بۆ ڕۆژێکی ئاوا خۆتان ئامادە بکەن؟.
بۆ ڕۆژێکی ئاوا خۆتان ئامادە بکەن؟.
وەڵامم بۆ ئافرەتێکی لوبنانی کە ئێستا لەشاری هەولێر دادەنیشێت!.
بەرواری ٦.٥.٢٠١٤ ، ئافرەتێك کە خۆی بەخەڵکی ولاتی(لوبنان) ناساند پەیوەندی پێوە کردم لەشاری هەولێرەوە بەم شێوەیەی خوارەوە کردومە بە کوردی!.
ئافرەتەکە: سڵاو
باوکی ئەسماء: سڵاو سەرچاو بەڕێزەکەم.
ئافرەتەکە: بەزمانی عەرەبی نوسی ببورە من کورد نیم عەرەبم بەعەرەبی وەلامم بدەوە لەکوردی تێناگەم!.
باوکی ئەسماء: منیش بەزمانە شەق و شڕەکەی خۆم نوسیم بەعەرەبی فەرموو بەڕێز لەخزمەتاندام!.
ئافرەتەکە: من خەڵکی لوبنانم تەمەنم ٢٣ ساڵە ، کەسێك منی هێناوە بۆ شاری هەولێر لەکوردستان تەمەنی ٣٩ ساڵە، بەڵام ئێستا زوڵمی لێکردوم تکا دەکەم ، هاوکاریم بکە!.
باوکی ئەسماء: زۆر داوای لێبوردن دەکەم بەڕێز ، من ئێستا لە کوردستان دانانیشم و، نیشتەجێی وڵاتی فنلەندام و لە ئەوروپام، بۆیە هیچم پێناکرێت بۆ بەڕێزت، داواکارم لەخوا ڕەحمت پێ بکات!.
لەوکاتەدا بانگی عەسری دا داوای ڕوخسەتم لێکرد کەوا لای من بانگی داوەو دەچم بۆ نوێژ!.
ئافرەتەکە: فەرموو کێشە نیە بڕۆ پاش نوێژ قسە دەکەینەوە!.
باوکی ئەسماء: ماڵ ئاوایم کردو، کاتێکم زانی نوسی!.
ئافرەتەکە: لەگەڵ ئافرەتانی ئەوروپا چۆنی دەگوزەرێنی؟.
باوکی ئەسماء: بۆم نوسی من خاوەنی خێزان و مناڵی خۆمم ، وە پەنجەی خێزانە حەڵاڵەکەم نادەم بە هەموو ئافرەتانی ئەوروپا!، بەڵام بۆ ئەوەی شەیتان دوام نەخات لە نوێژەکەم کۆمێنتەکەم سڕیەوەو، چوم بۆ مزگەوت، باوەڕ بکەن تا نوێژم کردووە ، خەفەتم خواردووە کەوا بۆ دەبێت ئافرەتێکی تەمەن ٢٣ ساڵی لوبنانی لەشاری هەولێر بێت؟، دەبێت هۆکار چی بێت ئەم ئافرەتە بە وێنەی راستەقینەی خۆیەوە پەیوەندی بەمنەوە کردبێت؟، دەبێت چی لەژێر سەریدا هەبێت؟،کێ ناردبێتی؟، بەهەرحاڵ زۆر خەیاڵی تریش!.
کاتێك گەڕامەوە ماڵەوە باوەشم کرد بەخێزانم داو ماچێکی ناوچاویم کرد، سوپاسی خوای گەورەم کرد کە ئافرەتێکی خاوەن ڕەوشت و ئیمانی ئاوای کردووە بە هاوبەشی ژیانم، وە بەتێرو تەسەل باسەکەم بۆ گێڕایەوە، ئیتر پێکەوە چوینە سەر پڕۆ فایلەکەی بەجوانی بۆمان ڕون بۆیەوە کە خەڵکی لوبنانە،نامەکەیم سڕیەوەو خەریك بوو بلۆکی بکەم!.
خێزانی بەڕێزم:وتی ئازیزەکەم بۆ ئامۆژگاری ناکەیت؟، بەڵکو بەهۆی ئامۆژگاریەکەتەوە خوا هیدایەتی بدات؟.
باوکی ئەسماء: خوای گەورە پاداشتی خێرت بداتەوە زۆر شتێکی باشت بیر خستمەوەو، خێرا چومەوە سەر بەشی نامەکان و ئەمەم بۆ نوسی:
لەخوای گەورە بترسە خوشکەکەم من خاوەنی خێزان و منداڵم ، تۆش بترسە لەڕۆژێك کەدەگەڕێیتەوە بۆ لای خوای گەورە، لەویادا ئەم وێنەیە کەپێش چەند ڕۆژێك لەمەو بەر برایەکی بەڕێزمان دای بەزاندبو، زۆر کاریگەری لەسەر خۆم دروست کرد، بۆم ناردوو لەکۆتایی نامەکەم دا بۆم نوسی:
ئەوە جێگای هەموومانەو بۆڕۆژێکی ئاوا خۆت ئامادە بکە!.
تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتەش هیچ وەڵامێکی نەداومەتەوە، داواکارم لەخوا ئەگەر شیاوی هیدایەتە هیدایەتی بدات و ئەگەر شیاویش نیە لەشەڕو فیتنەی ئەو جۆرە ئافرەتانە بەدوورمان بگرێت!.
ئەم بابەتە زۆرگرنگ بوو بەلامەوە بیخەمە پێش چاوی برایان و خوشکانی تازە پێگەشتوم کە کەوتونەتە داوی شەیتان و نەفسەوەو لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوكەوە بەرەو ڕێی خراپ ڕۆشتون و،سەرەتا کەسێك لەوەیە بەناوی یارمەتی پەیوەندیت پێوە بکات بەڵام لەوەیە شتێکی تر لەژێر سەریدا بێت!.
ئەمەش یەکەم نامە نیە کە بۆم هاتووە تائێستا بەڵام کاتی هات کە هۆشداری بدەمە خوشکان و برایانی بەڕێزم کە با لەخوای گەورە بترسین و بزانین چاودێرە بەسەر بەندەکانی یەوە، دڵنیا بن ئەم ڕێگەیە ناتان گەیەنێتە ئامانج و بەختەوەری ژیانتان، تەنها ڕێی حەڵاڵ و لەدەرگاوە داخوازی دەکرێت!.
نوسینی" ڕەنج شێخانی