بۆچی ئیمامی عومەر(خوای لێ ڕازی بێت) داوای کرد گۆڕەکەی بۆ تەسك بکەن؟
بۆچی ئیمامی عومەر(خوای لێ ڕازی بێت) داوای کرد گۆڕەکەی بۆ تەسك بکەن؟
کاتێك ئەبو لوء لوئەی مەجوسی بە شمێرە ژەهراویەکەی لەکاتی نوێژدا هێرشی کردە سەر ئیمامی عومەر(خوای لێ ڕازیبێت) و بەسەختی برینداری کرد،لە جیاتی ئەوەی هاواربکات لە تاو ئازاری جەستەی خوێناوی، یەکەم ووتەی فەرمووی: ئایا ئەوکەسەی شمشێرەکەی لێداوە مسوڵمانە؟
دەزانن بۆ وای فەرموو؟
چونکە ترسا لەوەی کەوا مافی مسوڵمانێکی بەسەرەوە بێت و لەڕۆژی دوایی دا بڵێت لەبەر ئەو هۆکارە کوشتم!.
پاش ئەوەی وەفدی ناردە لای دایکە عائیشە(خوای لێ ڕازی بێت) و داوای شوێنەکەی ئەوی کرد کە لەتەنیشت پێغەمبەری خوادا(صلی الله علیە وسلم)و ئەبوبەکری صدیقی باوکی دا بو(خوای لێ ڕازی بێت) ، پاش ئەوەی دایکی ئیمانداران ڕێگەی پێدا!.
ئەوجا ئیمامی عومەر(خوای لێ ڕازی بێت) فەرمووی: کاتێك کە گۆڕەکەتان هەڵکەند با زۆر تەسك بێت بەشێوەیەك کە لەسەر لای ڕاست بە ئاستەم بچمە ناو گۆڕەکەوە!.
هاوەڵانی بەڕێزی دەوری فەرموویان لەبەر چی ئەی خەلیفەی ئیمانداران؟
ئەویش بەم وەڵامە ئەوانیش و ئێمەشی تاساند و فەرمووی:
ئەگەر من بەندەیەکی بۆ خوا سوڵحاو بم ئەوە پێویست ناکات ئێوە گۆڕەکەم بۆ فراوان بکەن چونکە دڵنیام کە خوای گەورە فراوانی دەکات؟
وە ئەگەر بەندەیەکی خراپەکاریش بم ئەوە ئێوە چەندێك فراوانی بکەن دڵنیام خوای گەورە تەسك تریشی دەکاتەوە لەسەرم!.
جابرایان و خوشکانی بەڕێزم ، کاری چاکە پێش خۆتان بخەن تا گۆرەکەتان بۆ فراوان بێت پێش ئەوەی بچینە ناوی!.
خوا لێمان خۆس بێت و گۆڕەکەشمان بۆ فراوان بکەیت، بەڕاستی حەیفە خۆ ماندوو کردن بۆ دوونیایەك کە کۆتایی یەکەی ئەو گۆڕە تەسك و تاریکەبێت!.
نوسینی" ڕەنج شێخانی