یارەبی خوایە عاقیبەتمان بەخێر کۆتایی پێ بهێنیت!
یارەبی خوایە عاقیبەتمان بەخێر کۆتایی پێ بهێنیت!
گەر هەرچی سەروەت و سامانی دوونیا هەیە موڵکی تۆ بێت،بەو هۆیەوە یادی خوات لە بیر بچێتەوە ، ئەوە هەرچی سەروەت و سامانەکەتە لەپاش مردنت تورێکی قوڕاوی ناهێنێت و خەسارەت مەندی لای خوایت!.
گەر پلەو پایەو دەسەڵاتت هەبێت و دەیان کەس مامە حەمەیت بۆ بکەن و پاسەوانیت بۆ بکەن و خۆیان بدەن بەکوشت لەسەرت،تۆش ئەوپلەو پایەیەت بە پێی شەرعی خوا بەڕێوە نەبرد، دڵنیابە دارو دەستەکەت کەسیان ناتوانن ئەوکاتەی فریشتەی مەرگ گیانت دەکێشێت بەرگریت لێ بکەن و ڕزگارت بکەن لەدەستی!.
گەر دەیان شەهادەو بڕوانامەی بەرزیشت بەدەست هێنابێت و زۆر زیرەك و زاناو لێهاتو بیت،گەر بەو هۆیەوە لەیادت چوبێت لەفەزڵی خواوەیەو لەخۆت بای بیت و خزمەتی پەیامی خواو پاشان خەڵکی پێ نەکەیت، سوێند بەخوا لەکاتی وەڵامی فریشتەکانی نێو گۆڕدا زمانت لاڵەو هیچ بڕوانامەو زیرەکیەکەت سودت پێ ناگەیەنێت!.
کەوابو ئەی قەوم بترسن لەڕۆژێك کە بەڕوت و قوتی دەگەڕێنەوە لای خوا!.
خوایە لێمان ڕازی بەو لە کوفرو شیرك و نیفاق و ڕیاو خۆ دەرخستن و هەڵگەرانەوەو لاڕێ بون بەدوورمان بخەوەو، تاوانەکانمان بۆ داپۆشەو عاقیبەتمان بەخێر بگێڕە!.
بەندەی گوناهبار:ڕەنج شێخانی