یەك لەسیفەتەکانی ئەهلی نیفاق ترسە لە ڕوداوەکانی ڕۆژ!
یەك لەسیفەتەکانی ئەهلی نیفاق ترسە لە ڕوداوەکانی ڕۆژ!
ئەویش ئەوەیە کاتێك کارەساتێك ڕودەدات یەکسەر ئەو وادەزانێت لەسەر ئەوە، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: وَإِذَا رَأَيْتَهُمْ تُعْجِبُكَ أَجْسَامُهُمْ ۖ وَإِن يَقُولُوا تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ ۖ كَأَنَّهُمْ خُشُبٌ مُّسَنَّدَةٌ ۖ يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ ۚ هُمُ الْعَدُوُّ فَاحْذَرْهُمْ ۚ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ ۖ أَنَّى يُؤْفَكُونَ (المنافقون:٤) واتە: هه‌ركه ده‌یانبینیت له‌ش و قه‌ڵافه‌تیان سه‌رسامت ده‌كات، چونكه وێنه‌و دیمه‌نیان له‌پیاوی هه‌ڵكه‌وته‌و راست و ڕاساڵ ئه‌چێت و، ئه‌گه‌ر قسه‌ش بكه‌ن - له‌ره‌وانبێژیی و قسه‌زانیندا- گوێ بۆ قسه‌كه‌یان ده‌گریت ، له‌به‌ر خاڵیه‌تی دڵیان له‌ئیمان، ده‌ڵێی ته‌خته داری هه‌ڵپه‌سێراون!.
لێرەوە بزانە خوای گەورە چیان پێ دەفەرمووێت:
يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ ۚ وا ده‌زانن هه‌موو قسه‌و ده‌نگێك بۆسه‌ر ئه‌وانه، واته: ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ترسن په‌رده له‌سه‌ر نهێنییه‌كانیان هه‌ڵماڵرێت، هه‌رده‌نگێك هات ئه‌وان به‌زیانی خۆیانی ئه‌زانن و، واده‌زانن باسی ئه‌وانه ، هه‌ر ئه‌وانن دوژمن، ده‌سا ئێوه‌ش هۆشیارو ئاگاداریان بن و خۆتان بپارێزن لێیان خوا بیانكوژێ، له‌ناویان به‌رێت، چۆن له‌ڕێی هه‌ق لائه‌درێن ؟!.
داواکارم لەخوای گەورە لەو سیفەتە بەدوورمان بگرێت کەوا لای هەندێك کەسی ئیمان لاوازیش وادەزانێت گەر ڕوداوێك ڕویدا‌و خۆی کپ بکات لەسەری ئیتر بەر شالاو دەکەوێت، لەهەمووی خۆشتر هەندێکیشیان وانەی بیر‌و باوەڕ دەڵێنەوە، بەڵام بۆ خۆیان باوەڕیان بەوە نییە سودو زەرەر بە دەستی خوای گەورەیەو هەر ئەویشە گیانەکان دەکێشێت و دەیان باتەوە بۆ لای خۆی!.
تۆ کەکەس حسابت بۆ ناکات لەچی دەترسیت؟
نوسینی" ڕەنج شێخانی