(مامۆستا مه‌لا عثمان ی ڕه‌حمه‌تی و ئه‌و چه‌تره‌ی که هه‌مووانی له ژێردا کۆکردبۆیه‌وه)

بسم الله‌الرحمن الرحیم
الحمد للهرب العالمین الصلاة والسلام علی قا ئد المرسلین نبیینا وحبیبنا و شفیعنا محمد(صلی الله‌علیه‌وسلم) وعلی اله‌وأصحابه‌ومن تبعه بإ حسان إلی یوم ا‌لدین. أما بعد
ده‌غیل کوڕگه‌ل وه‌حده‌تی صه‌ف بپارێزن
بوونی سه‌رکرده‌ی ڕاستگۆ‌و به ئه‌مه‌ك ده‌بێته هۆکاری کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و ووزه‌و توانایانه‌ی که خه‌م خۆری ئیسلام و موسڵمانانن ئه‌گه‌ر چیش ئه‌و سه‌رکرده‌یه خاوه‌نی هه‌ندێك که‌م و کوڕیش بێت! به‌ڵام توانای کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو وزه‌و تواناکانی موسڵمانانی هه‌یه له ژێر ئاڵای ته‌وحیدو یه‌کخواناسیدا و به یهکچاویش ده‌ڕوانێته ئه‌و ڕهعیهتهی که له‌به‌رده‌ستیدایه! دیاره ئه‌م جه‌معه‌ش هه‌روا به ئاسانی و ساده‌یی دروست نابێت ئه‌گه‌ر سه‌رکرده نیه‌تی بۆ خوای گه‌وره پاك نه‌کاته‌وه!
چونکه دڵه‌کان له‌ده‌ستی خوای په‌روه‌ردگاردایه تاوه‌کو سه‌رکرده‌ش دڵی ڕزگار نه‌کات و پاکی نه‌کاته‌وه بۆ خوای گه‌وره به دڵنییاییه‌وه خوای گه‌وره‌ش هیچ دڵێک بۆ ئه‌وسه‌رکرده‌یه ڕزگارناکات! بۆیه ده‌بینین کاتێك باپیره گه‌وره‌مان صه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت له یه‌کێك له غه‌زاکاندا چوارده‌وری ناوچه‌یه‌ک ده‌گرێت که رۆمییه‌کانی تێدایه ئافره‌تێکی سك پڕ له‌شار دێته ده‌رو داوا ده‌کات له باپیره که‌وا به‌ڵکو جارێ نه‌دات به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا تاوه‌کو منداڵه‌که‌ی ده‌بێت باپیره‌ش به‌ڵێنی پێده‌دات تا منداڵه‌که‌ی نه‌بێت نادات به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا؟
لێره‌دا ده‌بینین کۆمه‌ڵێك له‌و که‌سانه‌ی که به‌ده‌وری باپیروه بوون ئه‌مه‌یان به پیلان زانی و پێیان وابو نابێت ئه‌م کاره بکات و ئه‌م چاوه‌ڕوانی یه زۆره بکات له‌به‌ر قسه‌ی ئه‌م ئافره‌ته به‌ڵام له‌وه‌ڵام دا با پیره فه‌رمووی من دڵێکم ڕزگارکرد هیوام وایه خوای گه‌وره‌ش دڵه‌کانی ترم بۆ ڕزگار بکات؟
به‌ڵێ له پاش چه‌ند ڕۆژێك ئافره‌تی سک پڕ له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی ناوچه‌که به‌ره‌و لای باپیره هاتن که له نێوانییان دا سه‌رکرده‌ی رۆمییه‌کانی تێدا بوو به هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته جوانه‌ی باپیره‌وه که نواندی به‌رامبه‌ر به منداڵێك که هێشتا له‌دایك نه‌بوه رۆمییه‌کانی سه‌رسام کرد به‌وه‌ی که‌وا ئیسلام پیاو کوژ نی یه به‌ڵکو په‌یامی ڕزگاری پێ یه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی!
تائێره سه‌ره‌تایه‌ك بو بۆ باسکردن له چمکێک له‌و ژیانه پڕ سه‌روه‌رییه ی پێشهواوزانای کۆچکردوو جه‌نابی مامۆستا مهلاعثمان عبدالعزیزی ره‌حمه‌تی که ده‌توانم بڵێم هه‌روه‌كو چۆن هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) کاتێك که سه‌روه‌ر وه‌فاتی کرد دایك و باوکم به قوربانی بێت ئه‌نه‌س(ڕه‌زای خوای لێبێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت: (ئه‌و ڕۆژه‌ی که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) تێیدا هاته شاری مه‌دینه‌وه،هه‌موو شتێك له‌و شاره‌دا ڕووناك بوه‌وه، وه له‌و ڕۆژه‌شدا که‌تێی دا مرد هه‌موو شتێك له‌و شاره‌دا تاریك بوو،وه هێشتا ده‌ستمان له خۆڵی ناشتنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌ته‌کاندبوو وهسهرقاڵی ناشتنی بووین هه‌ستمان کرد که دڵمان گۆڕاوه)
به‌ڕاستی تاڕووداوی وه‌فاتی مامۆستا مه لا عثمانم به چاوی خۆم نه بینی زۆر سه‌رم سوڕمابوو له‌م فه‌رموده‌یه نه‌ك خوانه‌خواسته گومانم هه‌بووبێت أستغفروالله به‌ڵکو به بیرما ده‌هات ده‌بێت ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) چه‌ند کاریگه‌رییه‌کی گرنگی کردبێته سه‌ر موسڵمانانی ئه‌وزه‌مانه که‌وا ئاوها کۆمه‌ڵگایه‌ك له بت په‌رستی و یه‌کتر کوشتن بکاته خواپه‌رست و برای یه‌کتری، دواتریش وه‌فاته‌که‌ی کاریگه‌ری خۆی درووست بکات له نێو هاوه‌ڵان دا بۆیه ده‌بینین هه‌رکه‌س به‌ڕاستی شوێنکه‌وته‌ی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره پایه به‌رزه بێت(صلی الله علیه وسلم) وه ئه‌گه‌ر ببێته پێشه‌وا ئاوها خوای گه‌وره دڵه‌کانی بۆ رزگارده‌کات.
کاتێك هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا عثمانییان پێدام له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك برادا له جێگایه‌ك دانیشتبووم ئه‌وکاته ته‌مه‌نم بچووك بوو تازه به‌ره‌و بلوغی ده‌ڕۆشتم سوێند به‌خوا هه‌ستمان کرد که دڵمان به‌ره‌و گۆڕان ده‌چێت،له‌کاتی مامۆستا مه‌لا عثمان دا ئهوفکرانهی که کۆببونه‌وه له ژێر چه‌تره‌که‌یدا وه‌ك (ئیخوان و صۆفی و سه‌له‌فی و تا... هتد) هه‌روه‌ك برای دایک و باوکی پشت به پشتی یه‌که‌وه به‌رگرییان ده‌کرد له ئیسلامه‌تییه که‌یان به بێ بیرکردنه‌وه‌ی ته‌سک له فکره‌کانی یه‌کتری به‌ڵام واقع سه‌لماندی له پاش وه‌فاتی ئه‌م که‌ڵه پیاوه چی کێشه‌و دووبه‌ره‌کی و لێكترازانێك رویدا له نێوئه‌و چه‌تره‌ی که هه‌موو موسڵمانێك دڵی پێی خۆش بوو!که له کاتێکدا ئه‌وکاته ئه‌و چه‌تره ته نیا وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك وا بوو هه‌موو ئامانجی سه رخستنی دینه‌که‌یی و له هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دواڕۆژییان دا بوون!
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه موو شته‌کان پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی که تا دووێنێ له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا پشتییان نابوو به پشتی یه‌که‌وه ئه‌مڕۆ وازیان له دوژمنهکانییان هێناوه و به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ندێکییان چونه‌ته پاڵ دوژمنه‌کانیان و بوونه‌ته دووژمنی یه‌کتری! بۆیه ده‌بینین شه‌رت نی یه پێشه‌وا ناطق و قسه زان بێت ئیتر خه‌ڵکی به‌ده‌وریدا کۆ ببێته‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه که تا چه‌ندێک خۆی بۆ خوا یه‌ك لای کردۆته‌وه و نییه‌تی پاکه بۆ خوا یان به یه‌ك چاو سه‌یری ڕه‌عیه‌ته‌که‌ی بکات!
وه‌ك چۆن تا مامۆستا عثمان له ژیان دا بو هه‌رگیزاو هه‌رگیز نهم ده‌زانی ئیخوان چی یه‌و سه‌له‌فی چی یه‌و صۆفی چی یه وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوێرانه شوێن هیچ که‌س نه‌ده‌که‌وتین ده‌گه‌ڕاین له‌ناو هه‌مووان دا کامییان بهڵگهکانییان به هێزترو نزیك ترن له قورئان و سوننه‌ته‌وه که سوپاس بۆ خوا که‌ش و هه‌وایه‌ك سازێنرابوو که که‌س بۆی نه‌بوو به زۆر ڕاکه‌ی خۆی زال کات به‌سه‌ر ئه‌وی تردا ئه‌گه‌ر چی زۆرێك هه‌وڵیش ده‌درا له لایه‌ن هه‌ندێك که‌سایه تی یه‌وه که پێیان وابوو مامۆستا عثمان چووه‌ته تهمهنێکهوهو توانای پێشه‌وایه‌تی کردنی نه‌ماوه! به‌ڵکو ده‌بێت خه‌ریکی نوسین و عیباده‌تی خۆی بێت، وایان ده‌زانی ئه‌و چه‌تره‌ش ئاوها بۆ ئه‌وانیش ڕاگیر ده‌بێت؟
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه مووههوڵه ده‌ره‌کی و ناوخۆێیانهشدا سوپاس بۆ خوا نه‌تونرا ئهوکارهسهربگرێت به‌ڵکو خوای گه‌وره خۆی هه‌وڵه‌کانیانی پوچه‌ڵ ده‌کردنه‌وه هه‌ربۆیه ده‌بینین تامامۆستای ڕه‌حمه‌تی له ژیان دا بوو ئه‌و چه‌تره‌ی به سه‌ری به‌رزو عیزه‌ته‌وه بینی کاتێکیش کۆچی کرد ویستی خوای گه‌وره وابوو له سوریا له نزیك مه‌زاری باپیره گه‌وره‌مان صه‌ڵاحه‌دین وه‌فات بکات و پاشان به نێو شاره‌کانی کوردستانه‌وه هه‌ر له پارێزگای دهۆکه‌وه بۆ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و چه‌ندین شار‌و شارۆچکه‌ی تری ئه‌و نێوانه به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێکراو له وێشه‌وه بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید جه‌ماوه‌ری ئیسلام په‌روه‌ری کوردستان به شێوازێکی جوان و نه‌عره‌ته‌ی الله اکبر ی پیاو و گه‌نجه‌کان و فرمێسکی دڵته‌نگی ئافره‌تان و خووشکانمان وه له پاش کردنی نوێژی مردووی ئه‌و هه‌موو موسڵمانه له‌سه‌ر ته‌رمی پیرۆزی مامۆستای کۆچکردوو به‌سه‌ری به‌رزه‌وه گه‌ڕایه‌وه لای خوای گه‌وره
داواکارین له خوای گه‌وره که که‌له‌پچه‌که‌ی ده‌ستی بکاته‌وه‌و بهپێشهوایهکی دادپه‌روه‌ری بژمێرێت خوایه ئه‌وه‌نده‌ی که من بینیبێتم و ناسیبێتم شاهێدی ڕاستگۆیه‌تی و دیندارییهتی و دادپهروهریهتی بۆده‌ده‌م له‌ڕوکه‌شدا ناوه‌ڕۆکیش خوای گه‌وره زانایه به نهێنی دڵه‌کان وه ئه‌و کاته‌ی به‌ڕێزیان پێشه‌وامان بو هه‌ستمان به بوونی عیزه‌تی موسڵمانان ده‌کرد هه‌ر بۆیه لێت ده پاڕێمه‌وه که له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاکان و ڕاستگۆیان و شه‌هیداندا ئه‌و مامۆستا مه‌لا عثمانه حه‌شر بکه وه پێشه‌وایه‌کی نموونه‌ی ئه‌م مامۆستا سهربهرزهشمان بۆ بنێره تاوه‌کو هه‌مووان سه‌رله نوێ کۆبکاته‌وه له ژێر ئاڵای(لاإله إلا الله محمد رسول الله دا) که ئا له‌م سه‌رده‌می هه‌تیوی و بێنازه‌ی موسڵمانان دا ئه‌وانه‌ی که تا دوێنێ بوون خزمه‌تکاری مامۆستا مه‌لا عثمان بوون پشت به پشتی یه‌ك کاریان ده‌کرد ئێستا له خۆ خه‌ریك کردنییان به‌یه‌کتره‌وه زیاتر وه له‌غه‌می ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵپه‌ی خۆیان بۆ پله‌و پایهزیاتر بگره نیو ئه‌وه‌نده له غه‌می ئیسلام و موسڵمانان دا نین!!!؟ .
نوسینی" ڕەنج شێخانی