به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

لەدەرگای هەرکەستدا ، دڵنیابە لەدەرگات دەدرێتەوە، وە چی بچێنیت هەر ئەوەش دەدوریتەوە!.چیرۆك

لەدەرگای هەرکەستدا ، دڵنیابە لەدەرگات دەدرێتەوە، وە چی بچێنیت هەر ئەوەش دەدوریتەوە!.
نوسینی: باوکی ئەسماء

چیرۆکێکی ڕاستەقینە کە بۆ خۆم ئاگادار بوم تیایدا!.

لە وڵاتی بەریتانیا ژیانمان دەبردە سەر ساڵی ٢٠٠٤، بەهۆی سەختی ژیانمەوە و نەبونی وەرەقەیەك لەو وڵاتە،برایەك جێی کردبومەوە لای خۆی ، کە تا ڕۆژی قیامەت لە یادم ناچێت و دوعای خێری بۆ دەکەم.
لە ناو خانوەکەدا چەند کەسێکی تر ژیانیان دەبردە سەر لەگەڵ ئەو برایەدا کە سۆشیال کۆیکردبونەوە نەك هاوڕێ یەتی!
گەنجێکی سەرکەشمان لەگەڵ بو کە ئیشی بەرازی دەکردو ، بەردەوامیش ئافرەتی داوێن پیسی لەگەڵدا بو، بەڵام ڕێزی لە ئێمە دەگرت و ئەوکاتانەی ئێمە لە ماڵ بوینایە ئافرەتی نەدەهێنایەوە بۆ ژوورەکەی خۆی!.
لەبەر خوا زۆر ئامۆژگاریمان دەکرد ، بەڵام بێ سوود بو تا ئەوەی ووردە ووردە وازمان لێ هێناو تەنها هەواڵ پرسینێك ما لەگەڵیدا!.
جار جارە دەهات بۆ لامان و دەی وت ئەوە بۆ وا خۆتان خەساندوە؟ یان ئەوە کەی ئیشە ئێوە دەیکەن کە هەفتەیەکی من هێندەی یەك مانگی ئێوە پارەم دەست دەکەوێت!.
مەبەستی لە خەساندن ئەوە بو کەوا ئێمە وەك خۆی پیرەژن و ئافرەتی داوێن پیسمان لەگەڵ نییە بە زینا!، وە ئیشەکەی ئێمەش کارگەیەکی چاك کردنی زەڵاتەی ئامادەکراو بو ، پارەکەمان کەمتر بو لە چاو پارەی بەرازەکەی ئەو!.
جارێکیان منیش پێم ووت: هەموو ئەو ئافرەتە داوێن پیسانەی کە تۆ باسی دەکەیت ، نینۆکی پەنجەی خێزانی حەڵاڵم نادەم بەهەموویان کە ئەوکات لە کوردستان بو خێزانم، وە هەموو سەروەت و سامانی دوونیاشم بەحەرامی بدەنێ نایدەم بە یەك پاوەن کە بە حەڵاڵی دەستم دەکەوێت،وە ئەوەی تۆش وەك ئەو پەندە پێشینانە دێتە پێش چاوم کە دەڵێت: کەرێك بە پارەی بەفر بکڕێت ئاو دەیبات!، ئەویش بە پێکەنینێکەوە گاڵتەی بەو ووتانە دەهات!.
ڕۆژان هات و ڕۆژان ڕۆی، شەوێکیان ئەم گەنجە سەر لێ شێواوە بە دڵێکی غەمگین و هەناسە بڕکێ هاتە لامان و ، زۆر بێتاقەتی پێوە دیار بو، ئێمەش ووتمان فەرموو دانیشە بزانین چی ڕویداوە؟.
ووتی: تخوا گاڵتەم پێناکەن؟ کەمەبەستی ئەو برایانەی لای من بوو کە جار جار سەریان دەخستە سەری!، منیش وتم : نا وەرە دانیشە گوێت بۆ دەگرین بزانین چی بووە بەڵکو بتوانین یارمەتیت بدەین!.
بەڵێ خوێنەرانی بەڕێز: هەناسەیەکی هەڵکێشاو ، وتی: توشی کارەساتێکی زۆر گەورە هاتوین لە کوردستان!.
وتمان: چی ڕویداوە؟.
وتی: برایەکم خێزانی هەیەو بەسەر خێزانی یەوە زینای کردوە لەگەڵ ئافرەتێکی بێوەژندا کە خاوەنی چوار مناڵە!،خوایە پەنات پێدەگرین لە تاوان و ڕوداوی لەو شێوەیە!.
بەردەوام بو لە ووتەکانی ووتی: ئەوەی کە توشی کارەساتی کردوین ئەوەیە کەوا لەلایەن کەسوکاری ئافرەتەکەوە ڕوداوەکە کەشف بوەو، ئێستا یەك دەفتەرو نیو بە دۆلاریان لێسەندوین و ئافرەتەی بێوەژنیشیان بە چوار منداڵەوە داوە بەسەر براکەمداو خێزانیشی داوای تەڵاق دەکات و، خوشکێکیشمیان لێ سەندوین ، ئەوجا سوڵحیان کردوە لە گەڵماندا!.
هەموو ئەو پارەیەش کەدراوە پارەی من بوە کە لای براکەم دام نابو!.
ئەوجا منیش پێم ووت: ئێستا زانیت کەوا کەرێك بە پارەی بەفر بکڕێت ئاو دەیبات؟ ،پەیداکردنی پارەکەت حەرام بو! ، بۆیە لەڕێی حەرامیشەوە سەرف بو!، لە تۆڵەی زیناکانی تۆش و براکەشتدا!، ئەوەتا خوشکە کەتان بووە قوربانی و باجی هەڵەکانی ئێوە دەدات!.
جا ئەی برای بەڕێزو خۆشەویست هیوادارم ئەم چیرۆکە تۆی بێ ئاگاش کەمێك ڕابچەڵەکێنێت و ، شەرەفی دایك و خوشك و خێزان و کچ و پورەکانت بپارێزەو، ووریای بژێوی ژیانیشت بە بزانە چۆن پارە پەیدا دەکەیت؟ ئایا ڕۆزیەکەت حەڵاڵە یان حەرام؟.

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ akam : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : السبت، 3 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌