به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

ئایا دروستکراوەکانی خوای گەورە لە فریشتەو مرۆڤ و پەری کامیان توانای بینینی خوای گەورەیان هەیە لە دوونیادا؟




پرسیار؟

ئایا دروستکراوەکانی خوای گەورە لە فریشتەو مرۆڤ و پەری کامیان توانای بینینی خوای گەورەیان هەیە لە دوونیادا؟.

وەڵام:
هیچ دروستکراوێکی خوای گەورە لەدوونیادا توانای بینینی خوای گەورەی نی یە، جا ئەو دروستکراوە فریشتە بێت، یان مرۆڤ و پەری!.
چونکە گەر خوای گەورە پەردە لەسەر ڕوی پیرۆزی خۆی لاببات ئەوە نورەکەی سەرجەم دروستکراوەکانی دەسوتێنێت!.
بۆیە تەنها لەبەهەشتی خوای گەورەدا ئەو توانایە دەبەخشرێت بە دروستکراوەکانی خوای گەورەو، بە کەسانێكیش کە لە دوونیادا خوای گەورەیان پەرستوەو لەڕیزی باوەڕداراندان و ، هیچ کاتێك گومانیان لەدڵدا دروست نەبوە بەرامبەر بەڵێنەکانی خوای پەروەردگارو بەرزو بێ هاوتا!.
هەر چۆن مانگی چورادە دەبینین لە دوونیادا ئاوا خوای گەورە دەبینین لە ناو بەهەشتی پان و بەریندا، پاکی و بێگەردی بۆ خوای گەورە کە لەهیچ شتێك ناچێت لە ناو دروستکراوەکانیدا!.

خوایە بۆ خاتری ناوە بەرزو پیرۆزەکانت بێبەشمان مەکە لە بینینت، چونکە ئێستا هێندە باوەڕم بە تۆ هەیە گەر پەردە لەسەر ڕوی پیرۆزت لاببەیت و بەچاوی سەرم بت بینم لە دوونیاشدا ، هەمان باوەڕی پێشوم پێتە کە نەم بینیویت!.

خوای گەورەش زاناترە
وەڵام دانەوە" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌