به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

پاش ئەوەی زانی کچەکەی خۆی حامیلە کردووە لە بینایەك خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە!.




پاش ئەوەی زانی کچەکەی خۆی حامیلە کردووە لە بینایەك خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە!.

چیرۆکێکی راستەقینەو ڕووداوێکی ناخ هەژێن!

نوسینی: ڕەنج شێخانی
کات ژمێر سێی شەو بوو مۆبایلەکەم هەڵگرت تاوەکو وەڵامی پرسیاری ئەو براو خوشکانەم بدەمەوە ، کە ڕۆژانە لەڕێی ڤیبەر یان تۆڕی کۆمەڵایەت فەیس بوك پەیوەندی دەکەن، سەرەتا چومە سەر ڤیبەرو برایەکی خۆشەویستی خاوەن سیقەی هەرگیز لەیاد نەچوم بە دەنگێکی کزو بێتاقەتی یەوە ئەم بەسەرهاتەی بۆ ناردم کەبەڕاستی ناخی هەژاندم، منیش پێم خۆشە بۆ پەندو ئامۆژگاری بەنوسین بیخەمە خزمەتتان!.
بەکورتی دەچینە سەر باسەکە، کە کوڕێکی کورد پێش دەیان ساڵ لەمەو بەر لە وڵاتی سوید لەگەڵ ئافرەتێکی خەڵکی ئەو وڵاتە، پەیوەندی دروست دەکات و زینای لەگەڵ ئەنجام دەدات و سکی پڕ دەکات، بەڵام ئافرەتەکە بەنهێنی مەسەلەی سك پڕیەکەی دەهێڵێتەوەو نایەڵێت پیاوە کوردەکە بزانێت!.
ڕۆژان و مانگان و ساڵانێکی زۆر تێپەڕ دەبن و ئەم کوڕە کوردە بەردەوام لەباڕو مەیخانەکانی ئەو ولاتە خەریکی زیناو خراپەکاری یەو،خەریکی دروست کردنی پەیوەندی ناشەرعی یە لەگەڵ کچانی تازە پێ گەشتو پاش سەر خۆشکردنیان دەیان باتەوە ماڵەوەو زینایان لەگەڵ ئەنجام دەدات!.
شەوێکیان کچێکی تازە پێگەشتوی لێ هەڵدەکەوێت و پاش ئەوەی مەشروبی بۆ دەکڕێت و سەرخۆشی دەکات لەگەڵ خۆیدا دەیباتەوە ماڵەوەو ، بەسەر خۆشی لەگەڵ ئەو کچە تازە پێگەشتوەش دا زینا دەکات!.
سەر لە بەیانی پاش ئەوەی کچەکە بەهۆشی خۆی دا دێتەوەو لەخەو هەڵدەستێت و بۆی ئاشکرا دەبێت کە پیاوەکە خەوتوە لەگەڵیدا،بەدەنگی بەرز توڕە دەبێت لە پیاوەکەو پێی دەڵێت" دەچم فەحسی خۆم دەکەم گەر بزانم سکم هەیە ئەوە شکاتت لێ دەکەم!.
پاش ماوەیەك کچەکە هەست بە حالەتێکی نا تەندروست دەکات و دەچێت فەحسی خۆی دەکات و دەردەکەوێت کە سکی هەیەو، شکات لەپیاوە کوردەکە دەکات و دەست بەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی فەحس بکرێن و بزانرێت ئەومناڵە لەوە یان نا لەڕێگەی(DNA)!.
بەو هۆیەوە دایکی کچەکە بەڕووداوەکە دەزانێت و کاتێك لە نزیکەوە پیاوەکە دەبینێت خێرا دەیناسێتەوەو دەزانێت کە هەمان پیاوە کەکاتی خۆشی سکی ئەمی پڕکردوەو ، ئێستاش پاش چەندین ساڵ زینای لەگەڵ کچەکەی خۆیدا کردوەو سکی پڕ کردووە خوا پەنامان بدات!.
کاتێك پیاوەکە ئەمە دەبیستێت باوەڕ ناکات و هەواڵەکە بەدرۆ دەخاتەوە کەوا ئەو کچە هی ئەو بێت و توشی شۆك دەبێت و چاوەڕوانی نەتیجەی فەحسەکە دەکات!.
بەڵام کاتێك نەتیجەی فەحسیشی بۆ دێتەوە ئەو ڕاستی یەی بۆ ڕون دەکاتەوەو پێی دەڵێن بەڵی ئەو کچە کچی خۆتە کە سکیت پڕ کردوەو، چاوەڕوانی دادگا بە کەیسەکەت یەکلایی بکاتەوە بە بڕی ئەو سزای پارەیەی کە دەدرێت بەکچەکە!.
بەڵام پیاوەکە کاتێك دەزانێت ئەوە کچی خۆیەتی کاری خراپی لەگەڵ دا کردوەو ئێستاش کچەکە سکی پڕە لە باوکی ناشەرعی خۆی ، هەر لەوێدا لە بینایەکی دوو نهۆمی یەوە خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە خۆی دەکوژێت، دوونیاو قیامەتیشی دەفەوتێتنێت خوا پەنامان بدات!.
تێبینی"
١. تکایە کەس نەڵێت ناوی کەسەکە چی یەو لەچی شارێك ڕویداوە ، گرنگ ئەوەیە کە بزانیت ئەم بەسەر هاتە ڕاستی یەو پەندی لێوەرگرە!، چونکە ناوی کەسەکەش و شارەکەشی لامان پارێزراوە بەئەمانەتەوەو ئیشی ئێمە ئاگادارکردنەوەی خەڵکی و مسوڵمانانە نەوەك جاسوسی و بەدواکەوتنی عەیبی خەڵکی!.
٢. لەدوای ڕووداوی خۆ کوشتنی پیاوە کوردەکە پۆلیس ئەم کەیسە دادەخات و نایەڵیت هیچ ڕۆژنامەو راگەیاندنێکیش ئەم باسە بزانێت و بڵاوی بکاتەوە!.

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌