جاری واهەیە سیماو ڕوخساری ئیمانی دەبینم لە کەسێکدا،کەچی ناچێتە دڵمەوە!
جاری واهەیە سیماو ڕوخساری ئیمانی دەبینم لە کەسێکدا،کەچی ناچێتە دڵمەوە!
پاش هاوڕێەتی کردن و نزیك بونەوەم لێی، دەبینم کردارەکانی پێچەوانەی سیماکەی بووە!
کەوابوو ئەی قەوم بزانن ، جوانی ئیمان، ناخ و ووتەو و کردارە دەبێت گرێ بدرێت بەیەکەوەو، هیچیان ئەوی تریان بەدرۆ نەخاتەوە!
جاری واهەیە گوێ لە کۆڕو ووتاری زانایەك یان بانگخوازێك دەگرم ،کەچی هیچ کارم تێناکات!
پاش بەدواداچونم بۆی،دەبینم ئەوەی بەخەڵکی دەڵێت، هیچی لەخۆیدا جێ بەجێ نییە!
کەوابوو ئەی قەوم بزانن، ووتەی دڵ بۆدڵە ئەو زاناو بانگخوازانەی بیانەوێت لە بری ڕازی بوونی خوای گەورە، دەسەڵات و خەڵك لەخۆیان رازی بکەن بەتوڕەبونی خوای گەورە، ئەوە ووتەکانیان هیچ کاریگەریەك دروست ناکات لەسەر خەڵکی!
خوایە لەوکەسانەمان هەژمار بکەیت کەوا ناخ و گوفتارو کردارمان یەك بێت و ئیمانمان ساغ و سەلامەت بکەیت، وە ووتەکانیشمان لەناخێکی پڕ ئیمانەوە هەڵقوڵێنێت و خۆمان پێش خەڵکی لەسەر پابەند بکەیت!
نوسینی" ڕەنج شێخانی