دەرگای خێر‌و خۆشیمان بۆخرایە سەر پشت بەڵام خۆمان هۆکاری تیاچونی بوین!
دەرگای خێر‌و خۆشیمان بۆخرایە سەر پشت بەڵام خۆمان هۆکاری تیاچونی بوین!
ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان قەیران لەدوای قەیران دادەبارێت بەسەرمانداو ، دەسەڵاتە زۆردارەکەو خەڵکە ژێر دەستەکەش ، یەکتری تۆمەت بار دەکەن ، بەڵام من بەپێچەوانەوە دەڵێم: ئێمە هەموومان تاوانبارین بەوەی کەوا کاتێك خوای گەورە دەرگای خێر‌و خۆشی بۆ ئاوەڵا کردین ، خوای گەورەمان لە یاد کرد‌و، وەمان زانی ئیتر جارێکی تر توشی ڕوداوی نەخوازراو ، کارەسات نابینەوە!.، با کەمێك بڕوانینە ئایەتەکانی قورئان کە هەمووی پەندو عیبرەت و ئامۆژگاریە بۆمان ، بزانین خوای گەورە کاتێك قەومەکانی پێشوش لەیادیان کردووە، دەرگای خێر‌و خۆشی وەك سزا بۆ خستونەتە سەر پشت یان لە چاکیان دا بووە!، کاتێك کەڕێی گومڕاییان گرتۆتە بەر!.
هەر ئەودەرگایانەی کە خوای گەورە بۆمان دەخاتە سەر پشت و بەخێرو خۆشی دەزانین ، دوای گرتنەوەی خێر‌و خۆشیەکان هەر لەو ڕێگەیەشەوە دەرگای سزامان بۆ دە خرێتە سەرپشت، بەهۆی لاڕێی و خراپ بونمانەوە؟.
با بچینە خزمەتی قورئان بزانین چۆن باسی دەرگای خێر‌و خۆشی و سزامان بۆ دەکات!.
لە چێ جێگایەکدا دەرگاکان خێر‌و خۆشین و لەچی شوێنێکیشدا دەرگاکان سزا‌و توڕەیی خوای گەورەی بەدواوەیە!.
لەشەش سورەت و شوێنی قورئاندا خوای گەورە باس لە وشەی(فتحنا) دەکات!
وەك دەفەرموێت:
١. فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُم بَغْتَةً فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ (الأنعام:٤٤)
واتە: جا كه ئه‌و هه‌موو ئامۆژگاریه‌یان له‌بیر خۆبرده‌وه كه له‌سه‌ر زمانی په‌یامبه‌ران كرابوون ، ئینجا ئێمه‌یه‌ش بۆ خه‌فڵاندنیان و، وه‌ك (إستدراج)ێكیش، ده‌روازه‌ی هه‌موو خێرَیكمان بۆ واڵاكردنه‌وه‌و ڕزق ورۆزییه‌كی فره‌مان رشت به‌سه‌ریانداو، ئه‌وانیش خۆشیی ونەشوه گرتنی هه‌تا به‌و ماڵ و منداڵه‌ی پێماندابوون، ده‌عیه‌و فیزگرتنیی و له‌رێی راست لایاندا ، ئه‌وسا ئێمه‌یش كتوپڕێك قارمان لێگرتن و، ئه‌وانیش له‌و هه‌موو خۆشگوزه‌رانیه بێ هیوا و ناهۆمید بوون
٢. وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم بَرَكَاتٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَلَكِن كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُم بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (الأعراف:٩٦)
چاكیی و صه‌ڵاحه‌ت ده‌بێته مایه‌ی بژێوی باش: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و گوند‌و شارانه بڕوایان هێنابا و، له خوا ترسیان بووباو كاریان به‌به‌رنامه‌ی ئه‌وكردبا ، ئێمه‌ش ده‌رگای گشت خێر‌و پیتێكی ئاسمان و زه‌وییمان به ڕوویاندا واڵا ده‌كردو'له ئاسمان وزه‌وی ڕسقمان ده‌دا، دیاره خه‌ڵكانی شارنشین زیاتر به‌هۆی ڕابواردن و سه‌رگه‌رم بوونیانه‌وه به‌دونیاوه، هه‌ركه‌مێكیان بڕوایان ده‌هێنا و به‌ره‌و هه‌ق ده‌هاتن ، به‌ڵام له‌باتی ئیمان، ئه‌وانه هه‌ر ملیان نه‌داو بڕوایان به په‌یامبه‌ره‌كان نه‌كردو به درۆزنیان دانان ، ئینجا ئێمه‌یش به‌هۆی كاره خراپه‌كانیانه‌وه به‌سه‌ختی گرتمانن
٣. وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا مِّنَ السَّمَاءِ فَظَلُّوا فِيهِ يَعْرُجُونَ (الحجر:١٤)
چه‌نده موعجیزه بێنی بۆ خوا نه‌ناسان ، هه‌ر باوه‌ڕ ناكه‌ن: ، ئه‌و موشریكانه ئه‌وه‌نده ئه‌هلی عینادن كه: ئه‌گه‌ر له ئاسمانیش ده‌رگایه‌كیان بۆ بكه‌ینه‌وه و ئینجا له‌وێوه سه‌ركه‌ون و، پاشان به‌چاوی خۆیان فریشته‌كان ببینن و شایه‌تیت بۆ بده‌ن.
٤. حَتَّى إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا ذَا عَذَابٍ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ (المؤمنون:٧٧)
تا كاتێ كه ده‌رگای سزایه‌كی توند‌و قورسیان لێده‌كه‌ینه‌وه ، ئیتر هه‌موو تێیدا نا‌ئومێد ده‌بن، واته: به چه‌ند جۆره سزایه‌ك تاقیمان كردنه‌وه، كه‌چی هه‌ر كه‌ڵكی نه‌بوو، تا سه‌ره‌نجام دووچاری سزای سه‌ختی قیامه‌ت ده‌بن، ئیتر له هه‌موو ده‌رگایه‌كی خێر‌و چاكه بێ هیواو ناهومێد ده‌بن. له (بوخاریی) و (موسلیم)دا هاتووه: كاتێ كه قوره‌یش نافه‌رمانی و، سه‌رپێچییان له پێغه‌مه‌ركرد (صلی الله علیه وسلم)، نزای شه‌ڕی لێ‌كردن و فه‌رمووی: (اللهم أَعِنِّى عليهم بِسَبْعٍ كَسَبْعِ يُوسُفَ) خوایه! به حه‌وت ساڵـی وشكه ساڵ(واته:حه‌وت ساڵی بێ‌بارانی وگرانی) وه‌ك حه‌وت ساڵه‌كه‌ی (یووسف) یارمه‌تیم بده‌و سه‌رمخه به‌سه‌ریاندا، جاپاش دووچار بوونیان له‌خواپاڕانه‌وه، به‌ڵام چونكه راست بێژ نه‌بوون، خوا وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه‌و نه‌هات به‌هانایانه‌وه.
٥. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُّبِينًا (الفتح:١)
بێگومان ئێمه - به‌هۆی پێكهاتنه‌كه‌ی حوده‌یبیه‌وه- فه‌تحێكی ئاشكرامان بۆ كردیت ئه‌ی موحه‌ممه‌د! (صلی الله علیه وسلم) واته: به‌و فه‌تحه ده‌رگای سه‌ركه‌وتنمان لێكردیته‌وه‌و، پاشان شاری مه‌ككه‌مان بۆ فه‌تح كردیت و، حوده‌یبیه بووبه پێش قه‌ره‌وڵی ئه‌و فه‌تحه، جا كه‌وابوو هه‌ر له‌ئێستاوه وه‌كو ئه‌وه وایه كه وڵاته‌كه‌مان بۆ فه‌تح كردبێت. جه‌ماوه‌ری زانایان پیێان وایه كه ئه‌م (فه‌تحه) پێكهاتنه‌كه‌ی حوده‌یبیه‌یه، چونكه له دواییدا بوو به‌هۆی فه‌تحی مه‌ككه، بۆیه حوده‌یبیییه له پله‌و پایه‌دا له‌فه‌تحیمه‌كه كه‌متر نییه، به‌تایبه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ڵكی تێكه‌ڵی یه‌كتر بوون، وه زۆرێكی زۆرینه‌یان له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا موسڵمان بوون.. ئه‌م سووره‌ته‌یش وه‌ك (ئیبن كه‌سیر) ئه‌ڵێ: ئه‌و كاته هات كه په‌یامبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌مانگی (ذوالقعدة)ی ساڵی شه‌شه‌می كۆچی له‌حوده‌یبیه گه‌ڕایه‌وه، چونكه ئه‌وان نه‌یانهێشت بڕواته (مسجد الحرام)ه‌وه.. (مه‌راغیی) ده‌ڵێ: ئێمه‌ش ئه‌مه‌مان هه‌ڵبژارد.
٦. فَفَتَحْنَا أَبْوَابَ السَّمَاءِ بِمَاءٍ مُّنْهَمِرٍ (القمر:١١)
ئینجا ئێمه‌یش ده‌رگاكانی ئاسمانمان به بارانێكی به‌خوڕمكردنه‌وه.
پاش خوێندنەوەی ئەم ئایەتە قورئانیانە ئێستا زانیمان کەوا زۆرجار دەرگاکانی خێر‌و خۆشی ، چاکی ئێمە نیەو بەڵکو سزای خوای گەورەی بەدواوەیە، ئەویش لەکاتێکدایە کەوا دوونیاو خۆشیەکانی دوونیا وامان لێ بکات کە خوای گەورەو، پەیامەکەیمان لەبیر بباتەوەو لەجیاتی جێ بەجێ کردنی شەرعی خوای گەورە یاسای دەستکرد جێ بەجێ بکەین و دژایەتی پەیامەکەی خوای گەورەش بکەین!.
وە دەرگای خێر‌و خۆشی ڕاستەقینەش سەرەتا سزا‌و ناڕەحەتی یە لەسەر دین و باوەڕەکەمان و ، پاشان سەرکەوتنی خوایی یە وەك لە کاتی ڕزگاری شاری مەککەدا خوای گەورە بەخشی بە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) و هاوەڵانی بەڕێزی!.
سوێند بەخوا گەر نەگەڕێینەوە سەر پەیامی خوای گەورەش لەوە خراپتریشمان بەسەر دێت و دەبێت چاوەڕوانی کارەساتی گەورەتر بکەین!.
سەرچاوەی تەفسیر(تەفسیری ڕامان)
نوسین وئامادەکرد نی" ڕەنج شێخانی