زۆرجار بە نەشارەزایی لەزانستە شەرعیەکان بەهۆی هێنانی فتوای زانایەك دەکەوینە هەڵەوە!
زۆرجار بە نەشارەزایی لەزانستە شەرعیەکان بەهۆی هێنانی فتوای زانایەك دەکەوینە هەڵەوە!
زۆرێك لە مسوڵمانان بەبێ ئەوەی شارەزا بن لە زانستە شەرعیەکان ، لەبەر هەواو نەفسی خۆیان، ووتەو فتوای زانایەك دەهێنن دەیکەنە بەڵگە بۆ ڕەواج دان بەو کارەی کە ئەنجامی دەدەن و حەزیان پێ یەو لەگەڵ هەواو نەفسیاندا دەگونجێت!
بەڵام نازانن ئەگەر زانایەك فتوای دا لەسەر شتێك کەوا دەقێکی ڕونی لەسەر نەهاتبو، یان خیلافی ڕای ئەویش فتوای تر هەبوو!،ئەوە ئەوکاتە فتواو وتەی زاناکە نابێتە بەڵگە بەڵکو دەبێت بەڵگە بۆ فتواکەی بهێنرێتەوە تاوەکو بزانین پێکاویەتی یان هەڵەی کردووە لەوفتوایەدا!
چونکە ئەگەر وانەکەین ئەوا پارچە پارچەی دەخەینە نێو مسوڵمانان و دووبەرەکی دروست دەبێت!
نوسینی" ڕەنج شێخانی