یەکێك لە بەکرێ گیراوەکانی شەیتان!
یەکێك لە بەکرێ گیراوەکانی شەیتان!
اسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ الشَّيْطَانُ فَأَنسَاهُمْ ذِكْرَ اللَّهِ ۚ أُولَئِكَ حِزْبُ الشَّيْطَانِ ۚ أَلَا إِنَّ حِزْبَ الشَّيْطَانِ هُمُ الْخَاسِرُونَ (المجادلة:١٩)
واتە: شهیتان زاڵ بووه به سهریاندا بهوهسوهسه و دهغدهغه و لهخشتهی بردوون ،جا یادو ناوی خوای لهبیر بردوونهوه ، ئا ئهوانه گرووپهكهی شهیتانن ،هوشیار بن كه ههر گرووپهكهی شهیتان -لهدونیاو لهقیامهتدا- زیانمهندن.(تەفسیری ڕامان)
کاتێك بە هەندێك کەسی خراپ دەڵێیت، تۆ بەکرێ گیراویت!
خێرا دەڵێت لەژیانمدا بەکرێ گیراوی کەسم نەکردوەو بە ویستی خۆم ئەوکارەم کردوە!
بەڵام لەڕاستی دا مادەم ڕێی خراپت گرتوەو خەڵكیش هان دەدەیت بۆ خراپەکردن،ئەوە بزانە کەوا بەکرێ گیراویت بەبێ ئەوەی قازانجیش بکەیت یاریت پێ دەکرێت!.
ئەگەر خۆشت هەست نەکەیت بەکرێ گیراویت!
ئەوە بزانە کەوا بەکرێ گیراوی شەیتانیت و لەڕێی وەسوەسە خراپەکانی ئەوەوە بەرەو خراپە هەنگاو دەنێیت و ، رێی خراپیش پیشانی خەلكی دەدەیت!.
کەوابو شەرت نییە مرۆڤ کاتێك پێی بوترێت بەکرێ گیراو ، دەبێت کەس و لایەنێك لەپشتیەوە هانی بدەن بۆ خراپە!
چونکە ئەوکەس و لایەنە خراپەشی کە تۆوی خراپە دەچێنن و برەو دەدەن بەخراپەو،هانی خەڵکانیش دەدەن بۆ ڕێگەی خراپ، لەئەسڵدا ئەوانیش بەکرێ گیراوی شەیتانن!
چونکە شەیتان یەکەم دووژمنی سەرسەختی بەنی ئادەمەو ، هەر ئەویشە ڕێگەی راستمان لێ وێڵ دەکات و بەلێنیشی داوە بەردەوام بێت لەسەر ئەو ڕێگەیەی تا ڕۆژی قیامەت!.
تەنها ناتوانێت ڕێی خراپ پیشانی کەسانیك بدات کەوا پارێزگارو دڵسۆزی راستەقینەن لەپەرستنی خوای گەورەدا!
نوسینی" ڕەنج شێخانی