبەر ئەوەی کاتێك خوای گەورە کۆتا پێغەمبەری نارد(صلی الله علیە وسلم ) ، ئیتر کۆتایی هات بە پەیامی پێغەمبەرانی پێشو(علیهم افضل والصلاة والسلام) و دەبێت ئەوانیش باوەڕ بێنن بە پێغەمبەری ئیسلام کە ئەمە فەرمانی ناو پەیامە ئاسمانیەکانی خۆشیان بوەو، پێغەمبەرەکانیشیان ئەوهەواڵەیان بە شوێن کەوتوانیان گەیاندوەو، قەشەو مالوم و ڕاهیبەکانیان دەستکاریان کردوەو ڕێیان لێ وێڵ کردون و ، هەرکەسێکیش ناوی محمد(صلی الله علیە وسلم) ببیستێت و باوەڕی پێ نەکات و شوێنی نەکەوێت دەچێتە ناو ئاگرەوە خوا پەنامان بدات!.

دەزانن بەهەشت بۆ خۆشە؟
چونکە تەنها جێگای باوەڕداران و یەکخوا پەرستانە لەسەر دەمی ئادەم(علیە السلام) تا سەردەمی خاتەم(صلی اللە علیە وسلم)و، جێگای هیچ کەسێکی تری تێدا نابێتەوە!.
ئیتر هەموو وەك براو خوشك ژیان بەسەر دەبەن و ، تەنهاش خوا دەپەرستن و هەر هەموویان لەسەر دڵێك کۆبونەتەوەو، نەدووڕویەتی، نە هاوبەش پەیداکردن، نە بێ باوەڕبوون، نە هەڵگەڕانەوە، نە هیچ ئاینێکی تر بێ لە ئاینی یەك خواپەرستی ، نەهیچ ڕێبازو یاسایەکی دەستکرد، لەناو ئەو بەهەشتەدا جێی نابێتەوە بۆیە هەموو باوەڕداران تیایدا ئاسودەو ئارامن و هەموو لاشەیان لەسەر دڵێك کۆ بۆتەوە ئەویش پەرستنی خوای تاك و تەنهایە بەدڵسۆزی!.
ئێستا زانیتان ژیانی دونیاو سەرزەوی بۆ ناخۆشەو، ژیانی دواڕۆژو بەهەشتەکەی خواش بۆچی خۆشە!
لەگەڵ ڕێزی براتان" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 10 نوفمبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌