به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

ئایا جن عاشق دەبێت بە کوڕ یان کچی مرۆڤ؟


ئایا جن عاشق دەبێت بە کوڕ یان کچی مرۆڤ؟

بەڵێ بێگومان بەپێی ئەو بەڵگانەی کە زانایانی ئیسلام باسیان لێوە کردوە، جنی عاشق خراپترین جۆری جنە کە بچێتە ناو لاشەی پیاو یان ئافرەتەوە، چونکە ئەم جۆرە جنە بەبێ هۆکاری سیحر یان جادو کردنی ساحیرانەوە دەچێتە ناو لاشەی مرۆڤ ،بەڵکو بەهۆی عاشق بونی خۆیەوە بۆ مرۆڤ ڕاستەو خۆ زەفەری پێ دەبات ئەگەر ئەوکەسە خۆی بەردەوام نەبێت لە زیکر خوێندن!.
گرنگترین هۆکارەکانی عاشق بونی جن بە مرۆڤ!.

١. جل و بەرگی تەنك و تەسك و کورت و لەبەرکردنی لەلایەن ئافرەتانەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کەوا ئافرەتەکە بێ ئاگایە لەفەرمانەکانی خوای گەورەو، هێندەی خەریکی خۆ ڕازاندنەوەیە بۆ خەڵکانی نامەحرەم، نیو هێندە ئاگای لە پەرستشەکانی نی یە بۆ خوای گەورەو ، ئاگای لە خوێندنی زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە نی یەو، بەو هۆیەشەوە هیچ ڕێگریەك نی یە لەبەردەم جنەکەدا کە بچێتە ناو لەشی و، بەتایبەتی لەکاتی خۆ گۆڕینداو،ئەم حاڵەتەش لەناو ئافرەتانی گەنجدا زیاتر ڕو دەدات زیاتر، وە کوڕانیش لەکاتی خۆ گۆڕینیان دا دەبێت ناوی خوایان لە بیر نەچێت!.
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ستر ما بين عورات بني آدم والجن إذا وضع أحدهم ثوبه أن يقول: بسم الله. رواه الطبراني في الأوسط من حديث أنس بن مالك، وحسنه المناوي وصححه الألباني.
واتە: پارێزەری نێوان عەورەتی بەنی ئادەم و پەری(جن) ئەوەیە کەکاتێك جل لەبەردەکات و خۆی دەگۆڕێت بڵێ: بەناوی الله.
٢. خەوتنی پیاوان و ژنان بە تایبەتی لەوەرزی هاوین دا کاتێك دەنون بە جل و بەرگی نیمچە ڕوتەوە بەبێ خوێندنی زیکرەکانی پێش نوستن!.
ئەمەش کاریگەری ڕاستەو خۆی هەیە بۆ چونە ناو لەشی مرۆڤ لەلایەن جنەوە، کاتێك جوانی ئەوکەسە دەبینێت!.
٣. چونە سەر ئاو بۆ دەست بە ئاو گەیاندن یان چونە حەمام بۆ خۆشۆردن!.
ئەمەشیان لە کاتێکدایە کەوا مرۆڤەکە زیکری چونە سەرئاو یان حەمامی نەخوێندبێت.
أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: ستر ما بين أعين الجن وعورات بني آدم إذا دخل أحدهم الخلاء أن يقول بسم الله. وصححه مغلطاي والألباني وحسنه السيوطي والمناوي.
واتە: پارێزەری نێوان چاوی پەری(جن) و عەورەتی بەنی ئادەم ئەوەیە کەکاتێك دەچێتە ناو حەمامەوە بڵی بەناوی ألله.
٤. بێ ئاگایی لە خوێندنی زیکرەکان و ئەنجام نەدانی نوێژەکان.
ئەمەش کاریگەری ڕاستەو خۆی هەیە بۆ سەر مرۆڤ چونکە خوێندنی زیکر و ئەنجامدانی نوێژ وەك قەڵایەك وایە بۆ مرۆڤی باوەڕدارو خوای گەورە دەی پارێزێت لەو دروستکراوانەی کەوا ئێمە نایان بینین وەك پەری(جن).
لەگەڵ هەموو ئەم خاڵانەشدا هیچ شتێك ناتوانێت زەرەر یان سود بگەیەنێت بە نەوەی ئادەم ئەگەر ویستی خوای لەسەر نەبێت،بەڵام گرتنە بەری هۆکارەکانی خۆ پاراستن ، واجبە لەسەر شانی تاکی مسوڵمانان،دەبێت هۆکار بگرینە بەر و پاشان پشت بەخوا ببەستین ، دڵنیابن خوای گەورەش پارێزەری بەندەکانیەتی، هیوادارم جێگای ڕەزامەندی خوای گەورە بێت و پاشان بەڕێزیشتان سودتان لێ بینی بێت.

وەڵام دانەوە" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الأحد، 11 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌