به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

له‌ کوێ ژیان و دڵنییای ڕاسته‌قینه‌مان ده‌ست ده‌که‌وێت؟




له‌ کوێ ژیان و دڵنییای ڕاسته‌قینه‌مان ده‌ست ده‌که‌وێت؟

نوسین و ئاماده‌کردنی:ڕەنج شێخانی

ژیانی دونیا ژیانێکی کورته‌و ژیانی ڕاسته‌ قینه‌و دڵنییایی ڕاسته‌قینه‌ی تێدا نییه‌ مرۆڤ له‌م دونیایه‌دا نه‌به‌رده‌وام له‌ خۆشی دایه‌ نه‌به‌رده‌وامیش له‌ ته‌نگانه‌و سه‌غڵه‌تی دایه‌، ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیا موڵکی تۆ بێت و خاوه‌نی خێزان و منداڵ و پاره‌و ئیقامه‌و چه‌ندین شتی که‌ی دونیا که‌ بێ باکانه‌ مرۆڤ هه‌وڵی بۆ ده‌دات هێشتا بزانه‌ که‌ له‌ ڕاڕایی و بێ ده‌ره‌تانیدا ده‌ژیت!.

ده‌زانیت بۆ؟ چونکه‌ دوای ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ش که‌ به‌ده‌ستییان دێنیت له‌پاشدا بیر له‌وه‌ ده‌که‌یته‌وه‌ که‌ چۆن بیان پارێزیت و ئاگات لێیان بێت، که‌ ده‌بینیت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش له‌ ده‌ستی تۆدا نییه‌ و ته‌ نانه‌ت کاتێك سه‌رئێشه‌یه‌ك یان هه‌ڵامه‌تێکت تووش ده‌بێت به‌رگری ته‌واوت له‌ خۆشت پێ ناکرێت له‌ بچوکترین کاره‌ساتی دونیا که‌ به‌سه‌رت دا دێت بۆیه‌ ده‌بینین ژیانی دونیا نه‌ دڵنیای ڕاسته‌قینه‌ی تێدایه‌ نه‌ژیانی ڕاسته‌قینه‌!.
چونکە تۆ له‌هه‌وڵدایت بگه‌یته‌ لوتکه‌ ئیتر به‌هه‌ر ڕێگاو‌ هه‌ر شتێک که‌ مرۆڤ هیواو ئاواتییه‌تی‌ پێی بگه‌یت وه‌ هه‌رکات گه‌شتییته‌ لوتکه‌ ئیتر وابزانیت ڕزگارت ده‌بێت و نه‌که‌ویته‌ خوار، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ یان خۆ خه‌ڵه‌تاندنه‌ یان په‌ی پێ نه‌بردنه‌ به‌ چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی دونیا له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ قورئانییه‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ ڕێڕه‌وی ژیانی به‌جوانی تێدا داڕشتوه‌ که‌ دونیا بکه‌ینه‌ کێڵگه‌ی دواڕۆژمان تاوه‌کوو فریای خۆمان بکه‌وین به‌م خۆشییه‌ که‌مه‌ی دونیا فریو نه‌خۆین!.
به ڵکو ده‌یان نموونه‌ی په‌ند ئامێزمان له‌به‌رده‌ست دایه‌ که‌وا زۆرن ئه‌وکه‌سانه‌ی هه‌ڵپه‌یان ده‌کرد بۆ دونیا، به‌ هه‌موو شێوازێك له‌گرتنه‌ به‌ری ده‌یان هۆکار له‌ هۆکاره‌کانی دونیا، به‌ڵام یان نه‌گه‌شتنه‌ ئه‌نجام یان زوو که‌وتنه‌ خوارو هیچیش سودی پێ نه‌گه‌یاندن و ڕزگاری نه‌کردن!.
که‌وابوو ده‌بێت مرۆڤ به‌دوای ڕێگایه‌کدا بگه‌ڕێت که‌ ده‌یگه‌یه‌نێته‌ ژیانی ڕاسته‌قینه‌و دڵنییای ئه‌ویش بێگومان چونکه‌ توانای ئێمه‌ سنورداره‌و، ئه‌گه‌ر خالقێك نه‌بێت که‌ ئەم که‌ون و کائیناته‌ی دروست کردووه، ئه‌و ژیانه‌مان بۆ دابین بکات ئه‌وا ئێمه‌ هه‌رگیزاو هه‌رگیز سه‌ربه‌خۆ به‌بێ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و داواکارییانه‌ی که‌ ئه‌و خالقه‌ که‌(الله‌) یه‌ داوامان لێ ده‌کات، ناتوانین بگه‌ینه‌ ئه‌و ژیانه‌ ڕاسته‌قینه‌یه!.
که‌وابوو ژیانی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌وابێتاقه‌تی و پیری و په‌كکه‌وته‌یی و نه‌خۆشی و مردنی تێدا نه‌بێت که‌چی، ده‌بینین له‌ دونیادا ئه‌م شتانه‌ هه‌موویان هه‌ن!.
ئه‌ی له‌ کوێ ئه‌وژیانه‌ به‌ده‌ست ده‌که‌وێت؟
بێگومان له‌و به‌هه‌شته‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ بۆ پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاکان و شه‌هیدان و ڕاستگۆیان و باوه‌ڕدارانی ئاماده‌ی کردووه‌ به‌وه‌ی که‌ هه‌رچی که‌سێك که‌ده‌چێته‌ به‌هه‌شت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵ بێت یان پیر ئه‌وا له‌ته‌مه‌نی سی و سێ ساڵی دا ده‌چێته‌ به‌هه‌شت ئه‌وه‌ی که‌ مرۆڤ به‌ خه‌یاڵیدا بێت بۆی ئاماده‌یه‌ پیسی و به‌ڵغه‌م و پاشه‌ڕۆی مرۆڤ که‌ له‌ دوونیادا بێتاقه‌تمان ده‌کات له‌ به‌هه‌شت دا نی یه‌ هه‌موو خواردنێك که‌ ده‌یخۆیت له‌ڕێی ئاره‌قه‌وه‌ ده‌ری ده‌ده‌یت که‌ بۆنی میسکی لێدێت هه‌رگیزاو هه‌رگیز پیر نابیت، تەنها یەك هەناسەی ناو بەهەشت هەرچی ناڕەحەتی و ئازارەکانی دونیات لە بیر دەباتەوە!.

جارێکییان ئافره‌تێکی به‌ ساڵاچوو هاته‌ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) داوای ئه‌وه‌ی لێکرد که‌ دوعای بۆ بکات خوای گه‌وره‌ بیخاته‌ به‌هه‌شت، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه‌ فه‌رمووی: پیرێژن ناچێته‌ به‌هه‌شت ئافره‌ته‌ به‌ ساڵاچووه‌که‌ش ده‌ستی کرده‌ گرییان پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووی: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ گه‌نجت ده‌کاته‌وه‌ واته‌ به‌هه‌شتییه‌کان به‌ گه‌نجی ده‌چنه‌ به‌هه‌شت! له‌ پاشدا پیرێژنه‌که‌ گریانه‌که‌ی نه‌ماو زۆر که‌یف خۆش بوو!.
کاتێك ده‌ڵێین ژیان ده‌بێت ڕاسته‌قینه‌ بێت وه‌ك وتمان ده‌بێت مردنی تێدا نه‌بیت، به‌ڵام له‌ دونیادا ئه‌گه‌ر له‌و په‌ری خۆشی شادی دا بیت له‌گه‌ل باسی مردنت لا بکرێت خێرا خۆشییه‌کانت له‌به‌رچاو ده‌که‌وێت، به‌ڵام له‌ دواڕۆژدا له‌ نێوانی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ دا له‌ شێوازی به‌رانێك مردن ده‌هێنرێت بانگ ده‌رێك بانگ ده‌کات له‌ به‌هه‌شتییه‌کان خه‌ڵکی به‌هه‌شت ئه‌وا مردن سه‌رده‌بڕێت و بۆ خۆتان له‌ ژیانی هه‌میشه‌ی به‌هه‌شت دا ژیان به‌رنه‌ سه‌ر، که‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌هه‌شتییه‌کان دڵخۆش و شادومان ده‌کات، چونکه‌ ئیتر ده‌گه‌نه‌ دڵنییای ڕاسته‌قینه‌ که‌وا له‌ به‌هه‌شت دا ده‌رناکرێن و به‌ هه‌میشه‌ی تێیدا ده‌مێننه‌وه،!.
ده‌سا تۆش تازوه‌و دره‌نگ نه‌بووە، کار بکه‌ بۆ ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌ نه‌ چاو بینیویه‌تی نه‌ ده‌م تامی خواردن و خواردنه‌وه‌کانی کردووه‌ نه‌ به‌ خه‌یاڵی هیچ که‌سیش دا هاتووه!.
لە کۆتایی دا دەپرسم ئایا تائێستا‌ ئه‌وه‌نده‌ی که‌ خۆت ماندوو ده‌که‌یت بۆ دوونییاکه‌ نه‌ژیان نه‌ دڵنییای ڕاسته‌قینه‌ی تێدا نییه‌ توخوا نیو ئه‌وه‌نده‌ خۆت ماندوو ده‌که‌یت بۆ ئه‌و به‌هه‌شته‌؟!

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌