به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

هەزاران موفتی وەك تۆ هەبێت ئوممەتی ئیسلام هەتیوەو، فتواکانت بەفلسێك ناکڕدرێن!.




هەزاران موفتی وەك تۆ هەبێت ئوممەتی ئیسلام هەتیوەو، فتواکانت بەفلسێك ناکڕدرێن!.

ئەوەتەی ئەم موفتیەی وڵاتی سعودیەم بینیوە زۆربەی فتواکانی لەخزمەت مانەوەی دەسەڵاتەکەی ئالی سەلول و بەهێزکردن و مانەوەی دەسەڵاتە زاڵم و ستەم کارەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ، سەرکوت کردنی چینی هەژاران و مسوڵمانانی ژێر دەستەی ئەو وڵاتانە بوە!.
ئەم خەسارەت مەندە تا ئێستاش وەك خوای گەورە نیعمەتی بینینی چاوی سەری لێ سەندۆتەوە، چاوی دڵیشی کوێر بوە لەبەرامبەر ئەو هەموو ستەم و زوڵمەی وەلی ئەمرە عەلمانی و دیموکراتخوازەکانیان لەبەرامبەر مسوڵمانان دا بەڕۆژی ڕوناك ئەنجامی دەدەن!.
لەهەمووشی سەیرتر لەسەر ئازاردان و ناڕەحەت کردنی مسوڵمانانی ژێر دەستە، لەلایەن وەلی ئەمرە ستەم کارەکانیانەوە، هاواری سەبرو ئارامی و بەنج کردن و گێل کردنی مسوڵمانانە، بەڵام گەر چاوێك بەژیانی خۆشیان دا بخشێنیت بەهەشتێکیان بۆ دروست کراوە لەسەر زەوی داو، لەخۆشترین نازو نیعمەت دا دەژین!.
لەتازە ترین فتوای سەیرو سەمەرەی دا دەڵێت" داوای پەنابەری کردن لەوڵاتی بێباوەڕان حەرامە!،لەبەر ئەوەی ئینکاری بێ پێچ و پەنایە لە فەرمایشتی خوا کە دەفەرمووێت: ئێمەی مسوڵمان باشترین گەل و نەتەوەین کە خوا ناردوینی بۆ خەڵکی!.
ئێمەش دەڵێین خوای گەورە ڕاستی فەرمووە ، بەڵام ئێوەی چەواشەکارو قەڵای زاڵمان و ستەم کاران هەڵەتان کرد!.
چونکە کاتێك ئێمەی مسوڵمان باشترین گەل و نەتەوەین بۆ سەرزەوی کەدەسەلات دارو پێشەواکانمان کار بەو شەریعەتەی خوا بکەن کە هاتۆتە خوارەوە بۆ سەر زەوی،نەك وەك وەلی ئەمرو پێشەواکانی تۆ حوکمی خوای گەورە وەلابنێن و هەر یەکێکیان پیاوی یەکێك لەو وڵاتە بێباوەڕانە بێت و خۆشیان و ماڵ و منداڵیشیان ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە بێباوەڕانەیان هەبێت کە تۆ فتوای حەرامیت بۆ داوە!.
ئەم کابرایە وادەزانێت حاڵی ئێستای وڵاتانی مسوڵمانان و پێشەواکانیان ، وەك سەردەمی حوکمڕانی ئیمامی عومەری کوڕی خەطابە(خوای لێ ڕازی بێت)!.
دواتر کە جەنابت هێندە دڵسۆزی مسوڵمانانی بۆ دەمی فتواکەت ناکەیتە وەلی ئەمرو پێشەواکانت لە وڵاتی حەرەمین و دوورگەی عەرەبی و داوایان لێ بکەیت دەرگای وڵاتەکانیان واڵا بکەن بۆ ئەو هەموو ئاوارەو لێ قەوماوە مسوڵمانە بێ دەرەتان و دەربەدەرە ، تاوەکو بەچاری ناچاری ئەو ڕێگە سەخت و مەرگەساتە نەگرنە بەر!.
فەرموو جەنابت فتوایەك بۆ وەلی ئەمرو دەسەڵات دارەکانت دەربکەو داوایان لێ بکە دەرگای وڵاتەکانیان بکەنەوە بۆ مسوڵمانانی لێ قەوماو بزانە کێ ئەم ڕێگەی دۆزەخ و مەرگە دەگرێتە بەرو، کام مسوڵمان پێی خۆش نیە ڕوبکاتە ماڵە پیرۆزەکانی خوای گەورەو قیبلەی مسوڵمانان کە دین و ژینیشی پارێزراوبێت!.
بەڕاستی ئەوکاتە حالی ئوممەتی ئیسلام خراپ بو کە ئەم جۆرە کەسانە بونە موفتی، شێخ بن بازی ڕەحمەتی بڕوات و کێ لەجێی ئەو فتوابدات!.

تێبینی" زانایان لەکۆن و نوێ دا بۆ کۆچ کردن بۆ وڵاتانی ئەهلی کیتاب و بێباوەڕان بەو مەرجەی دین و ئیمانی کەسەکە پارێزراو بێت ڕێگەیان پێداوە بەچەند مەرجێك و کەسیشیان بەو شێوە ڕەهایە فتوای حەرامییان نەداوە!.
هەروەك چۆن لەسەردەمی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بەشێك لەهاوەلانی بەڕێزی کۆچیان کرد بۆ لای نەجاشی پاشای حەبەشە!.
ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌