وه‌سفێکی کورتی خوای گه‌وره و پاشان بۆچی ئێمه‌ی دروست کردوه له‌چه‌ند دێڕێک‌دا!!؟

نوسینی: ڕەنج شێخانی
به قه‌ناعه‌تی هه‌موو باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر هه‌موو قه‌ڵه‌مه‌کان بکه‌ونه کار‌و سه‌رجه‌م ئاوی ڕوبارو ده‌ریاچه‌کان ببنه مره‌که‌ب بۆی هێشتا ئێمه ناتوانین وه‌سفی ناو سیفاته به‌رزه‌کانی خوای گه‌وره بکه‌ین،ته‌نها ده‌توانین له‌ڕێی سروشتی خوای گه‌وره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ره پایه‌به‌رزه‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕوونکردنه‌وه‌ی به‌ڕێزیان ، بتوانی وه‌سفی خوای تاك و ته‌نهاو بێ هاوتا بکه‌ین هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر ئیزنی خوا ده‌ڵێین:خوای گه‌وره ئه‌و په‌رستراوه‌یه که تاك و ته‌نهایه‌و بێ هاوه‌ڵ و شه‌ریکه و دووره له هه‌موو جۆره شه‌ریکێك ،ألله هیچ نیازێکی به ئێمه نیی یه! به‌ڵکو ئێمه نیازمان به‌خوای گه‌وره‌یه ، که‌سی لێنه‌بوه‌و له‌که‌سیش نه‌بووه و هه‌رگیز هاوتاو هاوشێوی نه‌بوه‌و هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناشبێت،بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و خوایه ئێمه ناتوانین به ئه‌قڵی مرۆڤانه‌ی خۆمان بڕیار بده‌ین به‌ڵکو ده‌بێت به‌و وه‌سفه بێت که‌خۆی وه‌سف پێکردوه ، ئێمه توانای بینینی ئه‌ومان نییه له‌دوونیادا و ته‌نها ألله ده‌توانێت بمان بینێت به‌و بینینه‌ی که خۆی ویستی له‌سه‌ریه‌تی چونکه چاوه‌کانی ئێمه له‌دوونیاشدا به‌رگه‌ی بینینی خۆر ناگرێت!، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆریش نه‌بینین باوه‌ڕمان وایه به‌هۆی ڕوناکی یه‌وه خۆر هه‌ڵهاتوه که‌سیش ئینکاری ئه‌وه ناکات ، که‌وا بوو ئێمه‌ش ده‌توانین به‌هۆی ئه‌و هه‌موو گۆڕانکاری و جوان نه‌خشاندنه‌ی بونه‌وه‌ر بگه‌ینه ئه‌و ئامانجه پیرۆزه‌ی که بزانین ماده‌م مردن هه‌یه‌و کۆتایی به ژیانی دوونیا دێت هه‌ر ئه‌و خوایه به‌ده‌سه‌ڵاته‌ش ڕۆژێك دێت ئه‌م دوونیا بپێچێته‌وه‌و دادگای سه‌رجه‌م دروستکراوه‌کانی بکات و تۆڵه له‌سته‌مکاران بستێنێت و مافی به‌ش خوراوان بگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان.
سه‌ره‌نجامی هه‌مووشمان گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی یه بۆ لای خوا، ئێمه ئه‌گه‌ر خوامان ناسی به‌ڕاستی ئه‌وکاته بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه که‌وا ئێمه بۆچی خولقێنراوین نه‌ك وه‌ك چه‌ندین فه‌یله‌سوفی داماو له‌کۆتایی ته‌مه‌نیاندا چونکه ڕێی خواناسیان وون کردبوو له نوسینه‌کانیاندا بڵێن:ئێمه نازانین بۆ دروستکراوین وه‌ناشزانین ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ کوێ!؟
به‌ڵکو ئێمه‌ی باوه‌ڕدار ده‌ڵێین: ئێمه دروستکراوین بۆ په‌رستنی خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی دا‌و نابێت هیچ جۆره هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار بده‌ین!له‌داهاتوشدا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و له‌پاش دادگای کردنمان ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌کی نیه‌ت پاك و ڕاستگۆ نه‌بووین و هاوه‌ڵمان بۆ په‌یداکردبوو یان بێباوه‌ڕ بوین به‌رامبه‌ری یان دووڕو خراپه‌کار بوین ئه‌وا سه‌ره‌نجاممان بۆ سزا پڕ ئێشه‌که‌یه‌تی که دۆزه‌خه خوا په‌نامان بدات، وه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌کی بۆ خوا سوڵحاو خواپه‌رست بوین ئه‌وا به‌سه‌ر دۆزه‌خدا که پردی صیراتی لێیه به‌پشتیوانی خوای گه‌وره به‌ره‌و به‌هه‌شته‌که‌یمان به‌ڕێ ده‌خات به‌ویستی خۆی و له‌ناو به‌هه‌شتیشدا له‌خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاکان و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان به بینینی خۆیمان شاد ده‌کات، خوا بێبه‌شمان نه‌کات له‌بینینی خۆی، هیوادارم توانیبێتم له‌و چه‌ند دێڕه‌دا وه‌سفێکی خوای گه‌وره‌م به‌کورتی و پوختی کردبێت.