چۆنیه‌تی نوێژکردن و ڕۆژوو گرتن له‌و وڵاتانه‌ی که شه‌وڕۆژیان جیاوازن

نوسین و ئاماده‌کردنی: ڕه‌نج شێخانی
پێش نوێژ‌و ووتار خوێن
پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی یه‌کێك له وڵاتانی ئهسکهندهنافیام کرد هه‌ستم کرد زۆرێك له مسوڵمانانی نیشته‌جێی وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافیا له ڕۆژ ئاوا وه‌ك(سوید‌و،نه‌رویج و،فنله‌ندا) که له‌هاویندا ڕۆژه‌کانی درێژه‌و له‌زستانیشدا شه‌وه‌کانی درێژ، ساڵانه له‌کاتی نوێژه‌کانیاندا به‌گشتی و ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌تایبه‌تی، توشی گرفت ده‌بنه‌وه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕۆژوو گرتنیان و،توشی ڕاجیای ده‌بنه‌وه، هه‌ربۆیه به‌پێویستم زانی که‌وا توێژینه‌وه‌یه‌کی شه‌رعی له‌و باره‌یه‌وه بڵاو بکه‌مه‌وه، تا چیتر مسوڵمانانی کوورد زوبان خۆیان بپارێزن له راجیایی، سه‌باره‌ت به‌گرتنی ڕۆژووه‌کانیان، وه به‌پشتیوانی خوای گه‌وره هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه‌و به‌به‌ڵگه‌کانی قورئان و سوننه‌ت به‌تێگه‌شتنی زانایانی پێشین، به‌ڵگه‌کان بخه‌ینه ڕوو إن شا‌ء الله.
دیاره هه‌روه‌ك خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی: (وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَٰذَا الْقُرْآنِ لِلنَّاسِ مِنْ كُلِّ مَثَلٍ ۚ وَكَانَ الْإِنْسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلًا) (الکهف/ ٥٤). واته: سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان هێناوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵکی (تا په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرن) له کاتێکدا ئینسان له هه‌موو شتێك زیاتر موجاده‌له ده‌کات و له شت ده‌کۆڵێته‌وه.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه به‌ڵگه‌ی زۆرمان پیشان ده‌دات که‌وا بێگومان لهقورئاندا هه‌موو نمونه‌یه‌کی تێدا باس کراوه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌شاره‌زایی و نه‌زانینی مرۆڤه‌کانه که زۆر له‌سه‌ر باسه‌کان ده‌ڕۆن و موجاده‌له ده‌که‌ن و ، به‌تایبه‌تی له بابه‌ته فیقهیه‌کاندا به‌پێی بۆچونی ئه‌قڵیان فتوا ده‌ده‌ن !.
که‌وا بوئێمه ده‌بێت دڵنیابین له‌وه‌ی که‌خوای گه‌وره ، لهقورئاندا هه‌موو شتێکی بۆباس کردوین، به‌ڵام شه‌رت نییه کاتێك خۆمان قورئان ده‌خوێنینه‌وه ، که به‌دوای بابه‌تێکدا وێڵین و نایدۆزینه‌وه، ئیتر باس نه‌کرابێت!،ئه‌مه یه‌کێکه له‌و کێشانه‌ی که به‌رۆکی مسوڵمانانی گرتوه که به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ لای زانایان و شاره‌زایانی بواری ته‌فسیری قورئان ،یان سه‌رجه‌م باسه‌کانی تری شه‌رع، خۆمان بڕیار ده‌ده‌ین، یان شوێن فتوایه‌کی ئاسانی ئاره‌زو مه‌ندانه ده‌که‌وین که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆماندا یه‌ك بگرێته‌وه، که‌دیاره ئه‌وکه‌سه‌ی له‌سه‌ر هه‌واو نه‌فسی شوێن فتوایه‌ك بکه‌وێت ده‌که‌وێته ناو گێژاوه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت له باسێکی خیلافیدا له‌بابه‌ته فیقهیه‌کان ، هه‌ردوو ڕای جیاوازوهرگیرێت و بیخوێنینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆبکرێت له‌ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه سه‌یری ڕاکان ده‌کرێت و هه‌رکامیان نزیك بوو له کیتاب و سونه‌ته‌وه ئه‌وا له‌ڕێی زانایانی شاره‌زا له‌و بابه‌ته‌دا بڕیار بدرێت له جێ به‌جێکردنی فتواکهدا نه‌ك ئه‌وی له‌گه‌ڵ ئه‌قڵمان گونجا وه‌ری گرین و ئه‌وی پێچه‌وانه‌بوو ڕه‌تی که‌ینه‌وه!.
لێره به‌دواوه دێینه سه‌ر باسی چۆنیه‌تی نوێژ کردن و ڕۆژووگرتن له‌و وڵاتانه:
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌و بزانین که‌وا نوێژکردن و ڕۆژوو گرتن له‌شه‌رعی خوادا ، کاتیان بۆ دیاری کراوه، وه‌ك له‌چه‌ندین ئایه‌ت و فه‌رمووده‌دا ئاماژه‌یان بۆکراوه.
یه‌که‌م: سه‌باره‌ت به‌نوێژکردن:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (أَقِمْ الصَّلَاةَ لِدُلُوكِ الشَّمْسِ إِلَى غَسَقِ اللَّيْلِ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا) (الإسرا‌ء/78). واته:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار: نوێژ ئه‌نجام بده کاتێك خۆر نیوه‌ی ئاسمان به‌جێ ده‌هێڵێت (ئاماژه‌یه بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سر) له تاریکی شه‌ویشدا نوێژی (مه‌غریب و عیشا) ئه‌نجام بده، نوێژی به‌یانیانیش (که زۆر قورئانی تێدا ده‌خوێنرێت فه‌رامۆشی مه‌که) به‌ڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی به‌یانی ده‌بینرێت (له لایه‌ن فریشته‌کانیشه‌وه).
یان له‌شوێنێکی تردا خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:(….إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا)(النساء/103). واته: به‌ڕاستی نوێژ له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزه له‌کاتی دیاریکراودا ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت.
له‌م دوو ئایه‌ته‌وه بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه که‌وا کاتی پێنج فه‌رزه‌کانی نوێژ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره بۆ خۆی دیاری کراون که‌وا دوو نوێژیان له ڕوناکیدایهو سیانیشیان له‌تاریکی و بۆ هیچ که‌سێك نییه له‌مسوڵمانان به ئاره‌زو مه‌ندانه‌ی خۆیان فه‌رمانه‌کانی خوا جێبه‌جێ بکه‌ن و، ده‌بێت به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه به‌ڕێوه بڕۆن که بۆیان دیاری کراوه له‌قورئان و سوننه‌تدا!.
وه له‌فه‌رمووده صه‌حیحه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خواشدا(صلی الله علیه وسلم) ئاماژه کراوه به‌وه‌ی که‌ده‌بێت نوێژه‌کان له‌کاتی خۆیاندا ئه‌نجام بدرێن ، دیاره ئه‌م فهرمایشتهشی بهووتهو کرده‌وه ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی به‌ڕیزی دا‌و زانایانی کۆن و نوێش ، به‌و شێوه‌یه نوێژه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌بێت ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه بین.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووگرتن:
وه سه‌باره‌ت به ڕۆژووگرتنیش ده‌بێت ئه‌وکه‌سه‌ی که به‌ڕۆژوو ده‌بێت هه‌ر له‌سپێده‌ی به‌یانه‌وه تاکاتی خۆر ئاوابوون ، خۆیان بگرنه‌وه له‌خواردن و خواردنه‌وه ، ئه‌مه‌ش فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه که‌ده‌فه‌رمووێت: (وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمْ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنْ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنْ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ) (البقرة/187). واته: ده‌سا به‌درێژایی شه‌وگار بخۆن و بخۆنه‌وه‌و، بچٍنهلای خێزانه‌كانتان ،هه‌تا ئه‌وكاته هه‌ودای سپیایی ده‌مه‌وبه‌یان له‌نێو هه‌ودای ره‌شی شه‌و له‌رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌رده‌كه‌وێ و جیائه‌بێته‌وه.
ئیمامی (بوخاریی) ئه‌ڵێ: ئه‌وانه‌ی وا ئه‌یانویست رۆژوو بگرن تاڵه ده‌زوویه‌كی سپی یان به قاچێكیانهوه ده‌به‌ست و، تاڵێكی ره‌شیش به قاچه‌كه‌ی تریانه‌وه، ئیتر تا ئه‌وانه‌یان لێك جیانهكردایهتهوه ده‌ستییان له‌خواردن هه‌ڵنه‌ئه‌گرت، ئه‌وسا بۆروونكردنهوهی ئه‌م كاره ئه‌و ئایه‌ته هاتوو، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تێی گه‌یاندن كه: مه‌به‌ست ههوداو رشته‌ی شه‌وو رۆژه, نه‌ك ده‌زووی سپیی وره‌ش.
که مه‌به‌ست له ڕوناك بونه‌وه‌ی لای به‌شی خۆرهه‌ڵاته‌و که‌مێك ڕوناك ده‌بێته‌وه‌و که‌هێشتا له‌به‌شی خۆرئاوا ئه‌ستێره دیاره‌و تاریکه ، ئه‌ویش کاتێك که نوێژی به‌یانی ده‌کرێت ئه‌و جیابونه‌وه‌ی تاریکایی و ڕوناکیه ده‌بینرێت، والله اعلم.
جا لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕون ده‌بێته‌وه که‌وا ئه‌گه‌ر وڵاتێك شه‌وڕۆژی لێك جیاببێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌چه‌ند سه‌عاتێکی که‌میش بێت ، ده‌بێت ڕۆژگاره‌که‌ی چه‌ندێك درێژیش بێت هه‌ر به‌ڕۆژوو بین تیایدا!.
به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه له‌ڕێی چه‌ند خاڵێکه‌وه به‌پشتیوانی خوای گه‌وره چۆنیه‌تی ڕۆژووگرتنهکان ڕون ده‌که‌ینه‌وه:
1. ئه‌گه‌ر که‌سێك پرسیار بکات و بڵێت: ئاخر چۆن شتی واده‌بێت کێ ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه؟ئه‌و هه‌موو کاته به‌ڕۆژوو بێت؟ ، یان که‌سێك نه‌خۆش بێت، ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ڵێین به‌پشتیوانی خوای گه‌وره ،ئه‌وکه‌سه ده‌توانێت ڕۆژووه‌که‌ی نه‌گرێت و له‌کاتێکی تری ساڵدا ڕۆژووه‌که‌ی بگرێته‌وه! به‌پێی به‌ڵگه‌کانی قورئان و سوننه‌ت، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : (…فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمْ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ…) (البقرة/185)واته: ئینجا ئهوكهسهشتان نه‌خۆش و له‌ش به‌باره، یا له‌سه‌فه‌ره‌و رێبوارهو، رۆژووهكهشی ده‌بێ له رۆژانی دیكه‌دا، چه‌ند رۆژێكی تر به‌قه‌زا بگرێته‌وه خوا ئاسووده‌یی و كارئاسانی ئێوه‌ی ده‌وێ و له‌ئه‌نجامدانی فه‌رزه‌كاندا، نایه‌وێ بكه‌ونه ته‌نگیی و ناڕه‌حه‌تیی وده‌یه‌وێ به‌ئاسانی رۆژووی ئه‌وماوه ته‌واوبكه‌ن.
یان له‌شوێنێکی تردا ده‌فه‌رمووێت: (لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا) (البقرة/286) واته: هه‌رچه‌نده خوا له خه‌یاڵ وخهتهرهی دڵ و ده‌روون، ده‌پرسێته‌وه ، بیشارێته‌وه ‘یان دهریخاو بیخاته روو’.. به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا – به‌ده‌ر له‌توانا- ته‌كلیف و ئه‌ركێ ناخاته سه‌رشانی هیچ كه‌سێك ، وه‌هه‌روه‌ها له شوێنێکی تردا ده‌فه‌رمووێت : (وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ) (الحج/78)واته:شیاوی باسه له‌م دینهشدا، هیچ جۆره شتێكی ناڕه‌واو قورسی نه‌خستۆته سه‌رشانتان ، تا ئێوه نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، واته: بڕیاری هیچ شتێكی به‌سه‌رتانا نه‌داوه كه‌له توانای خۆتاندا نه‌بێت، نه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (بُعِثْتُ بالحنيفية السَّمْحَةِ ) به‌رنامه‌ی ئه‌و ئایینه هه‌موو كار ئاسانییه‌كی تێدایه (ئیمام ئه‌حمه‌د، ڕیوایه‌تی کردووه).
له‌م ئایه‌ت و فه‌رمووده پیرۆزانه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ دووپات ده‌بێته‌وه که‌وا ، ئه‌م ئاینه پیرۆزه وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێکی تێدایه‌و قورسایش ناخاته سه‌ر شانی شوێنکه‌وتوانی و ئاسانکاری بۆ کردوون له‌جێبه‌جێ کردنی سه‌رجه‌م عیباده‌ته‌کاندا، وه هه‌ر تاکێکی مسوڵمان توانای نه‌بوو، ئیتر له‌به‌ر نه‌خۆشی بێت یان هیلاك بون و لاوازیی لاشه‌یی ، ئه‌وا ده‌توانێت ڕۆژووه‌که‌ی هه‌ڵگرێت بۆ کاتێکی تر له‌ساڵدا،به‌ڵام ده‌بێت نوێژه‌کانی له‌کاتی خۆیدا بکات، به‌پێی ئه‌وکاته‌ی که‌دیاری کراوه و، ماده‌م شه‌و ڕۆژی لێك جیا ده‌بێته‌وه ، وه ته‌نها ڕۆژووه‌کانی ده‌خاته کاتێکی تر،خوای گه‌وره‌ش زاناتره.
2. کۆمه‌ڵێکی تر ده‌پرسن ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر که‌وتینه ناوچه‌یه‌ك که‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌و ڕۆی لێك جیا نه‌ده‌کرایه‌وه، وه‌ك ئه‌و ناوچانه‌ی که شه‌ش مانگ شه‌وه‌و شه‌ش مانگ ڕۆژن؟
بۆ ئه‌مه‌شیان ده‌ڵێین: به‌پشتیوانی خوای گه‌وره که‌وا لێره‌دا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر فه‌رمووده پیرۆزه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) سه‌باره‌ت به هاتنی ده‌جال که هاوه‌ڵانی پرسیاری مانه‌وه‌ی دهجالیان لێکرد له‌سه‌ر زه‌وی دا‌و ئه‌ویش فه‌رمووی: (قَالَ : (أَرْبَعُونَ يَوْمًا ، يَوْمٌ كَسَنَةٍ ، وَيَوْمٌ كَشَهْرٍ ، وَيَوْمٌ كَجُمُعَةٍ ، وَسَائِرُ أَيَّامِهِ كَأَيَّامِكُمْ . قُلْنَا : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، فَذَلِكَ الْيَوْمُ الَّذِي كَسَنَةٍ أَتَكْفِينَا فِيهِ صَلَاةُ يَوْمٍ ؟ قَالَ : لَا ، اقْدُرُوا لَهُ قَدْرَهُ) رواه مسلم (2937) . واته: فه‌رمووی: چل ڕۆژ له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه، ڕۆژی یه‌که‌می وه‌ك ساڵێكه‌و، ڕۆژی دووه‌می وه‌ك مانگێكهو، ڕۆژی سێ یه‌می وه‌ك ههفتهیهكهو، باقی ڕۆژه‌کانی وه‌ك ڕۆژه‌کانی ئێوه‌ی لێ دێته‌وه، هاوه‌ڵانی به‌ڕێز ووتیان: ئایا ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌وه‌ك سالێکه ئێمه ته‌نها نوێژی یه‌ك ڕۆژی تێدا بکه‌ین، واته(پێنج فه‌رزه‌که)؟ئه‌ویش فه‌رمووی: نه‌خێر به‌ڵکو کاتی شه‌و ڕۆژێك هه‌ژمار بکه‌ن و به‌و شێوه‌یه نوێژه‌کانتان بکه‌ن.
که‌وا بوو له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕون ده‌بێته‌وه که‌وا ئه‌و مسوڵمانانه‌ی که له‌وناوچانه‌دا نیشته‌جێن شه‌و ڕۆژیان ، لێك جیا نابێته‌وه ئه‌وا بۆ خۆیان ده‌توانن 24 کات ژمێر دیاری بکه‌ن و 12 کات ژمێر بۆ ڕۆژو 12 کات ژمێر بۆشه‌و به‌و پێ یه کاتی نوێژه‌کان و ڕۆژوو گرتن دیاری بکه‌ن، یان ده‌توانن له‌گه‌ڵ نزیکترین وڵات‌دا که کاتی شه‌و ڕۆژی دیاره به‌و مه‌رجه‌ی که مسوڵمانان له‌کاتی غه‌زاکاندا، گه‌شتبێتنه ئه‌و وڵاته‌و ڕزگاریان کردبێت به‌ڕۆژوو بن،یان هه‌ندێکی تر له‌زانایان ده‌ڵێن: باشتر وایه له‌گه‌ڵ کاتی شاری مه‌ککه‌و مهدینهدادا نوێژ‌و ڕۆژووه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن، چونکه شاری مه‌ککه قیبله‌ی مسوڵمانانی لێ یه‌و مه‌دینه‌ش پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسلام بوو له‌ڕابردوودا،وه شاری مه‌ککه ،ناوه‌ڕاستی گۆی زه‌وی یه‌و کاتی شه‌وڕۆژ له‌وێ ساڵانه وه‌ك خۆی وایه.
وه له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا هه‌ندێك کات چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ڕۆژه لههاوینداو به‌رده‌وام ده‌بێته شه‌و له‌زستاندا و ، دواتر کاته‌کان وه‌ك خۆیان لێدێته‌وه وورده وورده، ده‌کرێت ئه‌وخه‌ڵکه‌ش پرسیار بکه‌ن که‌وا ئه‌ی ئه‌گه‌ر مانگی ڕه‌مه‌زان که‌وته ئه‌و کاتانه‌وه ئێمه چی بکه‌ین؟
بۆ ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی خاڵی دووه‌م تا ئه‌وکاته‌ی شه‌و ڕۆژیان لێك جیا ده‌بێته‌وه ده‌توانن ، به‌و شێوه‌یه نوێژ‌و ڕۆژووه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن ، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هه‌رکات شه‌وڕۆژیان لێك جیا کرایه‌وه ، ئه‌وا دووباره ده‌بێت بڕۆنه‌وه سه‌ر کاتی خۆیان، والله اعلم.
چه‌ند ئامۆژگاری یه‌ك بۆ برایان و خوشکانم له‌و ولاتانه:
1. هه‌ندێك که‌س ڕۆژوو له‌گه‌ڵ وڵاتێكی مسوڵمانان ده‌گرێت و به‌ڵام نوێژ به‌کاتی ئه‌و شوێنه ده‌کات ، که تیایدا نیشته جێ یه!، ئه‌مه‌ش خیلافی کیتاب و سوننه‌یه‌و ماده‌م ناوچه‌که‌ت شه‌و ڕۆژی جیا ده‌بێته‌وه ، گه‌ر بۆ چه‌ند سه‌عاتێکی که‌میش بێت ده‌بێت ، ڕۆژووهکهشت هه‌روا بێت، گه‌ر نه‌توانی به‌ڕۆژوو بیت ئه‌وا ده‌یخه‌یته کاتێکی تری ساڵ.
2.ده‌توانرێت له‌و شوێنانه‌ی که دوو سه‌عات یان زیاتر شه‌وه‌و، وه ده‌بێت سێ نوێژی تێدا ئه‌نجام بدرێت و به‌ربانگیش بکرێته‌وه‌و پارشێویشی تیا بکرێت، ده‌توانرێت له‌مزگه‌وتدا به کۆمه‌ڵ نوێژی ته‌راویح ئه‌نجام نه‌ده‌ن و له‌ماڵه‌وه بیکه‌ن ، چونکه نوێژی ته‌راویح بۆ خۆی سوننه‌ته‌و، له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلی الله علیه وسلم) دوو شه‌و له‌خزمه‌تی هاوه‌ڵانیدا به کۆمه‌ڵ کردویه‌تی و دواتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بێته واجب له‌سه‌ر ئوممه‌ت وازی لێهێناوه، به‌ڵام دواتر له‌سه‌رده‌می ئیمامی عمردا (خوای لێ رازیبێت) ئه‌م نوێژه کرا به کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکی له‌پشت ئیمامێکه‌وه، کۆکرده‌وه‌و تائێستاش هه‌ربه‌رده‌وامه‌و، ئوممه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر سوننه‌تی ئیمامی عمر ئه‌و نوێژه له‌مزگه‌وته‌کان به‌کۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌م بۆچونه‌ش بۆ هه‌موو کاتێك نیه به‌ڵکو بۆ ئه‌وکاتانه‌یه که شه‌وگار کوورته تیایدا، والله اعلم.
3. ده‌کرێت له‌وکاتانه‌دا یه‌ك ژه‌م خواردنی باشی تیادا بخورێت وبه‌رنامه ڕێژیه‌کی باش بکرێت بۆ ئه‌و چه‌ند کات ژمێره‌و خۆ سه‌رقاڵ نه‌که‌ین، بهشتی بێ سوده‌وه و کاتێك به‌خۆمان بزانین کاتمان له‌به‌رده‌ست دا نه‌ماوه.
4. باشتر وایه میوانداری و شه‌ونشینی زۆر نه‌کرێت له‌وکاتانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ، کاتی خاوه‌ن ماڵی تێدا نه‌خورێت و ، چونکه پیده‌چێت خێزانی ئه‌و ماڵه‌ش بۆ خۆی به‌ڕۆژوو بو بێت و ماندوو بو بێت و له‌و چه‌ند سه‌عاته که‌مه‌شدا فریای هیچ نه‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر خواردنیش کرا باشتر وایه ، بدرێت به که‌سه‌کان و له‌ماڵی خۆیاندا به‌ربانگ بکه‌نه‌وه، والله اعلم.
5. دڵنیابن هه‌رکه‌س نیه‌تی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت ئه‌وا خوای گه‌وره بۆ خۆی یارمه‌تی ده‌دات و پشتیوانیه‌تی ، ڕاسته چاو ده‌ترسێت به‌ڵام ، هیممه‌تتان به‌رز بێت ، دڵتان خۆش بێت به پاداشتی دواڕۆژتان که ته‌نها ڕۆژووه بۆ خوای گه‌وره‌و خۆشی ده‌زانێت چۆن پاداشتی ڕۆژوه‌وان ده‌داته‌وه.
6. ڕۆژه‌کانتان به خواپه‌رستی و قورئان خوێندن و زیکرو گوێگرتن له ووتارو به‌رنامه‌ی شه‌رعی به‌سه‌ر به‌رن و زۆر وه‌رزش مه‌که‌ن که خۆتان ماندوو بکه‌ن و توانای ڕۆژوو بونتان نه‌بێت.
له‌کۆتاییدا : په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م زانایان و مامۆستایان و بانگخوازانی میلله‌تی کوورد ده‌که‌م، له‌هه‌رێمی کوردستان، کاتێك برایه‌ك یان خوشکێك په‌یوه‌ندیتان پێوه ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ڕۆژوو گرتن له وڵاتانی ئهسکهندهنافیهوه ، تکایه وه‌ڵامیان مه‌ده‌نه‌وه به‌بێ شاره‌زا بوون له جوگرافیا‌و واقیعی ئه‌و وڵاته، داوایان لێبکه‌ن که‌وا پرسیار له شاره‌زایانی وڵاته‌که‌ی خۆیان بکه‌ن، نه‌ك به‌داخه‌وه وه‌ك هه‌ندێك مامۆستا له‌دووره‌وه به بێ شاره‌زایی ئه‌و وڵاتانه وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ده‌ده‌نه‌وه‌و دواتر کێشه‌و دووبه‌ره‌کی ده‌که‌وێته نێوان مسولمانانی ئه‌و وڵاتانه‌و به‌رپرسیاریه‌تی دواڕۆژیش له ئه‌ستۆی ئه‌و مامۆستایهدایه که وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
خوای گه‌وره ئه‌م بابه‌ته‌مان بۆ بکاته توێشوی دواڕۆژمان و هه‌ڵه‌کانی هی خۆمه‌و داوای لێبوردن لهخوادهکهم له‌سه‌ری ،وه ڕاسته‌قینه‌ش لای خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و ، خوا زمانمان پاراو بکات بۆ خزمه‌تی دینه‌که‌ی.
سودم وه‌رگرتووه لهفتوای زۆرێك له‌زانایانی وڵاتانی مسوڵمان و زانایانی نیشته جێی ئه‌وروپا، له‌وانه شێخ إبن بازو شێخ عثیمین و شێخ أبو ئیسحاقی حوه‌ینی و دکتۆر عمر عبدالکافی و ئه‌نجومه‌نی فتوای ئه‌وروپا که بنکه‌که‌یان له وڵاتی تورکیایه‌و چه‌ندین بابه‌ت و زانیاری تر له‌و باره‌یه‌وه،ئه‌مه بێ له‌ته‌فسیری ئاسان و ڕامان، خوای گه‌وره پاداشتی خێری هه‌موو لایه‌کیان بداته‌وه، وه‌دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه هه‌ردوو ڕای جیاوازم خوێندۆته‌وه‌و له‌کۆتایی دا گه‌شتومه‌ته ئه‌م ئه‌نجامه، خوای گه‌وره‌ش زاناتره.