هەرگیز خەلكت لێ رازی نابێت!
هەرگیز خەلكت لێ رازی نابێت!
سەیری خۆت مەکە ئێستاکە کەس دژایەتیت ناکات و تۆمەتت بۆ هەڵنابەستێت!
چونکە هێشتا خراپی و گومڕایی کەست باس نەکردووە بۆیە وەك شای هەنگی!
هەرکات سەر ڕاستانە کەوتیتە باسی بتەکانی سەردەم و، پیلانی گومڕاکەران!
ئەوکاتە دەردەکەوێت دۆستەکانت چەند کەمن و دووژمنەکانیشت چەندە زۆر!
بەتەمای ڕازی بونی خەڵك مەبە!، چونکە خەڵكی لەخوای خۆی ڕازی نابێت!
تۆ دەتوانیت هەروا بەئاسانی رازیان بکەیت؟، مەگەر تۆش خوا لەخۆت ناڕازی کەیت!
ئەوکاتەش ئەوانەی خوا لەخۆیان رازی دەکەن رازی نابن لەتۆ!
کەواتە ڕازی بونی خوات بەسە بۆ ئەوەی خەڵكی باش ڕازی کات بۆ تۆ!
نوسینی" ڕەنج شێخانی