گەورەترین نهێنی شاراوەی حەجی ماڵی خوا کە زۆرێك لە مسوڵمانان لێی بێ ئاگان!!؟
گەورەترین نهێنی شاراوەی حەجی ماڵی خوا کە زۆرێك لە مسوڵمانان لێی بێ ئاگان!!؟
ئەگەر خوایەکی گەورەو بێ هاوتاو پاك و بەرز، بتوانێت هەموو ساڵێك بە تەنها فەرمانێکی ملیۆنەها مرۆڤی مسوڵمانی سەرزەوی کە پێك هاتەی هەموو وڵاتانی جیهانن،بەرەش و سپی و دەیان جۆر زمانەوەو بەژن و پیاوەوە لە ماڵێك لە ماڵەکانی خۆی کۆ بکاتەوە بە تێکەڵی!.
ئایا هەر ئەو خوایە ناتوانێت سەرجەم بەندەکانی لەسەر زەویەکی تردا کە پێی دەوترێت مەحشەر کۆبکاتەوەو دادگاییان بکات؟.
بەوپەڕی دڵنیایی و بێ هیچ گومان و دوو دڵیەك دەڵێین: بەڵێ سوێند بەخوا لەپاش مردن ژیانێکی ڕاستەقینەی تر دەست پێدەکات و خوای گەورە سەرجەم بەندەکانی لەسەر زەوی یەکی سورباو، کە هیچ خوێنێکی بە ناهەقی لەسەر نەڕژاوەو، هیچ تاوانێکی لەسەر ئەنجام نەدراوە کۆ دەکاتەوەو، پاش دادگایی کردنیان هەرکەسەو بەرەو شوێنی هەمیشەیی بەڕێ دەکەوێت کە هەرگیز کۆتایی بەسەر نایەت ژیانی دواڕۆژ بۆ مرۆڤەکان!.
کەوابو ئەی قەوم بۆ خۆشی دوونیایەکی کاتی ژیانی دواڕۆژێکی هەمیشەیی و نەبڕاوە لەدەست مەدە!.
نوسینی" ڕەنج شێخانی