به‌خێربێت بۆ ماڵپه‌ری بانگه‌وازی ئیسلام

ئایا باپیرە سەڵاحەدین خزمەت کاری عەرەب بوە یان خاکی میللەتەکەی خۆی پاراستوە!.





پرسیار؟
ئایا باپیرە سەڵاحەدین خزمەت کاری عەرەب بوە یان خاکی میللەتەکەی خۆی پاراستوە!.

السلام عليكم ماموستا كيان هه نديك خه لك ده ڵێن بابيره كه وره مان صلاحه ديني ايوبي خزمه تي به عه ره ب كردووه!، تۆ جوابت بو ئەوان جي يه؟

وەڵام دانەوە"
وعلیکم السلام برا سەربەرزو بەڕێزەکەم سەبارەت بە وەلامی ئەو جۆرە کەسانە پێیان دەڵێم: یان نەشارەزان لە مێژوو یان تەنها ڕق و قینی پەنگ خواردوی دۆڕاویانە بەرامبەر بە ئیسلام و مسوڵمانان!.
ئەوەی بەچاوێکی دادپەروەرانە سەیری مێژووی باپیرە گەورەمان سەڵاحەدینی ئەیوبی بکات ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت ، بۆی ڕون دەبێتەوە کە ئەوکاتە کوردستان پاش گەشتنی ڕزگاری ئیسلام بۆ خاکەکەی، هەر پێنج پارچە یەك پارچە بوەوەو ، تاکی کورد هیچ کێشەیەکی خاك و ئاوی نەبوە لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامی دا خۆشترین ژیانی بەسەر بردووە کە لە پێش هاتنی ئیسلام و لەپاش ڕوخانی خەلافەتی ئیسلامیش شتی وای بە خۆیەوە نەبینیوەتەوە!.
هەر ئەو یەك پارچەییەش بوە کەوا پیاوێکی وەك باپیرە سەڵاحەدینی تێدا هەڵکەوتوە کە بتوانێت سەرکردایەتی سەدان هەزار عەرەب و تورك و فارس و کوردو نەتەوەکانی تری ژێر دەسەڵاتی ئیسلام بکات و بەفەرمانی ئەو بجولێنەوە!.
نە عەرەبێك نە تورکێکی رەگەز پەرستیشی لێ هەڵ نەکەوت بڵێ نابێت تۆ ئەو ئاڵایە هەڵگریت و سەرکردەمان بیت!.
بۆیە دەڵێم:ئەو جۆرە کەسانە نەشارەزان لە مێژوو چونکە باپیرە گەورە سەرەتا لە شاری موسڵەوە دەستی بەڕزگارکردن و پاك کردنەوەی خاکی مسوڵمانان کرد لەدەستی خاچ پەرستان و جاشەکانی لەعەرەب و عەجەم، پاشان شاری حەلەبی ڕزگارکرد،هەموو لایەکیش باش دەزانێت هەردوو شارەکەو نێوانیان هەمووی خاکی کوردستان بوە کەسەرەتا دەستی بە پاك کردنەوەی کردوە! وە پاش ئەوە وڵاتی میسری لە فاطمیە ڕافزیە شیعەکان پاك کردەوە کە هەمیشە پارێزەری سنورو دەسەڵاتی جولەکەیان لە ئەستۆ گرتوە، ئەوجا قودسی ڕزگار کرد!.
بۆیە دەشڵێم : ڕقن و داخ لەدڵن بەرامبەر بە ئیسلام!، چونکە باپیرە سەڵاحەدینی ڕەحمەتی لە ژێر ئاڵای ئیسلامدا میللەتەکەی ڕزگار بوەو، ئەویش وەك سەرکردەیەکی بەوەفاو دڵسۆز، نەیوستوە ئەو قەوارە بەهێزەی یەك پارچەیی میللەتەکەی لەدەست بدرێت و چونکە ئەو باش دەیزانی ڕوخانی ئەو دەوەڵەتە ئیسلامیە ، ئەم پارچە پارچەیی یەی خاکی ئیسلام بەگشتی و خاکی کوردستانیشی لێ دەکەوێتەوە بە تایبەتی بەدەستی ئەوانەی کە ئێستا پێیان دەوترێت ڕزگار کەرو بنیات نەرو پشتگیری کەر بۆ دەوڵەتی کوردی کە ئەگەر بەو مێژووە ژەهراویەیانەوە سەیریان بکەین کە میللەتی کوردیان کرد بە پێنج پارچەوەو چاوەڕوانی شێوی ئەوان بین دەبێت بە بێ شێو سەر بنێینەوەو ، تاماوە بڵێین: ئەم نانە بەو ڕۆنە!.
جا ئێستا با بزانین ئەو سەرکردە بەوەفایە قەوارەی خاك و ئاوی میللەتەکەی پاراستوە؟، یان ئەو سەرکردانەی ئەمڕۆ کە هەر ڕۆژەو، لە وڵاتێکن و بەبێ پرسی ئەوان ناوێرن دەست بۆ بەنەخوێنەکان و قایشەکانیشیان بەرن و، هەمیشە بۆ بەرژەوەندی وڵاتانی تر بونەتە کۆنترۆڵی دەستی وڵاتانی دەرەکی و بە گڵۆپی سوری ئەوان گەنج و لاوی کورد دەکەنە قوربانی بازرگانی و سەرمایەکانیان!.

وەڵام دانەوە" ڕەنج شێخانی

ده‌رباره‌ی نوسه‌ر

لێره‌ سه‌رجه‌م زانیارێكانی نوسه‌ر ده‌نوسرێت

زانیاری ده‌رباه‌ری بابه‌ته‌كه‌ Unknown : نوسه‌ر له‌ به‌رواری : الثلاثاء، 6 أكتوبر 2015
: خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان: 0 پێش به‌كارهێنانی یاساكانمان بخوێنه‌وه‌