به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

کۆمێنتێکم لەسەر خیانەتی ئافرەتێك لە هاوسەری لەڕێێ تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە، پیاوەکە ڕوداوی خۆی بۆ بەڕێزێك دەگێڕێتەوە!.




کۆمێنتێکم لەسەر خیانەتی ئافرەتێك لە هاوسەری لەڕێێ تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە، پیاوەکە ڕوداوی خۆی بۆ بەڕێزێك دەگێڕێتەوە!.

لەم هەرێمەی ئێمە ئامێرە پێش کەوتوەکان تەنها بۆ لایەنی خراپ بەکار دێت و بەو هۆیەوە دەیان خێزان توشی داڕوخانی ڕەوشت کردوە و سەرەنجام خیانەتی هاوسەری ڕویداوەو ، کوشتن یان جیابونەوە ، کۆتایی بەژیانی خێزانێك هێناوە!.

بەداخەوە لە هەرێمی ئێمەدا تەکنەلۆجیاو ئامێرە پێش کەوتوەکانی گەیاندن تەنها بۆ مەبەستی خراپ زیاتر بەکار دەهێنرێت و پەروەردەی خێزان نەماوەو ، زۆرێك لە خێزانەکانمانی توشی داڕوخانی ڕەوشت کردوە!
سەرەتا سوپاسی هەڵوێستی جوانتان دەکەم ، کە ڕێگری ئەوەتان کردوە ئەو بەڕێزە کوشتن بەکار بهێنێت کاك کاروانی بەڕێز، چونکە کوشتن و ڕەجم کردن تەنها کاری دادوەرەو لە سیستەمی حوکمڕانی ئیسلامدا جێ بەجێ دەکرێت و پێویست بە چوار شاهێد دەکات کەوا ڕوداوی زینا بە چاوی خۆیان ببینن ، گەر شایەتیش نەبو پیاوەکە یان دەبێت بەڵگەی راستەقینەی ڤیدیۆی بێ دەستکاری کراو پێش کەش بکات بەدادگا، یان دەبێت لیعان بەکار بهێنرێت، بەهەرحاڵ حوکمە فیقهیەکان زۆرن لەوبارەوەو ناتوانرێت بەکورتی بخرێتە پێش چاو، وە وەك لە ووتەکانی بەڕێزتاندا ئیشارەی پێدراوە خیانەتی خێزانی لە ڕوانگەی نێت و نامە گۆڕینەوەیەو بەڵگەی زینای تێدا نییە!
بۆیە لێرەدا دەبێت پێش ئەوەی سەرزەنشتی ئافرەتەکە بکرێت ، سەرزەنشتی پیاوەکە بکرێت و دەبێت بزانین ئایا ئەو نەبۆتە هۆکاری دروستکردنی فەراغ و بۆشایی بۆ خێزانی و ئەویش پەنای بردۆتە بەر ئەوکارە؟،ئێمە نابێت سۆزدارانە هیچ بڕیارێك بدەین!
چونکە من وەك بانگخوازێك زۆر خوشك و برا لەسەر ئەو بابەتانە پەیوەندیم پێوە دەکەن و خوشکی وا هەیە وتویەتی گەر لەبەر خوا و ترسی خوا نەبێت زینا دەکەم، چونکە پیاوەکەم هیچ خۆشیەکی سەر جێم بۆ فەراهەم ناهێنێت و، وادەزانێت ژیان تەنها مادەو خۆشی ماڵ و گەشت و گوزارە، کاتێکیش جیماع دەکات تەنها شەهوەتی خۆی بەلاوە گرنگەو ، چەندین جاریش ئاگادارم کردۆتەوە گوێ بە ژیانی من نادات!
کەوا بو دەبێت بڕیار نەدرێت تا قسەش لەگەڵ ئافرەتەکەشدا دەکرێت بە شێوەیەکی ژیرانە، کە شەرع ڕێی بۆ داناوە ئەویش دەبێت سەرەتا ئامۆژگاری بکرێت و هۆکاری ئەو ڕێگە خراپەی لێ قەدەغە بکرێت و پەیوەندیەکەی ببچڕێنرێت گەر کار لەکار نەترازابو، گەر سودی نەبو پاشان جێی لێ جیا بکرێتەوە لە ماڵدا ، گەر بەوەش بێ سود بو پاشان لێی بدرێت بەشێوەیەك کە جێ دەستی پێوە دیار نەبێت، پاشان گەر واش وازی نەهێنا ، ئەوا دوو کەسی قسە زان و باش و ئەهلی سوڵحی خزمان و نزیکانی هەردولا لە نێوان ئەم ژن و مێردەدا گفتو گۆ بکەن و خزمی پیاوەکە لەگەڵ ئافرەتەکەداو خزمی ئافرەت لەگەڵ پیاوەکە تا بیان گەیەنێتەوە ڕێکەوتنێك !، گەر بەوەش سودی نەبو ئەوە ئەوکات ڕێگای جیابونەوەو تەڵاق دەگیرێتە بەرو دیارە ناتوانن ژیان پێکەوە بکەن.
وەڵام دانەوە" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الأحد، 11 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌