به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

پەیامێك بۆ دەمامکە شاراوە ژەهر ڕێژەکان!.


پەیامێك بۆ دەمامکە شاراوە ژەهر ڕێژەکان!.

ووریابە ووریا خوا ئاگای لە ختورەی دڵیشتە، پیاوە بە غیرەتەکان بناسن!.

قەت ئەمەت لەخۆت پرسیوە؟سوێندت دەدەم بەخوا ڕاست وەڵامی خۆت بدەوە؟

زۆر براو خوشك هەیە چەندین فەیس بوکی دروست کردوە بە ناوی خوازراوەوەو ، وێنەی نادیارەوە، من کارم پێیان نی یە کێن و بۆچی مەبەستێك، ئیتر خێر بێت یان شەڕ وادەکەن!.

ئەوەی کە زۆرێك لە ئێمەی مسوڵمانانی بێزار کردوە هەندێ ووتەی بێ مانان ، یان بە مەبەست یان بێ مەبەست مامۆستایان و بانگخوازان و مسوڵمانانی پێ دەخەنە ناو داوەوە، یان هەندێکیان بەس خەریکی بڵاو کردنەوەو فیتنەو ئاشوبن لە نێو خۆی مسوڵماناندا، جا تکام وایە هەرکەس نە ناسراو بو وەڵامی مەدەنەوە!.

وە ئامۆژگاریشم بۆ ئەو جۆرە کەسانە ئەوەیە لەبەر خوا:
١. گەر ویستت کۆمێنتێك بنوسیت بەرپرسیاریەتی قیامەتت لە بیر نەچێت، چونکە لەوانەیە بە هۆی ئەو کۆمێنتەی تۆوە فیتنەیەك بەرپا ببێت و بۆت ببێتە شەڕێکی بەردەوام!.
٢. لەوانەیە خەڵکێك دانەمەزرابێت لەسەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام بە بابەتێكت سارد بێتەوە لەدین و واز لە نوێژو عیبادەت بهێنێت!
٣. لەوانەیە بەهۆی پرسیارێكی تۆوە کە لە پشتی پەردەوە دەیکەیت یان لەجێی گەرم و نەرمەوە، مامۆستایەك یان بانگخوازێك توشی کارەساتی لێپێچینەوەو دوورخستنەوەی بکەیت، دوور نییە توسی زیندانیشی نەکەیت!.
٤. لەوانەیە شیرازەی خێزانێك تێك بدەیت و جیابونەوە ڕوبدات لەنێوان ژن و مێردێکدا!.
٥. لەوانەیە لافاوێکی خوێن هەڵبستێنیت لە نێوان دوو بەرەی مسوڵماناندا!.

لەوانەیە دەیان لەوانەی تر کە خۆت باش دەزانیت کە خەریکی چی پیلانێکی ناشرین و قێزەونیت!!!.

تەنها ئەوەندەت پێ دەڵێم: دەتوانیت ئەم شتانە بە ناو و، وێنەی خۆتەوە بنوسیت؟
ئەگەر مەردیت و ئازایت و چاو نەترسیت و شێری ناوماڵی مسوڵمانان و ڕێوی بەردەمی بێ باوەڕان نیت؟ ئەوە یان واز دەهێنیت لەو ڕەفتارە خراپەت و تەوبەی لەسەر دەکەیت، یان ئیتر ئازایانە بە ناو وێنەی خۆت دێیتە مەیدان، یان ئیتر بە شەرمەزاریی یەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوك جێ دێڵیت!.
نوسینی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الأحد، 11 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌