به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

بيننا وبينكم يوم الجنائز!، لەنێوانی ئێمەو ئێوەدا ڕۆژی مردنمانە!.


بيننا وبينكم يوم الجنائز!.


ئەم فەرمایشتە جوانە فەرمایشتی ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلە،کە یەکێكە لە چوار پێشەواو مەزاهیبە گەورەکانی ئیسلام ،واتە لەنێوانی ئێمەو ئێوەدا ڕۆژی مردنمانە!.
ئەوکاتەی کەوا ئیمام ئەحمەد زیندانی کرابو، وە قامچی دەخوارد لەسەر ئەو فیتنە گەورەیەی کەکۆمەڵێك زاناو بانگخواز بۆ ڕازی کردنی سوڵتانی ئەوکاتە ، دەیان ووت: قورئان دروستکراوی خوایە نەك کەلامی خوا، کە بەڕاستی پاش خوای گەورە هۆکاری ڕاست کردنەوەی ئەم هەڵەیە لەلایەن ئیمامی ئەحمەدەوە بو ڕەحمەتی خوای لێبێت کە ناسراوە بە زیندوو کەرەوەی ئەهلی سوننەو جەماعة!.
بەڕاستی ئەم کەڵە پیاوە گوێی بەزیندانی و ئازار نەداو زۆربەی زاناکان پشتیان تێکردو تەنازولیان کرد ، لەسەروی هەموویانەوە ئەحمدی کوڕی أبي داود ، کەقازیەکی گەورەبو لەوکاتەدا!.
ئەویش کاتێك بەتەنها مایەوەو غەیری خوا کەس پشتی نەگرت لەوکاتەدا، ئەم فەرمایشتە جوانەی بۆ ناردن و فەرمووی: لەنێوانی ئێمەو ئێوەدا ڕۆژی مردنمانە!.
واتە: ئێستاتان گرنگ نیە کەوا چەند کەستان لەگەڵەو، بەشان و باڵتاندا هەڵدەدات، یان خزمەتان دەکات و،ناو و ناوبانگتان هەیەو، ئێمەش کەس نیە بەرگریمان لێ بکات غەیری خوای گەورە!.
بەڵکو ئەوکاتەمان گرنگە کەوا فریشتەی گیان کێشان دێتە لامان و گیانمان دەکێشێت و لەپاشاندا خوای گەورە خۆشەویستیمان بڵاو بکاتەوە لەسەرزەوی داو، دانیشتوانی ئاسمان و زەوی دڵگران بن بە مردنمان و بەشداربن لە مەراسیمی بەخاك سپاردنمان یان بەشێوەیەکی تر لە زۆرێك لە ناوچەکانی جیهاندا خەڵکی مسوڵمان و باش بەپەرۆشەوە بن بۆ مردنەکەمان و دوعای خێرمان بۆ بکەن و نوێژی مردوومان بە حازری و بە غائیبی لەسەر بکەن، هەروەك چۆن لە مێژووی دیمەشقدا ئەمير محمدی کوڕی عبد الله ی کوڕی طاهر، بۆمانی دەگێڕێتەوەو دەڵێت: هەزاران هەزار کەس نوێژی مردوویان لەسەر ئیمامی ئەحمەد کرد کە مەزەندە دەکرا بە هەشتا هەزار کەس، وەك سەفینەیەکی گەورە وابو لەناو ئاودا، ئەمە بێ لەوەی جیهانی ئیسلامی بەپەرۆش بون بۆ مردنەکەی و تائێستاش ئێمەش ناوی ئەو کەڵە پیاوەو فەرمایشتە جوانەکانی باس لێوە دەکەینەوە!.
ئەی کاتێك ئەحمدی کوڕی أبي داود ، کەقازیەکی گەورەبو لەوکاتەدا مرد چی ڕویدا؟!.
تەنها چەند کەسێکی نزیك خۆیی و بەشێك لە کەسایەتیەکانی سوڵتانی لەگەڵدا بو، کەسیش هاوغەم و پەژارە نەبو بۆی!.
کەوابو دوعا بکەن کۆتاییمان بە عاقیبەت خێری بڕۆینەوە لای خوا براو خوشکەکانم ، سوێند بەخوا ئەم فەرمایشتە حەقە بەردەوام بدرێت بە گوێی ئەو مەلاو داعیانەی کەوا ماڵی دوونیا هەڵیان دەخەڵەتێنێت و، ڕوو لە ئەهلی باتڵ دەکەن و پشت لەئەهلی حەق دەکەن بۆ دەستکەوتێکی کەمی دوونیا!.

نوسینی" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الأحد، 11 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌