به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

وەڵامی ئەو پرسیارەی کە زۆرێك لەخەڵکی ئاڕاستەمی دەکەن لەسەر قەدەرو هیدایەتی خوایی!



وەڵامی ئەو پرسیارەی کە زۆرێك لەخەڵکی ئاڕاستەمی دەکەن لەسەر قەدەرو هیدایەتی خوایی!
پرسیار"
 السلام علیکم زۆرجار ئەم پرسیارەم لێ دەکرێت لەلایەن هەندێك کەسەوە بەتایبەتی لەچینی گەنجاندا منیش بەپێویستم زانی وەلامێکی کورتی ئەو برا بەڕێزانەم بدەمەوە:
دەوترێت باشە من ئەگەر لەچارەم هەموو شتێك نوسرابێت ئیتر بۆ خۆم ماندوو بکەم نوێژ بکەم ؟ خۆ خەتای من نی یە کاتێك کە مەشروب یان زینا یان دزی یان هەرخراپەیەکی تر لەسەرم نوسراوە کەبیکەم؟
ئەم پرسیارە چونکە باسێکی گرنگە و پەیوەندی هەیە بە مەسەلەی قەزاو قەدەر کەیەکێکە لەپایە گرنگەکانی ئیمان و وە شتێکی شاراوەو غەیبی یە دەبێت بە قسە زیاتر ڕون بکرێتەوە ئەگەر لای خۆت مامۆستایەکی ئاینی هەبێت بچیتە لای ئەوە باشترە بۆ تێگەشتنت چونکە باوەڕ نەبوون بەقەزاو قەدەر واتە بێ بڕوایی و لەئاین دەرچوون پەنا بەخوا! بەهەرحاڵ من بەکورتیەك ڕونکردنەوەیەکتان پێدەڵێم إن شاأللە؟

وەڵام دانەوە"
برا و خوشکە سەربەرزەکانم کاتێك کەخوای گەورە ئێمەی دروست کردووە بێگومان لەکتێبی پارێزراو کەناوی(لوح المحفوظ)ە هەرچی یەك ڕودەدات تێیدا نوسراوەتەوە بەویستی خوای گەورە ئیمەی مرۆڤیش یەکێکین لەو دروستکراوانەی کەوا چیمان بەسەر دێت لەوکتێبە پارێزراوەدا تۆمار کراوە!بەڵام ئەوەتەنها خوای گەورە کۆتایی کردەوەکانمان دەزانێت و ئێمە بۆ خۆمان نازانین کەوا کۆتاییمان لەسەر چی تەواو دەبێت!
سەبارەت بەو پرسیارەی کەوا هەندێك لەمسوڵمانان بەنەشارەزایی دەیکەن و دەڵێن ئایا ئیتر من چی بکەم کە خوا لەچارەی نوسیبێتم خراپە بکەم؟
ئێمەش بەپشتیوانی خوای گەورە دەڵێین خوای گەورە زاناو ئاگادارە بە هەموو ئەوکردەوانەی کە مرۆڤەکان ئەنجامی دەدەن و چاك چاك نەفسەکانمان دەناسێت و دەزانێت سەرەنجاممان بەرەو کوێ دەڕوات! ئایا بەهەشتە بە پشتیوانی خوا یان دۆزەخ خوا پەنامان بدات!
دیارە کەخوای گەورە کاتێك مرۆڤی دروست کردووە سەرپشکی کردووە لە سەر هەردوو ڕێگای راست و ڕێگای چەوت دا وە ئازادی داوەتە دەستی خۆی کەوا کام ڕێگەیان هەڵدەبژێرێت؟ لەبەرامبەریشدا پێغەمبەرانی ڕەوانە کردووە (علیهم الصلاة والسلام) تاوەکو هەردووك ڕێگاکەمان بۆ باس بکەن و ڕێگای ڕاستەقینەمان بۆ ڕۆشن بکەنەوەو بەجوانی ئەو ڕێگایەمان پێ بناسێنن و خۆشمان بپارێزێن لە ڕێگای چەوت و خراپ و ڕێچکەکانی شەیطان، ئالێرەدایە کەوا هەندێك دەکەونە هەڵەوە بەنەزانی شەیطان ڕێیان لێ وێڵ دەکات بەهۆی نەشارەزاییانەوە لەزانستی شەرعی!
چونکە ئەگەر کەسێك شارەزا بێت لە زانستی شەرعیدا ئەوا ئاستەمە خۆی بدات لەو جۆرە پرسیارانەو گومانی لەبەرامبەر خوادا بۆ دروست بێت!
ئێمە لە شەرعدا بۆمان ڕونکراوەتەوە کاتێك کە کەسێك دەمرێت و دەگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورە دوای ئەوەی فریشتەکانی خوای گەورە پرسیاری لێدەکەن ئەگەر ئەهلی بەهەشت بێت ئەوا سەرەتا شوێنەکەی دۆزەخی پیشان دەدەن و ئەوجا پێی دەوترێت بەڵام خوای گەورە بۆی گۆڕیت بەمە کە مەبەست لەشوێنەکەیەتی لەبەهەشتدا! وە ئەگەر بە پێچەوانەوە بێباوەڕ بێت سەرەتا شوێنەکەی بەهەشتی پیشان دەدرێت و دواتر دەوترێت خوای گەورە بەهۆی خراپیتەوە بۆی گۆڕیت بەم شوێنە کەمەبەستی جێگاکەی دۆزەخیەتی خوا پەنامان بدات.
با بڕۆین بۆ دواڕۆژ دەبینین خوای گەورە هەموو باوەڕدارێك لەبەهەشتدا دەکاتە میراتگری جێگای کەسێكی گاور یان جولەکە و بەپێچەوانەشەوە ئەوانیش دەبنە میراتگری جێگای دۆزەخی مسوڵمانان لەدۆزەخدا کە پێشتر بۆیان ئامادەکراوە خوا پەنامان بدات!
لەم دوو بەڵگەیەدا چیمان بۆ ڕون دەبێتەوە ؟ ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە کەوا هەموو کەسێك دوو شووێنی تایبەتی خۆی هەیە لەبەهەشت و دۆزەخدا ئیتر بۆ خۆی سەرپشکە کامیان هەڵدەبژێرێت وە لەزانستی خوای گەورەدا شاراوە نی یەو دەزانێت ئەو بەندەیەی کامیان هەڵدەبژێرێت بەڵام دڵنیابە کەخوای گەورە زوڵم لەکەس ناکات و جڵەوەکەی داوەتە دەستی خۆمان! بۆ تەنها گەردیلەیەکیش ستەممان لێناکات.
با بەشێوەیەکی ئەقڵیش ڕونکردنەوەیەك بدەین،تەنها بۆ تێگەشتن خوا بمان بورێت و لەسەر ئەم نموونەیە توشی سزای خۆیمان نەکات.
ئێمە ئەگەر بمانەوێت بەسەفەرێك بڕۆین بەرەو شاری هەولێر لەشاری سلێمانی یەوە، هەم دەتوانی لەڕێی کەرکوکەوە بڕۆین وەهەم دەتوانین لەڕێی کۆیەشەوە بڕۆین!
ئێمە ئەگەر لەڕێی کەرکوکەوە بڕۆین ئەوا تا ئەوێ جادەکە دوو سایدەو خۆشتریشەو نەوتەکەی کەرکوکیش دەبینین!
بەڵام ئەگەر لەڕێی کۆیەوە بڕۆین ئەوا جادەکەمان یەك سایدەو لەجیاتی نەوتی کەرکوك ڕووباری دووکان دەبینین!
دەبینین دوو ڕێگەی جیاواز بەڵام یەك ئامانج! ڕێگایەکیان جادەو بانی خراپەو ئەوی تریان ڕێك و پێك و دوو ساید، بەڕێزەکانم مرۆڤیش کاتێك بەرەو دواڕۆژ دەڕوات هەمان ئەم دووڕێگایەی لەبەردەمدایە ئەگەر ڕێگای باشی گرت ئەوا کۆتاییەکەی بۆ بەهەشتەو ئەگەر ڕێگای خراپیشی گرت ئەوا کۆتاییەکەی بۆ دۆزەخ دەبێت خوا پەنامان بدات، وە سەرپشکیشین لەکام ڕێگەیانەوەە دەڕۆین! ئەگەر ڕێی دوسایدەکەمان گرت لەڕێگە هەندێك شتی تر دەبینین! واتە ئەگەر ئێمە ڕێی هیدایەتمان گرتە بەر ئەوا خوای گەورە ڕێنمویمان دەکات لەسەر چاکەو نوێژو ڕۆژوو زەکات و حەج و خێرو خێرات کردن تا کۆتایی چاکەکان، وە بەڵام ئەگەر ڕێی یەك سایدەکەمان گرت ئەوا چاڵ و چۆڵی و شاخ و داخ و کەندەلان دێتە ڕێمان! واتە خوای گەورە لێمان دەگەڕێت و هیچ ڕێنموییەکمان بۆ نانێرێت و ڕێگای مەشروب و زیناو پیاو کوشتن و حەرام خواردن تاکۆتایی تاوانەکانمان بۆ ئاسان دەبێت.
بەهیوای پاداشتی خوایی و ڕونکردنەوەیەکی بەسوود بووبێت بۆ خۆم و ئێوەی بەڕێزیش وە ئەگەر پێکابێتم لەخواوەیەو ئەگەر هەڵەم کردبێت ئەوا هەڵەی خۆمەو داوای لێبوردن دەکەم لەخوای گەورە
وەلامدانەوە:ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌