حه‌رام خواردن و گوێنه‌دانه حه‌ڵاڵ!؟
حه‌رام خواردن و گوێنه‌دانه حه‌ڵاڵ!؟
نوسینی:ڕەنج شێخانی
حه‌رام خواردن و گوێنه‌دانه پاروی حه‌ڵاڵ ده‌بێته هۆی له‌ناوچونی باوه‌ڕدارو دروست بوونی ده‌یان کێشه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونی بۆ لاشه‌یه‌ك که به‌حه‌رام گۆشکرابێت ئه‌مه بێ له ده‌یان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌وا به‌هۆی پاره‌ی حه‌ارمه‌وه ڕۆژانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن له‌نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریماندا که کۆمه‌ڵگه هێنده‌ی تر به‌ره‌و لێواری مه‌رگ ده‌بات که‌به‌ڕاستی پاروی حه‌رام کارده‌کاته سه‌ر مرۆڤ و ته‌واو لاواز‌و بێغیره‌تی ده‌کات و ته‌سلیمی هه‌موو واقیعێکی نه‌خوازراوی ده‌کات و په‌روه‌رده‌ی خێزان تێك ده‌دات هه‌رئه‌مه‌شه وای کردووه زۆرێك له‌بازرگانه‌کان گوێنه‌ده‌نه حه‌ڵاڵ و حه‌رام ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌حه‌ڵاڵ ده‌ست که‌وتووه یان له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی حه‌رامه‌وه‌یه؟ به‌ڕاستی پاش گه‌ڕانه‌وه‌م له‌هه‌نده‌ران بۆ باوه‌شی خاك و نیشتمانه بێنازه‌که‌م که نزیکه‌ی ده ساڵ ده‌بوو به‌جێم هێشتبوو زۆر سه‌رسام بووم! که سه‌یر ده‌که‌م هیچ له‌جێی خۆیدا نه‌ماوه ئه‌وه‌ی که‌ئێمه له هه‌نده‌ران کێشه‌مان هه‌بوو له‌سه‌ری و تائێستاش کۆمه‌ڵه گه‌نجێکی دینداری ئه‌م کوردستانه هه‌یانه له‌سه‌ری چۆنی یه‌تی ئیش و کارکردن بوو که به‌رده‌وام خۆمان ده‌پاراست له‌پاره‌ی حه‌رام که‌چه‌ندین جار دووچاری ده‌یان کێشه ده‌بوینه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کاردا جاری واش هه‌بووه پاره‌مان خوراوه یان ده‌رکراوین له‌سه‌ر کارێك و دورخراوینه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌مانه هیچییان کاریگه‌ری خراپییان له‌سه‌ر جێ نه‌هێشتوین سوپاس بۆ خوا.
بێگوێدانه ده‌سکه‌وتنی مادده‌یه‌کی دوونیایی که باوه‌ڕم وایه دوونیا تاسه‌ر بۆ که‌س نابێت وه‌ك پێشینان فه‌رموویانه(که‌رێك به پاره‌ی به‌فر بکڕێت ئاوده‌یبات) ئه‌مه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌رام نه‌چێت به گه‌رومانداو شه‌رمه‌زاری لای خوا نه‌بین له دوارۆژدا که‌چی زۆر به‌داخه‌وه ئێستا له‌وه‌ته‌ی گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ کوردستان که دانیشتوانه‌که‌ی له%95 ی خۆی به‌مسوڵمان ده‌زانێت به‌ده‌گمه‌ن ماڵێك ده‌بینم که پاره‌و پاروی حه‌رام نه‌چوبێته ماڵه‌که‌یه‌وه کاتێکیش پرسیار ده‌که‌م له هه‌رکه‌سێك سه‌باره‌ت به ئیش و کاره‌که‌ی یه‌کسه‌ر ڕاو ڕێوی دونیا دێنیته‌وه تاوه‌کو بیانو بڕم بکات و ده‌یان بیانوی بێ به‌ڵگه دێنیته‌وه بۆ شه‌رعاندنی ئیشه‌که‌ی!؟
به‌ڕاستی جێگای داخ و په‌ژاره‌یه میلله‌تێك سه‌ره‌تاکه‌ی خێر بێت که‌چی پاش چه‌ند ساڵێك ڕه‌سه‌نی یه‌تی خۆی له‌یاد بکات به‌هۆی په‌ڕو پاتاڵێکی که‌می دوونیاوه که‌وا به کفنێکی بێ گیرفان ده‌چێته‌وه لای په‌رستراوه‌که‌ی دیاره له شه‌ریعه‌تی ئیسلامیشدا خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلی الله علیه وسلم) هه‌رشتێکییان حه‌رام کردبێت بێگومان له‌دانایی و کاربه‌جێی خوای گه‌وره‌وه‌یه که‌وا پاش لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی پزیشکیش ده‌رکه‌وتوه که‌وا ئه‌و شته حه‌رامه زه‌ره‌رمه‌نده و کاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر تاکی کۆمه‌ڵ دروست ده‌کات هه‌ربۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُوا مِمَّا فِي الْأَرْضِ حَلَالًا طَيِّبًا وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ ١٦٨/البقرة واته: پاك و ڕه‌وا بخۆن و ، به شوێن شه‌یتاندا مه‌چن: ئه‌ی خه‌ڵكینه! له‌رزق و رۆزیی سه‌رزه‌مین حه‌ڵاڵێكی پاك بخۆن، واته: هه‌ر خوای گه‌وره بپه‌رستن و، هه‌رشتێكیشی كرده خۆراكتان ، حه‌ڵاڵه‌و بیخۆن، ئه‌وه‌یشی یاساغ كرد لێتان توخنی مه‌كه‌ون هه‌رگیز به‌شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتانیشدا مه‌رۆن وپه‌یره‌ویی لێ مه‌كه‌ن ئه‌و دوژمنێكی ئاشكراتانه، ده‌سا وریابن، فریوتان نه‌داو نه‌تانخاته ناوشیرك و كاری حه‌رامه‌وه.
که‌وابوو ئه‌ی قه‌وم که‌مێك به ئاگا بێنه‌وه بزانه که‌وا ئه‌م کاره قێزه‌ونه کاری شه‌یطانی نه‌فرین لێکراوه ئه‌و سه‌یطانه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌ڕێی خواردنێکی قه‌ده‌غه کراوه‌وه بوه هۆی ئه‌وه‌ی که‌وا باوه ئاده‌م و دایه حه‌وای له‌به‌هه‌شت وه‌ده‌ر نێت ده‌تۆش ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م تا ئێستا قه‌ت نه‌ت پرسیوه بۆ دوعاکانمان گیرا نابێت؟ بۆچی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و هامو شۆکردن نه‌ماوه؟بۆچی منداله‌کانمان صاڵح و صاڵیحه نین؟بۆچی وڵاتمان به‌ره‌و خرپه‌کاری زیاتر ده‌چێت؟بۆچی ده‌سه‌ڵاتداره‌کان دادپه‌روه‌رنین؟ بۆچی به‌ره‌که‌ت له کاتدا نه‌ماوه؟بۆچی ڕزق و رۆزی بێ به‌ره‌که‌ت بووه؟بۆچی شیرازه‌ی خێزان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ده‌بچڕێت؟بۆچی خیانه‌ت کردن و دزی کردن و داوێن پیسی و ده‌یان بۆچی تر ڕۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت؟ هیوادارم وه‌ڵامی ته‌واوت پێ بێت بۆ ئه‌م پرسیارانه ئه‌گه‌ر ئێستاش وه‌ڵام نه‌ده‌یته‌وه دڵنیابه ئه‌وا ڕۆژێك دێت که‌وا زمانیشت نه‌یه‌ته گۆ ئه‌وا ئه‌و لاشه‌یه‌ت بێته گۆ که‌وا به‌حه‌رام گۆشی ده‌که‌یت!
به‌هیوای به‌خۆداچونه‌وه‌ی زیاترمان و خۆپاراستنمان له پارو پاره‌ی حه‌رام و هه‌وڵدان بۆ ڕزگار بوون له‌و کێشه سامناکه‌ی که میلله‌ته‌که‌مانی تێکه‌وتووه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ك و به‌ده‌ست خستنی پاروی حه‌ڵاڵ ئه‌گه‌ر که‌متریش بێت گرنگ ئه‌وه‌یه پوخت بێت.