به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

ئەم دوعایە زۆربکەن نەوەك شاڵاوی کوفر و هەڵگەڕانەوە ڕاتان ماڵێت!





ئەم دوعایە زۆربکەن نەوەك شاڵاوی کوفر و هەڵگەڕانەوە ڕاتان ماڵێت!
بەڕاستی ئێستا تێگەشتم بۆچی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) ئەم دوعایەی زۆرکردووە!
(يَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ)
ئەی ڕاگری دڵەکان دڵمان بچەسپێنە لەسەر دینەکەت
ئەمە ئەو دوعایەبوو کە دایکە ئوم سەلەمە(خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرمووێت: زۆرترین کات پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) کردویەتی.
وەکاتێك ئەنەس(خوای لێ رازی بێت) پرسیار دەکات لە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) کە ئایا تۆش ئەم دوعایە دەکەیت؟
ئەویش فەرموی: بەڵێ چونکە دڵەکان لەنێوان دووپەنجەی خوای گەورەدایەو، چۆنی بوێت دەیگۆڕێت!.
تێبینی: باوەڕبون بە ناو سیفاتە بەرزەکانی خوای گەورە واجبەو ، باوەڕ نەبون پێی بێباوەڕیەو، پرسیار کردن لەسەری بیدعەو داهێنراوە!.
لەگەڵ ڕێزی براتان: ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌