ئەگەر دەتەوێت بزانیت خاوەنی سیمای ئیمانی ڕاستەقینەیەت ئەوا ئەم چەند دێڕە بخوێنەوە!.
ئەگەر دەتەوێت بزانیت خاوەنی سیمای ئیمانی ڕاستەقینەیەت ئەوا ئەم چەند دێڕە بخوێنەوە!.
ئیمان واتە: باوەڕ ، بۆ ئەوەی مرۆڤی باوەڕدار بزانێت کەوا ئایا تا ئێستا سیمای باوەڕداری ڕاستەقینەی هەڵگرتوە ؟ یان بەپێچەوانەوە تەنها خاوەنی باوەڕێکی ڕوکەشە!.
سیمای ئیمانی ڕاستەقینە بریتی یە لەوەی کە خوای گەورە ژیری و ئەقڵی بەخشیوە بەسەرجەم مرپڤەکان و بەو پێ یە لە ئاژەڵ جیای کردنەوەتەوە، بۆیە دەبێت بەو ژیری و ئەقڵەی کە خوای گەورە پێی بەخشیوین بگەڕێین بەدوای ڕاستەقینەدا، بەشێوەیەك کە بمان گەیەنێتە ڕادەی دڵنیایی تەواو ،ئەویش بە شێوەیەك دەبێت کەوا هیچ شك و گومانێکمان لە شتە شاراوەو ئاشکراکاندا نەمێنێت و، بەوپەڕی دڵنیایی یەوە باوەڕی پێ بکەین!.
لە پاش ئەوەی کە گەشتینە ڕادەی دڵنیایی تەواو، ئەوجا دەبێت مل کەچ و پابەندو گوێڕایەڵی سەرجەم فەرمانەکانی خواو پێغەمبەری خوا بین (صلی الله علیە وسلم)!.
ئەگەر توانیمان ئەوەش ئەنجام بدەین بە پێی توانامان ، ئەوا ئەوکات سەرجەم ماڵ و گیان و سامانت بەخت دەکەیت لە پێناوی ئیمان و بیروباوەڕەکەت داو،ئیتر تۆ یەکێکی لەو کەسانەی کەوا سیمای ئیمانی ڕاستەقینەت تێدا دەدرەوشێتەوە بە پشتیوانی خوای گەورە!.
نوسینی" ڕەنج شێخانی