به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

وەڵامێکی کورت و پوخت بۆ ئەو کەسانەی کە دەڵێن پێغەمبەری ئیسلام(صلی الله علیە وسلم) شەهوانی بوە!



 
وەڵامێکی کورت و پوخت بۆ ئەو کەسانەی کە دەڵێن پێغەمبەری ئیسلام(صلی الله علیە وسلم) شەهوانی بوە!

نامەوێت زۆر بنوسم تەنها ئەوەندە دەڵێم: ئەوی مێژووی ڕاستەقینەی پێغەمبەری خوای (صلی الله علیە وسلم) خوێندبێتەوە لەسەرچاوە ڕاستە مێژووییە ئیسلامیەکانەوە، دەگاتە ئەوئەنجامەی کە بپرسێت لەو شەهوانیانەی کە ئامانجیان گەشتنە بە ئافرەت نەك دڵسۆزی ئافرەتان بن!.
ئایا ئەگەر پێغەمبەرێك (صلی الله علیە وسلم) لەوپەڕی تەمەنی گەنجیەتیدا کە تەنها بیست و پێنج ساڵ بوە ئافرەتێکی بێوەژنی چەندین ساڵ گەورەتر لەخۆی مارە بکات ، زیاتر لە بیست و پێنج ساڵ تەمەن لەگەڵ ئەم دایکە بەڕێزەماندا بەرێتە سەرو تا وەفاتیشی نەکرد خێزانێکی تری نەهێنا بەسەریدا!.
ئایا ئەگەر کەسێك شەهوانی بێت حاشا لەڕوی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) ئەی شەڕواڵ پیس و داوێن پیسەکان، پیاو لەتەمەنی گەنجیەتیدا ئارەزوی جنس و سەرجێی زیاترە یان لە تەمەنی سەروی پەنجا ساڵەوە!.
ئەگەر پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بەدوای ئافرەتەوە بوایە، بۆ لە مێژووی پێگەشتن و گەنجیەتیدا تا تەمەنی پێغەمبەرایەتیەکەشی ناوی ئەو ئافرەتانەمان بۆ ناهێنن کە حاشا لەڕوی سەروەری مرۆڤایەتی (صلی الله علیە وسلم) کە خۆشەویستیەك یان دڵداریەکی ناشەرعی لەگەڵدا کردبێتن؟.
ئێوە زۆر لەقوڕەیش بۆگەن ترن چونکە ئەوان لەگەڵ ئەو هەموو پڕوپاگەندە خراپەشدا هەر لە ساحیرو شێت و تێکدەری نێو خێزانەکان تۆمەتیان خستە پاڵی ات جەندین تۆمەتی نابەجێی تر، بەڵام کەسیان نەیان توانی بەڵگەی شەهوانی و ئافرەتی بخەنە دوا!.
خوایە بە بێ ئەدەبی لەسەرمی حساب نەکەیت کەوا دەڵێم: پێغەمبەرێك (صلی الله علیە وسلم) ئەگەر بەدوای ئافرەتی جوان و شەهوەتەوە بوایە ئەوە سوێند بەخوا قوڕەیش بۆ ڕازی کردنی دڵی و واز هێنان لە بانگەوازی یەك خواپەرستی ، ئامادە بوون دەیان ئافرەتی جوان و بەناوبانگیشی بخەنە بەردەست!.
بەلام من دەزانم ئێوە کوێتان دێشێت؟، سوێند بەخوا لاپەڕەی مێژووی هەر یەکێك لەوانە بخوێنەوە کە لەسەر پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بابەت دەنوسن و وتەی نابەجێی لەسەر دەکەن،خودی خۆیان یان شەڕواڵ پیسن یان داوێن پیسن!.


نوسینی: ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌