نەوەکانی ئالی عبدالعزیز جێگای شانازی مسوڵمانانی کوردستانن!.
نەوەکانی ئالی عبدالعزیز جێگای شانازی مسوڵمانانی کوردستانن!.
إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ ۗ
واتە: بهراستی له بهندهكانی خوادا، ههر زاناكانن له خوا ئهترسن و سهری نهوازشی بۆ دائهنوێنن، چونكه ههر ئهوان دهزانن ئهوزاتهیه چ خاوهن دهسهڵاتێكه،
(ئیبن عهباس) دهفەرمووێ: زانای خواناس: ئهوكهسهیه كه هیچ شتێ نهكا بههاوبهش بۆ خواو، حهڵاڵی ئهو به حهڵاڵ بزانێ و، حهرامیشی بهحهرام دانێ، وهسیهت و سپاردهكانیشی بپارێزێ و چاوهڕوانی هاتنی رۆژی دوایی و دیداری ئهو بێ و خۆی بۆئاماده بكات.
(سهعیدی كوڕی جوبهیر)یش دهفەرمووێ: زانا ههر ئهو كهسهیه كه بهنهێنی لهخوا بترسێ و، روو لهههر شتێ وهرگێڕێ، كه خوا رووی لێوهرگێڕاوه.
(ئیبن مهسعود) دهفەرمووێ: زۆریی زانست بهقسهی زۆرو بۆر نییه، بهڵكو زانست: ههر لهخوا ترساندنه بهزۆریی.
(مالیك) دهفەرمووێ: زانیاریی به (ڕیوایهتی) زۆر نییه، بهڵكوو نووروو رووناكییهكه، خوا خۆی دهیخاته دڵهوه. (تەفسیری ڕامان)
بێگومان وەك وەفایەك بۆ شێخ عبدالعزیز و نەوە کەڵە پیاوەکانی بەپێویستم زانی ئەم چەند دێڕە بنوسم وەك شایەتیەك بۆ مێژوو،پاشان بۆ مسوڵمانانی کوردستان، بەڕاستی زۆر کەم و دەگمەنن ئەو باوکە بەڕێزو دیندارو بۆ خوا سوڵحاوانەی کە بتوانن سەرجەم نەوەکانیان بەشێوەیەکی زۆر جوان و شەرعی و دیندارانە لەسەر پەروەردەی ڕەسەنی ئیسلامەتی گۆش و پەروەردە بکەن، بەشێوەیەك کەوا نەوەکانی تیشکی خۆری داهاتو بن و هەر یەکێکیان بتوانێت ببێتە پێشڕەو ڕابەری کۆمەڵگەیەك و ئەوانیش دڵسۆزانەو چاو نەترسانە تا ئەوکاتەی بگەڕێنەوە خزمەتی خوای گەورە خزمەت کاری ئیسلام و مسوڵمانان بن!.
نامەوێت لێرەدا تیشك بخەمە سەر چۆنیەتی ژیانی ئەم کەڵە پیاوە بۆ خوا سوڵحاوانە کە هەریەکەیان بەشێوەیەك خزمەتیان کردوە، بەڵکو وەك وەفایەك تەنها بەکورتەیەك بۆچونی خۆم دەردەبڕم لەسەر هەریەکێکیان.
١. مامۆستا مەلا عوسمان.
مامۆستای موفەسیری قورئان و ڕابەری ڕابونی ئیسلامی لەکوردستاندا، ئەم کەڵە پیاوە لەخواترسە نمونەی سەرکردەی بۆ خوا سوڵحاو عابدو زاهیدو حەکیم بوو، ئەوی ناوی بیستبێت بەدۆست و دووژمنەوە شایەتی پاکی و دینداریەتی بۆ دەدات، سەرکردەیەك چونکە نیەتی پاک بو زاهیرەن لەگەڵ خوای خۆیدا، خوای گەورەش دڵی هەموو ئەوانەی کە لەژێر چەترەکەیدا بون ڕاگرتبو بۆی، بەڕاستی نمونەی پێشەواو سەرکردە بو، هاوشێوەشی پاش خۆی دروست نەبۆتەوە لە کوردستاندا کە بتوانێت سەرجەم بیرو بۆچون و ڕا جیاوازەکانی ڕابونی ئیسلامی کۆبکاتەوە لەژێر چەترێکدا!.
٢. مامۆستا مەلا عومەر.
مامۆستای زاهیدو نەرم و نیان و لەسەر خۆو بۆ خوا سوڵحاو، کەسایەتی ئەم کەڵە پیاوە لەوەدا بو کەوا حەزی بە خۆ دەرخستن و چونە پێشەوە نەدەکردو ، زیاتر خۆی بە عیبادەت و کاری خێرەوە سەرقاڵ دەکرد،کاتێکیش ئەرکێکی قیامەتی بدرایە بەسەر شاندا یان بیگرتایەتە ئەستۆ ، ئەوە زۆر دڵسۆزو لێبڕوانە بەڕێوەی دەبرد تا ئەوکاتەی بەڕێزیان لێپرسراوی بەشی مالیە بون ، هیچ بەرپرسێكی دوونیا ویست و بار بەسەر ئیسلامەوە نەیدەتوانی خۆی بکاتە مشە خۆر بەسەر ڕابونی ئیسلامیەوەو، لەسایەی ئەو چەترە پاکەدا خۆی قەڵەو دەوڵەمەند بکات، بەڵکو زۆر بەرپرسانە لێپێچینەوەی دەکرد لەسەر سەرف کردنی ئەو پارەیەی کە بەڕەنجە شانی مسوڵمانان کۆدەکرانەوە لەم وڵات و ئەو وڵاتداو ، بەشێوەیەکی شەرعی و دیندارانە دابەشی دەکرد!.
٣. مامۆستا مەلا علی.
مامۆستای بەغیرەت و چاونەترس و خاوەن هەڵوێست، کەسایەتی ئەم کەڵە پیاوە لەوەدابو ، کەوا هەمیشە سامێکی تایبەتی خۆی هەبوە لەدڵی دۆست و دووژمنەکانیداو،وەك کەڵە پیاوێکی ئەم ئیسلامەو سەرکردەیەکی لێهاتو یاشماخێکی دەبەست و خۆی لەپێشی پێشمەرگەکانی یەوە بو لە ڕۆژە ناڕەحەت و کارەسات بارەکانی ڕۆژگار لەلایەن چەند هێزێکی ناوەکی و دەرەکی کە بەزۆر خۆی دەسەپاند بۆ لاوازکردنی ڕابونی ئیسلامی.
دیارە مامۆستای پایە بەرزیش مامۆستا مەلا صدیقیش کۆتا برای زیندووی ئەم پیاوە تێکۆشەرو بۆ خوا سوڵحانەی ئالی عبدالعزیزەو ، بەڕێزیشیان نمونەی زوهدو تەقوای پێوە دیارە لە ڕوکەشداو، یەکێك بوە لەو سەرکردە بەهێزانەی ڕابونی ئیسلامی کە توانیویەتی ببێتە پەتی پەیوەندی لە نێوان کەسایەتی یەکانی وڵاتانی ئیسلامی و ڕابونی ئیسلامی لە کوردستاندا، بۆیە لێرەدا زۆر تیشك ناخەمە سەر بەڕێزیان چونکە من تەنها ویستم لەسەر ئەو کەڵە پیاوانەی ئالی عبدالعزیز قسە بکەم کە وەفاتیان کردوەو گەڕاونەتەوە بۆ لای خوای گەورە.
لە کۆتایی دا: پەیامم بۆ نەوەکانی ئەم پیاوە بەڕێزانە ئەوەیە کەوا وەك چۆن باوکانی بەڕێزتان سەر ڕاستانەو بۆ خوا سوڵحاوانە درێژەیان دا بەڕێگە پیرۆزەکەی باپیرە عبدالعزیزی بۆ خوا سوڵحاو نیەت پاکتان دا،کە سەرجەم ژیانیان لەخزمەتی ئیسلام و مسوڵماناندا سەرف کرد، لەگەڵ ئەوەی ئەوانیش مرۆڤ بون و هەریەکێکیان بەپێی کردەوەی خۆیان خاوەنی کەم و کورتی و هەڵە بون، بەڵام لە ڕوکەشدا زۆری چاکەکانیان و لێبڕاویەتیان بۆ ئەو دینە ، هەر یەکەیان و بەشێوەیەك توانیویەتی خزمەتی خۆی بکات و توێشو کۆبکاتەوە بۆ لای خوای گەورەی خۆی، جا هیوادارم هەر وەك چۆن ئەوان بەپێی توانای خۆیان دەست بەدەست لە باوکی بەڕێزیانەوە کە دەکاتە باپیرەی بەڕێزتان پەیامی راستەقینەی خۆیان بە کۆتا گەیاندو بەسەری بەرزەوە گەڕانەوە لای خوای گەورە، لەگەڵ ئەوەی گەش بینم بە کارو کردەوەی نەوەکانیان لە ئیستادا داواکارم ئێوەش هەمان ڕێچکەی پاکی ئەوان بگرنە بەرو ئاممان نەفس و شەیتان و خۆشیە کاتیەکانی دوونیا ئەو خزمەتە گەورەیەی ئەوانتان لەبیر نەباتەوەو، ڕیزەکانتان با پتەو بەهێز بێت هەر وەك چۆن باوك و مامە بەڕێزەکانتان پتەو بەهێز بون لەژێر چەتری ئەم ئیسلامەدا!.
داواکارم لەخوای گەورە گۆڕەکانیانی کردبێت بە باخێك لەباخەکانی بەهەشت و لەسەرجەم تاوان و هەڵەو کەم و کورتیەکانیان خۆش بوبێت و ئێمەش بکاتە ڕێبوارێکی ڕاستەقینەی ئەو دینە پاك و بێگەردە!.
نوسینی" ڕەنج شێخانی