نەوەی مەیمونێك بابەتێکی بۆناردووم لەسەر ئیسلام بەبێ سەلام!
نەوەی مەیمونێك بابەتێکی بۆناردووم لەسەر ئیسلام بەبێ سەلام!
دووژمنانی ئەم ئیسلامە شەو ڕۆژیان خستۆتە سەر یەك بۆ دژایەتی ئیسلام و مسوڵمانان، بەڵام ئەوەتەی ژیانی ئەو جۆرە کەسە دژ بە دینانەم خوێندۆتەوە ، یان وەك توتی دەڵێنەوە، یان ئایەتێك یان فەرموودەیەك دێنن ، پێش و پاشی باسەکە دەبڕن و ، زۆر نەخوێندەوارانە وەك ئەوەی هەنگوینیان لەداردا دۆزیبێتەوە ، دەیکەن بە بابەتێك و بڵاوی دەکەنەوە، لەگەڵیدا کۆمەڵێك سەرچاوە لەگەڵ دەقە عەرەبیەکەیدا بڵاو دەکەنەوە!.
بەڵام لەهەمووی خۆشتر ئەوەیە کە وەری دەگێڕن بۆ سەر زمانی کوردی ، لەگەڵ دەقە عەرەبیەکەدا هێندەی نێوان ئاسمان و ڕێسمان جیاوازن لە یەك، داماوە بۆخۆشی نازانێت گەر کەسێك کەمێك شارەزا بێت لە زمانی عەرەبی دا ، دەزانێت کە کاکی بەناو نوسەری تاریك بیر زۆر دەبەنگەو کۆلکە نەخوێندەواریش نییە!.
یەك لەو بێچووە مەیمونانەش بابەتێکی بۆ ناردووم ، لەسەر بەزەیی پێغەمبەری خوا محمد(صلی الله علیە وسلم) ، بابەتێکی زۆر هەڵەو بێ ویژدانانەی بۆ ناردووم ، باس لە غەزاو جەنگەکانی پێغەمبەری خوا دەکات(صلی الله علیە وسلم) و دەڵێت: پیاوانی ئاینی تەنها باسیان لە بەزەیی یەکانی کردووەو، ئەم بابەتانەیان شاردۆتەوە لە خەڵکی!.
ئەوەی کە پێ کەنینم پێی هات ئەوە بوو سەرجەم سەرچاوەکانیش هەمووی سەرچاوی ئیسلامی بوون، لەویا هەر خۆی خۆی بەدرۆ خستۆتەوە، بەڵام ئەوەی کە ئەو ویستویەتی ئەنجامی بدات ڕشتنی ئەو ژەهرەیە کە خەڵکانێکی نەخوێندەوارو نەشارەزا لە ئیسلام یان دڵ نەخۆشی پێ چەواشە بکات، ئەگینا ئەوەی دوو دێڕی لەم ئیسلامە خوێندبێتەوە دەزانێت نمونەکانی وەك ئێوە هیچ لەهەگبەیاندا نیەو ، ئەم جۆرە نوسینانە زیاتر نەخوێندەواریتان دەردەخات و ڕق و قینتانە بەرامبەر بە ڕۆشنایی ئەم پەیامە کە وڵات نیە لەسەر زەوی تیشکی ئەم ڕوناکیەی پێی نەگەشتبێت!.
کە چومە سەر ئەکاونتەکەی سەیردەکەم وێنەی پڕۆفایلەکەی بیرۆکەکەی(داروین)ە ، کە پێی وایە سەرەتای مرۆڤ لە مەیمونەوە بووەو، ئەم بیرۆکە هەڵەیەش لە زۆربەی وڵاتان لە پرۆسەی خوێندندا دەخوێنرا، تا ئەم ساڵانەی ڕابردوو ، بەتەواوی بیرۆکەکەی هەڵوەشێنرایەوەو بەدرۆ خرایەوە!.
منیش بۆم نوسی:
بەداخەوە هێندە حاقدن بەرامبەر بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، هەرگیز فێر نەکراون سڵاو لە کەسێك بکەن ئەوجا بابەتی بۆ بنێرن!
ئەوەی ئەمەی نوسیوە زۆر نەخوێندەوارو دۆراوە، تەنها بەشێکی ڕوداوەکانی وەرگرتوەو پێش و پاشیانی بڕیوە، بۆیە فلسێکی قەڵب ناهێنێت و تەنها خۆت و هاوپیشەکانت باوەڕ بەم جۆرە نوسینانە دەکەن! ، زۆرن ئەوانەی شەو ڕۆژیان خستۆتە سەریەك بۆ ناشرینکردنی ئیسلام و مسوڵمانان بەڵام وا هێزی ئیسلام گەشتە ناوجەرگەی ڕوسیای کۆمۆنیستیەت و ڕۆژ ئاوای عەلەمانیەت و دیموکراتیەت ، بەئیزنی خوا نمونەی ئەم جۆرە کەسانەش وەك مارکس و لینینەکان ناویان لە کولەکەی تەڕیشدا نامێنێت بەڵام پێغەمبەری کۆتا زەمان(صلی الله علیە وسلم) هەزارو چوارسەدو قسور ساڵ لەمەو پێشیش هاتووە، ناو ڕێبازەکەی لەسەرو هەموو ناو و ڕێبازێکەوەیە!.
ئەگەر تۆش لەو جۆرە کەسانەیت ئەوە زۆر بەزەیم بەحاڵتا دێتەوە خۆت بە بەچکەی مەیمون بزانیت؟ ، چونکە ئەوەی دەی وت مرۆڤ سەرەتا لە مەیمون بوە، سەرجەم توێژینەوەکانی بەدرۆ خرایەوە، بەلام تۆی داماویش چونکە نەخوێندەوارن وەك توتی قسەی هەندێك کەسی مایە پوچ کۆپی و پەیست دەکەن و دووبارەی دەکەنەوە، کە تا دوا هەناسەیان بەمانگە شەو دەوەڕێن بەڵام سەرەنجام نوزەشیان نەماو مانگە شەویش هەر زیاتر ڕوناكی دەبەخشێت بەسەر زەوی،ئەوانەی تۆش شوێنیان کەوتویت، کەلاکیان ڕزیوە لە ژێر خاکداو ، لاشەیان بۆگەنی کردووەو ئێستا لەژێر سزای سەختی خوای گەورەدان !
دوای ئەم وەڵامە زۆر چاوەڕوانم کرد وەڵامیك بداتەوە، بەڵام هیچ دەنگی نەبوو لەخەتیش بوو!، هەر پاش بابەتەکەی خۆشی خێرا وەلامم دایەوە ،ئیتر زانیم کەوا ئەمیش وەك باوە گەورەکانی توند گوێ یان ئاخنیوەو تەنها بێ باوەڕیەکانی خۆیان دەگەیەنن و ، چاو گوێ و دڵیان کوێرەو کەڕە لە ئاستی بیستنی هەقدا!، منیش بلۆکم کردو ناردم بۆ لای داروینی بێچووە مەیمونی باوکی!.
نوسینی" ڕەنج شێخانی